ھۆشیار سەید وەلی 🙁 یسڕلونک عن الڕنفال قل الڕنفال للە والرسول )
ئەوە دیسان یادی کارەساتەجگەرخوێناویەکی بەدناوی ئەنفالە و ئەنجامدەرانی نەدراونەتە دادگا و برینەکانمان ھەر ساڕیژ نەبوو,
ئەنفال ئەو پرۆسە بەدناوەیە کە تا ئێستا کەس نەیتوانیوە وەکو خۆی پێناسەی ئەنفال بکات .چونکە ھەر گورندێک لەم کوردستانە باس لە ڕوداوێک و داستانێکی خۆی دەکات و ھەر شەھیدی ئەنفالکراوێک چەندین خەون و ئاواتی لەگەڵ خۆی خستە ژێر گڵەوە, ھەرخێزانێکی ئەنفالکراوێک بەسەرھاتی جیاواز و چیرۆکێکی جۆراوجوریان بۆ ماوەتەوە,
پرۆسەی بەدناوی ئەنفال بەڕواڵەت ئەنجامدەری ئەم کارەساتە ڕژێمە گۆربەگۆرەکەی ێەدام بوو , بۆ کەڵک وەرگرت لە مانەوەی خۆی و بەھێز کردنی دەسەڵاتەکەی و قڕکردنی نەتەوەی کورد و تەعریبکردنی خاکی کوردستان ,بەڵام نابێ ئەوە لەبیر بکەین کە ێەدام بە کەلتوریە دواکەوتوەکەی عەرەب و عەقڵە بۆگەنەکەیان بوو, زۆربەی وڵاتانی عەرەبی یارمەتی دەری ێەدام بوون بۆ ئەنجامدانی ئەو پرۆسەیە, چونکە وەک بینیمان لە دوای ئەنجامدانی کارەساتی ئەنفال زۆربەی ھەرە زۆری سەرکردەکانی وڵاتانی عەرەب دەستخۆشیان لە ێەدام ئەکرد و بە چەپڵە رێزانەوە پیرۆوباییان لێ دەکرد بۆ ئەنجامدانی ئەم ئۆپراسیۆنە سەربازیە دژ بەنەتەوەی کورد , ھەرچی ولاتانی ئیسلامیش ھەبوو کوێی خۆیان کەڕکردبوو لە ئاستی ئەو تاوانە
ئەوەی کە ڕۆژانە برینەکانمان ئەکولێنەتەوە تا ئێستا ئەنجامدەرانی پرۆسەی ئەنفال لە ژیاندا ماون لێپێچینەوەیان لەگەڵ نەکراوە و نەدراونەتە دادگا ,ئەو تاوانبارانە بەشێکیان لەناو لە عەرەبە شۆفێنیەکانی شاری کەرکوک و موێلن و نوینەرایەتی عەرەب دەکەن وتا ئێستا دژایەتی کورد دەکەن,ئەوەی بەناو کورد بون لە موستەشار و مەفرەزەخاسەکان بە ئارەزوی خۆیان لە کوردستان دەژێن و حکومەتی ھەرێمی کوردستان خەمسارد بوە لەگەڵیان,تا ئێستا نەدراونەتەدادگا و لێپێچینەوەیان لە گەڵ نەکراوە,
ھەموو کوردێکی خاوەن ھەڵوێست ئەو یادە بەرز ڕائەگرن و ھەموو تاکێکی کورد پێیان باشە بەشداری لە یادی ئەو کارەساتە خوێناویە بکەن بەلام سەیر لەوەیە بەھۆی ئەم ململانی و کێشمەکێشمی سیاسی لەناو حزبەکان و کەناڵە ڕاگەیاندنەکانیانەوە لە بەھای ئەو کارەساتە کەم دەکەنەوە زۆرجار کە ئەو یادە دەکرێتەوە دەڵێن ئەو یادە مۆرکی حزبایەتی پێوە دیار بوو,ئەگەرچی ئەم ڕوداوە بەسەر ھەموو خەڵکی کوردستاندا ھات نەک حزب و لایەنێک,
بۆ ئەوەی ئەنفال دوبارە نەبێتەوە پێویستە ھەموو حزب و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان بە دەسەڵات و ئۆپزسیۆنەوە یەکڕیزی بپارێزن ,بەتایبەتی لەم کاتە ھەستیارە چونکە دووژمنانی کورد ھەرکاتێک ببنە خاوە دەسەڵات و ئەو ھێزەی ێەدام حوسێنیان ھەبێت لە ئەو کەمتر ناکەن ئەگەر زیاتر نەبێت,
لەدوای ئەنفال ئێمەی کورد ڕوی جوانی خۆمان بەجیھان پێشاندا و زۆر بە ژیرانە مامەڵەمان لەگەڵ دووژمنانی خۆمان کرد و پەنامان بۆ تۆڵەسەندنەوە نەبرد ,بەڵام ئەوان تائێستا بەو عەقڵیەتە بۆگونەی خۆیانن نەک بەتەنگ داخوازیەکانی نەتەوەی کوردا نەھاتن بەڵکو بۆیان بکرێت جارێکی دیکە پەلاماری کوردستان ئەدەن و کارەساتی ئەنفالیان دوبارە ئەکردەوە ,چونکە وەک دەبینین ڕۆژانە چۆن ھەڕشەی کوشتنی کوردەکانی بەغدا دەکەن ماوەیان بۆ دیاری کردوە کە بەغدا جێبھێڵن, و ڕۆژانە ھەوڵی بە تەعریب کردنی کەرکوک ئەدەن و ھەر ڕۆژی بڕیارێک لە دژی نەتەوەی کورد ئەدەن ,
ئەرکێکە لەسەر دەسەڵات پەرە بە خزمەتگوزاری بدات لەو ناوچانەی بەر شاڵاوی ئەنفال کەوت و چیتر خەمساردی نەکات بەرامبەر تاوانباران و ئەنجامدەرانی کارەساتی ئەنفال بە زووترین کات ڕاپێچی دادگایان بکات و سزای یاسای خۆیان وەرگرن ,بۆ ئەوەی ھیچ نەبێت کەمێک لە ئازارەکانمان کەمکاتەوە ,ھەرچەندە ئەم کارەساتە برینێکە ساڕێژ بونی مەحاڵە ,
Wshyar_wali١٢@yahoo.com