له په‌یوه‌ندیه‌کی تایبه‌ت به چرا تیڤی بڕوا ته‌ها ده‌رهێنه‌ری کلیپی (شێتی ) هونه‌رمه‌ند باخان ناڕه‌زایی خۆی ده‌ربڕی به کۆپیکردنی سیناریۆی کلیپی شێتی له‌لایه‌ن کۆمپانیای هونه‌ری (شانێل میوزیک) که پێشتر له‌لایه‌ن بڕوا ته‌ها بۆ هونه‌رمه‌ند باخان ئه‌نجام درا بوو به‌م دوواییه‌ش هه‌مان گۆرانی و سیناریۆ له‌لایه‌ن لۆکه زاهیره‌وه دووباره وتراوه‌ته‌وه ئه‌مه‌ش ناڕه‌زاییه‌کی زۆری لێکه‌وته‌وه. بڕوا ته‌ها وه‌ک له په‌یامه ده‌نگیه‌که‌ی بۆ چرا ڕایگه‌یاندووه که کۆمپانیای ناوبراو له ڕێگای دوو پارێزه‌ری تایبه‌ت به خۆی ده‌داته دادگا و داوای قه‌ره‌بووی سه‌د هه‌زار یۆرۆ ده‌کات. بۆ درێژه‌ی هه‌واڵ گوێ له په‌یامه ده‌نگیه‌که‌ی ده‌رهێنه‌ر بڕوا ته‌ها له‌م ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه بگرن.
یان سه‌ردانی لینکی ڤیدیۆکه له یوتیوب بکه‌ن له ڕێگای ئه‌م لینکه‌وه :
http://www.youtube.com/watch?v=Bol4GHeluOc