١
ھەرچندە منت
لەناو تەنیاییدا خنکاند ،
بەلام رۆژێک ھەر زیندوو دەبمەوە
دێمەوە بەر دەرگاکەتان
لێت دەپارێمەوە دووبارە بمکوژی
مردن لە عیشقی تۆ ژیانە.
٢
لە بەھەشت بەدواتدا دەگەرام
لەناو دۆزەخ خۆم دۆزیەوە
گوناھەکانم پاک بوونەوە
فریشتەیەک ملی گرتم بەدوای خۆیدا
بەرەو بەھەشت رایدەکێشام
من دەگریام
دەمگوت نایەم
سبەی ئەو دێتە دۆزەخ
من چ کارەم لە بەھشت
٣
تیرێک بووم لە کەوان دەرچووم
کەس چاوەرێی گەرانەوەم نەبوو
بەلام من ھاتمەوە
بۆئەوەی دووبارە فرێمدەی
٤
دەلێن
ھەموو کارێک کاردانەوەیەکی ھەیە
،بەلام تۆ
کەونت ھەلوەشاندەوە
ئەستێرەکانت کەوی کرد
شاخەکەنت تەخت کرد
کەچی کەس کاردانەوی نە بوو.
تۆ ئەی لە خۆم خۆ تر
نەکەی بمکەیتەوە خۆم .
ھۆزان اسماعیل کەریم