تابلۆ حسه‌ن : ئێمه‌ی ژنانی کورد که هێشتا نه‌ته‌وه‌که‌مان له خه‌باتدایه بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خۆی، تێکۆشانی ئێمه‌ی ژنی کورد مانا و ره‌هه‌ندی سیاسی و ئابوری کۆمه‌ڵایه‌تی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه.
له پاش هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی نه‌مانی ژیانی سه‌ره‌تایی و به کۆمه‌ڵی مرۆڤ وه‌ک سیسته‌مێکی خۆرسک و سروشتی ، به‌دوایدا ورده ورده کۆمه ڵگای فره چین و پله جیاواز له رووی ئابورییه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا و تا ئه‌مڕۆش له گه‌شه‌کردن و گۆڕاندایه. هاوشان له‌گه‌ڵ ئه‌م گۆڕانه گه‌وره‌یه له ژیانی سه‌ره‌تای مرۆڤدا، پێگه و ژیانی ژنیش گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی به‌سه‌ردا هات و مافه‌کانی ژن به‌رته‌سک کرانه‌وه و جه‌وسانه‌وه‌ی ژن له کۆمه‌ڵگادا رۆژ به رۆژ له پهرهسهندندابوو. له کۆمه‌لگای فره‌چیندا چ له رووی ئابوری و ئاینی و مه‌زهه‌بیه‌وه، چ له رووی کلتوری خێڵه‌کی و ترادیسۆن و نه‌ریته کۆنه‌په‌رسته‌کانه‌وه، پیاو توانای باڵاده‌ستی خۆی بسه‌پێنێت و کۆمه‌ڵگای پیاوسالاری دامه‌زرێنێت که تا ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ئه‌مرۆمان به‌رده‌وامه له‌گه‌ڵ جیاوازیدا له شوێنێکه‌وه بۆ شوێنێکی تر. به‌رامبه‌ر به‌م باری چهسانهوهیهش پێشێڵکردنی مافه‌کانی ژنانیش بێده‌نگ نه‌بون ، به تایبه‌تی له سه‌ده‌ی 19 وه خه‌بات و تێکۆشانی ژنان زیاتر په‌ره‌ی سه‌ند و له هه‌ندێک وڵات‌دا شێوه‌ی رێکخراویی زیاتر له خۆده‌گرت. ورده ورده‌و ساڵ به ساڵ ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه له گاریگه‌ری ئایدۆلۆجی و حیزبی دورده‌که‌وته‌وه و سیمای بزوتنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆی وه‌رده‌گرت بۆ به دیهێنانی مافه‌کانی ژن له هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا، له رووی مێژوویه‌وه چه‌ند بۆچونێک هه‌یه بۆ ده‌ستنیشانکردنی 8 ی مارت:
مێژووی 8ی مارت ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 1857، له‌و ساڵه‌دا کرێکاره ژنه‌کانی کارگه‌ی ڕستن له شاری نیوێۆڕک بۆ باشترکردنی گوزه‌ران وکه‌مکردنه‌وه‌ی سه‌عاته‌کانی کارکردن ، دوا نامه‌یه‌کی چه‌ند خاڵیان پێشکه‌ش به خاوه‌نکار و کاربه‌ده‌ستان کرد، به‌لام به‌داخه‌وه داواکاریه‌که‌یان پشتگوێ خرا و وه‌لامیان نه‌درایه‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌وان سوور بوون له‌سه‌ر داواکاریه‌که‌یان و خۆپیشاندان و مان گرتن، به‌ڵام له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ته‌قه‌یان لێکراو و زۆریان لێ بریندار کردن و به‌شێکیشیان لیگرتن و ئه‌شکه‌نجه‌دران. سه‌رچآوه‌یه‌کی ترباسی 8ی مارتی 1908 ده‌کات، له‌م رۆژه‌دا کرێکارهژنهکانی کارگه‌ی قوماشی کۆتۆن له نیویۆرک مانده‌گرن له‌کارکردن، خاوه‌ن کارگه‌و پاسه‌وانه‌کان ده‌رگای هۆڵی کارکردن له‌سه‌ر ژنه‌کان داده‌خه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مانگرتنه‌که پهرهنهستێنێ، به‌ڵام له پڕێکدا هۆڵه‌که ئاگر ده‌گرێت و 120 کرێکاری ژن ئه‌سوتێن و گیان له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن.هه‌ندێک سه‌رجاوه‌ی تر باسی 8ی مارتی 1917 ده‌که‌ن که له‌و رۆژه‌دا کرێکاره ژنه‌کانی کارگه‌ی قوماش له شاری سانت پێتهرسبۆرک مان ده‌گرن و پاشان زۆربه‌ی کارگه‌کانی تریش ده‌گرێته‌وه وشێوه‌ی ڕاپه‌ڕینێک وه‌رده‌گرێت، بۆ یه‌که‌م جار له ساڵی 1911 دا یه‌که‌م رۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی ژنان له دانیمارک و ئه‌ڵمانیا، نه‌مسا، سویسرا و ئه‌مه‌ریکا سازکرا. ئه‌م رۆژه له سه‌ره‌تادا له 19 ی مانگدا بوو له پاشان له ساڵی 1921 دا خرایه 8ی مارته‌وه. له دوای جه‌نگی جیهانی دوه‌مدا ئه‌م رۆژه زیاتر له ووڵاته سۆسیالیستیه‌کان یاددهکرایهوه، له‌سه‌ر ئاستی جیهانی ده‌یان ملیۆن ژن له چآلاکیهکانی ئه‌م رۆژه‌دا به‌شداری ده‌که‌ن و تۆڕێکی فراوانیان پێکهێناوه بۆ پته‌وکردن و پێشخستنی داواکاریه‌کانیان که ئێستا له دوای ئاشتی و به‌رابه‌ری و پیشخستنی ژن له هه‌موو بواره‌کاندا دیاره.
له 8ی مارت دا بزوتنه‌وه‌ی ژنان، به‌تایبه‌تی ژنانی کورد به کۆمه‌ڵگه‌ی پیاوسالاری ده‌ڵێت: زوڵم و سته‌م و نابه‌رابه‌ری به‌سه، پێوانه‌ی ئازادی کۆمه‌ڵگا، ئازادی ژنانه، تا ژنان ئازاد نه‌بن، کۆمه‌ڵگا ئازاد نابێت.
ئه‌وه‌ی ده‌خوازم لێره‌دا بیخه‌مه ڕووئهوه یه که نابێت ئێمه به پێهوری 8ی مارت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسی ژن بکه‌ین، به‌ڵکو ده‌کرێت هه‌موو رۆژه‌کانی ساڵ وه‌کو یه‌ک ببێته 8ی مارت به پیاوو به ژنه‌وه کار بۆ سیاسه‌تی یه‌کسانی بکه‌ن، ئه‌و یه‌کسانییه‌ی که ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا به ووشه‌ی ژێنده‌ر له کوردستاندا هاته باسکردن مشتومڕێکی زۆری دروست کرد له نێوان دوو به‌ره‌دا به‌ره‌ی مه‌لاو ئه‌هلی دین له‌لایه‌ک و خه‌ڵکی عیلمانی له لایه‌کی دیکه، تیمی یه‌که‌م ده‌خوازن تاقیکردنه‌وه‌ی پێش 1400 ساڵی دورگه‌ی عه‌ره‌ب بگوێزنه‌وه ووڵاتێک که ده‌یه‌وێت به‌ره‌و هه‌تاو هه‌نگاو بنێت، تیمی دوه‌م ده‌خوازن له ڕێگای یه‌کسانیه‌وه هێزی ووڵات زه‌ڕبی دو بکه‌ن له‌و ڕێگه‌یه‌شه‌وه ووڵاتێکی به‌هێز بونیاد بنێن، ئه‌م تیمه پێک دێت له زۆرینه‌ی که‌سه نه‌ته‌وه ییه‌کان زمانی حاڵیان ده‌ڵێ نه چه‌پڵه به ده‌ستێک لێدهدرێیی و نه مرۆڤیش له‌سه‌ر یه‌ک قاچ ده‌ڕوات.