-1-
بــراده‌ر تـۆ لــه کــوێــی..؟
پـایـیـز هــات تـۆ هــه‌ر نــههــاتـی
دارا) ش دوو داری دی،)
کـه‌چـی مـن هــه‌ر تــۆم نــهدی..!
-2-
بــراده‌ر تــۆ لــه کــوێــی..؟
بـۆ نـایـهی بـبـیـنــی چـۆنـم بـۆت
ســوێــن بـــه خـــۆت،
لـه‌وه‌تـه‌ی جـێـت هـێـشتـووم
وه‌ک ئــاگــر ئــهســووتــێ
نـــــاخـــــم بـــــۆت..
-3-
هــــاوڕێـــم دهرکــــهوه
بــێ تـــۆی خـهریـکـه ئـــهمـــکـــوژێ
بــــێ تــــۆی خــــهریــکــــه،
لـه ئـامـێـزی تـهنـیـایـدا ئــهمـنـێـژێ
-4-
بـــرادهر گــیــان تــۆ لـــه کــوێــی؟
ده وه‌ره‌وه وه‌کــــــو جــــاران
خـــــۆت بــــنــــوێـــنــــه…
ئــاشتــی کــهرهوه لــه‌گــه‌ڵ خــۆت
ڕووی تــــۆراوم لـــه ئــــاوێـــنـــه…
-5-
بـراده‌ر تــۆ لــه کــوێـی..؟
چــاوهڕێــم بـــۆ نـــایـــهی
پـ‌ێـ‌م بـده‌ی سـهبــووری..
هــه‌تــا کــه‌ی تـێـنـاگـهی،
لـه سـهخـتـی جـوودایـی و
لــــه ده‌ردی دووری…؟
*******
شه‌م حه‌مه قادر- ده‌ربه‌ندیخان