بمبه‌خشه ده‌شنێ خان! کلیپه‌که‌ت به ناوی( نازانم) سه‌یرم کرد پێم وایه زۆر خه‌راپ بوو ،، جولهکانت بینه‌ر بێزار ده‌کات نا ئارامیه‌ك دروست ده‌بێت له نێوان بیستن و سه یرکردنی کلیپه‌که. له‌کاتی گۆرانی گوتنتدا جوله‌ی چاوه‌ڕوان نه‌کراو ده‌که‌ی، بۆ نمونه خۆت له ناکاو ده‌که‌ی به پڵینگ که ره‌نگه زۆر که‌س له بینه‌ران ئه‌و شته‌ی هه‌ست کردبێت ، به‌وه ده‌چێت که که‌سێك له‌کاتی گۆرانی گوتندا بکۆخێت یان بپشمێت،،بێنه به‌رچاوت گوێگر هه‌ستی چۆن ده‌بێت؟ .
وادیاره ویستوته بینه‌ر ڕق‌و کینی ناو ناخی بوکێکی جوان ببینێت له‌وکاته‌ی که هاوسه‌ره‌که‌ی یان خۆشه‌ویسته‌که‌ی ئیهانه‌ی ده‌کات ، له لایه‌کی تر جلی بوکت له‌به‌ره ره‌نگی سپی خۆی بۆخی بۆ بوك سیمبۆلی جوانی و پاکی یه به‌ڵام له لایه‌کی تر که جلی ره‌شت له‌به‌ره سه‌مای توڕه‌یی ده‌که‌ی ئه‌وه‌یان ناو ناخی بوکه‌که‌یه که زۆر توره‌یه له خۆشه‌ویستی خۆی له‌به‌ر ره‌فتاره‌که‌ی، پێم وایه ئه‌وه شتێکی جوانه وه‌ك بابه‌تی کلیپه‌که ،،له لایه‌کی تر جلی زه‌ردت له‌به‌ره
گۆپاڵێکت به‌ده‌سته‌وه‌یه پێم وایه ئه‌مه‌یان له زیاده‌یه که کردوته، ،، له ڕۆژنامه‌و سایته تورکی یه‌کان خوێندم که تۆیان به شاکیرای کورد ناساندبوو، ئه‌م ناساندنه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌وه‌بوو له ناو میلله‌تی کورد ژن هه‌یه که زۆر به ئازادانه له کوردستان له بواری هونه‌ری کار ده‌کات ئه‌وه‌ش شتیکی ئیجابی یه که نوسیویانه ، وادیاره نوسینه‌که کاری گه‌ریه‌کی زۆری هه‌بووه له‌سه‌ر خودی خۆت چونکه زۆر به زه‌قی دیاره که لاسای شاکیرا ده‌که‌ی ، من بۆ سه‌یری تۆ بکه‌م وه‌ك شاکیرا؟؟؟ ، ده‌چم سه‌یری شاکیرا ده‌که‌م وه‌ك شاکیرا ،، پێم وایه ببی به‌خۆت باشتره نه‌ك شاکیرا ،، دوایی پێم وایه زۆر په‌له‌ت کرد له هاتنت بۆ ناو جیهانی موزیك و گۆرانیی .
ده‌رباره‌ی ئاوازی گۆرانییه‌که‌ش هه‌ست ده‌که‌م نه‌ك یه‌ك جار به‌ڵکو چه‌ند گۆرانی یه کتان گوتوه هه‌مان شیوازه جیاوازی یه‌کی ئه‌وتۆی نی یه له‌گه‌ل ئاوازه‌کانی پێشوی هه‌ڵکه‌وت زاهیر.
به هه‌ر حاڵ دڵت گه‌وره‌بێت بمبه‌خشه ،،
ڤیدیۆ کلیپی ” نازانم “