بمبه‌ره‌وه بۆ ناونه‌رمی نیگاکانت
تا له ژێر باوه‌شێنی برژانگتا
وه‌نه‌وزێک به‌م
بمبه‌ره‌وه بۆ سه‌ر شیله‌ی لێوه‌کانت
تا تینویه‌تی ئه‌م غه‌ریبیه‌م
به ماچێکی ته‌ڕ بشکێنم
بۆ لای نزیک گوێکانتم به
با نهێنی هێمنی شه‌وت پێ بڵێم
بمبه‌ره ناو قژه ماش و برنجیهکهت
با له‌وێدا و ڕابکشێم
وچانێک به‌م
هه‌ر له‌وێوه
په‌ره په‌ره‌ی ئاسمان هه‌ڵده‌مه‌وه
هه‌تا ڕه‌نگی چاوه‌کانت ئه‌دۆزمه‌وه
زۆر به ئه‌سپای دامگره
ئه‌وا شه‌وه با دڵێ شه‌و شه‌قار نه‌بێ
بمبه بۆ سه‌ر سینه‌و ملت
له‌وێ زۆر ئه‌مێنمه‌وه
به ده‌ستی خۆم سهرینیکت بۆ ئه‌دورم
له قۆلی خۆم
گوێ له نۆته‌ی ترپه ترپی دڵت ئه‌گرم
دانه دانه هه‌ناسه‌کانت ئه‌ژمێرم
له‌گه‌ڵ هه‌ر هه‌ناسه‌یه‌کت
په‌ڕه په‌ره ڕوت ئه‌بمه‌وه
په‌ڕه‌کانم ئه‌ده‌مه ده‌ست (با)
میلی کاتژێره‌که‌ت ئه‌وه‌ستێنم
هه‌ر له‌وێدا به ده‌ستی خۆم
سه‌نتوری ڕۆحت ئه‌ژه‌نم
له مه‌ستیدا
(درود بۆ سه‌نتور ئه‌نێرم)
خۆمار ئه‌بم له باوه‌شت
گه‌ره‌کمه ئه‌مجاره‌یان
بمبه‌یته که‌ناره ئاویه‌کانی خۆت
له‌وێ گه‌ڵایه‌ک له خۆمه‌وه ئه‌پێچم
مه‌له ئه‌که‌م
دواتر خۆم له‌به‌ر خۆری چاوه‌کانی
تۆ هه‌ڵده‌خه‌م ،
تنۆک تنۆک خۆشه‌ویستیت
ئه‌چۆڕێت له گشت گیانم
به چرپه پێت ئه‌ڵێم به خۆشه‌ویستیت
دو گیانم
حیات مجید په‌رخی