سەرکەوتنی لە گۆرانى چاوەروانم هونەرمەندی لاو بروا ئیسماعیل ئێستا کۆتایی هێناوە بە نوێترین کارى خۆی ئەویش بە ناوی تۆم خۆش دەوێ، لە لێداونێکی دا راگەیاند: دواى ئەوەی توانیم دوو بەرهەمم بڵاو بکەمەوە و بچێتە نێو خەڵک، ئێستا کۆتایم بە نوێترین کارى خۆم هێناوە ئەویش گۆرانیەکە، تۆم خۆش دەوێت لە تێکستی شاعیرى گەورە جەبار حەبیبە و لە ئاوازی هونەرمەند گۆران ساڵحە، هەروەها کارى دابەش کردنی لە لاین سەنار محەمەد بۆی ئەنجام دراوە لە ستۆدیۆ ڕۆژ، سە بارەت بە کلیپ کردنی ئەم گۆرانیە بروا وتى :
ئەم گۆرانیە لە لایان ستاڤێکی زۆر پرۆڤیشناڵ کارى کلیپی بۆ دەکرێت لە وڵاتی تورکیا پەنا بەخوا کارەکان لە داهاتوویەکی زۆر نزیک کۆتایی پێدێت و هیواشم ئەوەیە توانی بێتم بەم گۆرانیە خزمەتێک بە هونەرى کوردی بکەم