له‌كه‌مپینێكدا ژماره‌یه‌ك نوسه‌رو مامۆستای زانكۆ داوا ده‌كه‌ن رێگریی بكرێت له‌وه‌ی ئاراسته‌ی رووداوه‌كان به‌ره‌و توندوتیژی هه‌نگاوبێنت‌و شه‌ڕی ناوخۆ بۆ به‌رده‌رگای ماڵه‌كانمان بگه‌ڕێته‌وه.
هه‌ولێر، ئاوێنه: پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومهتو په‌رله‌مانی كوردستان دهكاتو، پاش كاردانه‌وه‌ی یهكێتیو پارتی‌و سه‌رۆكایه‌تی ههرێمو حكومه‌ت به‌رامبه‌ر به‌و به‌یاننامه‌یه‌ی گۆڕان، ژماره‌یه‌ك نوسه‌رو رۆژنامهنوسو ئه‌ندامی پهرلهمانو مامۆستای زانكۆ كه‌مپینێكیان سازداوه‌و داوا له به‌رپرسانی دهسهڵاتو ئۆپۆزسیۆن ده‌كه‌ن “به‌وپه‌ڕی هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتییه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن، رێگه نه‌ده‌ن جارێكی تر ئاگری شه‌ڕی ناوخۆ ماڵه‌كانمان بسوێتێت، چونكه له ئێستادا هه‌موومان ده‌زانین، كه بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان به‌رگه‌ی بچوكترین گرژی ناگرێت”.
ده‌قی به‌یاننامه‌ی كه‌مپینه‌كه ده‌خوێننه‌وه:
با رێگه بگرین له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ بۆ به‌رده‌رگای ماڵه‌كانمان
هاونیشتیمانیانی ئازادیخواز
دوای بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان (له‌سه‌ر هه‌لومه‌رجی ئێستای هه‌رێمی كوردستان)، و وه‌ڵامه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت و هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاتدار (پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان) و درووست بوونی ئه‌و گرژییانه‌ی كه هه‌ستی پێده‌كرێت، ئێمه پێمانوایه ئاراسته‌ی رووداوه‌كان خه‌ریكه به‌ره‌و توندوتیژی هه‌نگاو ده‌نێت، كه دور نیه دووباره ئاگری شه‌ڕی ناوخۆ بێته‌وه به‌رده‌رگای ماڵه‌كانمان، بۆیه داوا له سه‌رانی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن ده‌كه‌ین، كه به‌وپه‌ڕی هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتییه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن، رێگه نه‌ده‌ن جارێكی تر ئاگری شه‌ڕی ناوخۆ ماڵه‌كانمان بسوێتێت، چونكه له ئێستادا هه‌موومان ده‌زانین، كه بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان به‌رگه‌ی بچوكترین گرژی ناگرێت.
هاونیشتیمانیانی ئازادیخواز، ئێمه له كاتێكدا داوا له هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كه‌ین، كه به‌رژه‌وه‌ندی هاونیشتیمانییان له پێشه‌وه‌ی هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كه‌وه دابنێین، پێشمانوایه ئه‌م ئه‌زمونه‌ی ئه‌مڕۆ به‌رهه‌می هه‌وڵ و ماندوبوونی یه‌كه به یه‌كه‌ی ئازادیخوازانی ئه‌م نیشیمانهیه، نه‌ك به‌ته‌نها لایه‌نه سیاسییه‌كان، بۆیه هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك بكرێت كه بمانباته‌وه سه‌ر شه‌ڕێكی نه‌خوازراو، بێڕێزییه به‌رانبه‌ر به‌و ئه‌زموونه‌ی كه ئێستا هه‌یه، ئێمه پێمانوایه داواكاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت، شتێكی ئاساییه و له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی دیموكراسییه‌تدا یه‌كده‌گرێته‌وه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نیانه و دوور له هه‌ر گرژی و توندوتیژییه‌ك، له هه‌مانكاتدا پێویسته بارودۆخی تایبه‌تی هه‌رێم له‌به‌رچاو بگیرێت و به‌راورد نه‌كرێت به‌و وڵاتانه‌ی كه سه‌ربه‌خۆن و خاوه‌نی سنوری دیاركراوی خۆیانن.
لێره‌وه به ئه‌ركی هه‌موو ئازادیخوازانی هه‌رێمه‌كه‌مان و هه‌موو رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و رۆشنبیران و رۆژنامه‌نووسان و هه‌موو خه‌مخۆرانی ئه‌م نیشتیمانه ده‌زانین، كه هه‌وڵه‌كانییان بخه‌نه‌گه‌ڕ، له پێناو رێگه گرتن، له هه‌ر توندوتیژییه‌ك، كه دواجار به زیانی خه‌ڵكی كوردستان بشكێته‌وه.
ناوی به‌شداربووان
1- به‌همه‌ن عومه‌ر رۆژنامه‌نووس
2- رێبوار ره‌زا چوچانی رۆژنامه‌نووس
3- شوان سدیق رۆژنامه‌نووس
4- عیسا خدر رۆژنامه‌نووس
5- دكتۆر كامه‌ران مه‌نتك مامۆستای زانكۆ
6- ئه‌حمه‌دی مه‌لا نووسه‌ر
7- عارف روژدی سیاسی
8- قوبادی جه‌لی زاده شاعیر
9- مه‌هاباد قه‌ره‌داغی نووسه‌ر
10- – زانا رۆستایی ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان
11- سالار بابه‌شێخ رۆژنامه‌نووس
12- عه‌زیز ره‌ئوف نووسه‌ر
13- یاسین سالح مامۆستای زانكۆ
14- خالد سلێمان رۆژنامه‌نووس
15- بورهان قادر رۆژنامه‌نووس
16- كامه‌ران محمه‌د رۆژنامه‌نووس
17- بیستوون نوری رۆژنامه‌نووس
18- رابه‌ر فه‌تاح مامۆستای زانكۆ
19- هیمن مامه‌ند رۆژنامه‌نووس
20- ده‌شتی ئه‌نوه‌ر رۆژنامه‌نووس
21- به‌رزان عه‌لی حه‌مه رۆژنامه‌نووس
22- عه‌لی سدیق رۆژنامه‌نووس
23- عومه‌ر فه‌تاح رۆژنامه‌نووس
24- مه‌حمود یاسین كوردی رۆژنامه‌نووس
25- ئومێد پشده‌ری رۆژنامه‌نووس
26- محمه‌د قادر نووسه‌ر
27- محه‌مه‌د گۆڕان رۆژنامه‌نووس
28- رزگار ره‌زا چوچانی رۆژنامه‌نووس
29- فریاد هیرانی رۆژنامه‌نووس
30-سه‌رباز عبدالرحمن رۆژنامه‌نووس
31- عیسا عبدالقهار رۆژنامه‌نووس
32- عیماد ره‌فعه‌ت رۆژنامه‌نووس
33- كوێستان فه‌تاح چالاكوانی مه‌ده‌نی
34- سانا سلێمان رۆژنامه‌نووس
35- ئاڤان فارس جاف رۆژنامه‌نووس
36- په‌رێشان جاف قوتابی زانكۆ
37- ئبیراهیم عه‌لی رۆژنامه‌نووس
38- هه‌ڤاڵ نه‌ژاد رۆژنامه‌نووس
39- ئیدریس به‌رزنجی رۆژنامه‌نووس
40- داناعهسهكهر نووسه‌ر
41- دڵزار زرار هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار
42- غه‌فور هیرانی رۆژنامه‌نووس
43- رێبین فه‌تاح رۆژنامه‌نووس
44- عومه‌ر فه‌رهادی رۆژنامه‌نووس
45- تانیا جه‌مال غه‌ریب چاكوانی مه‌ده‌نی
46- مه‌لوود ئافه‌ند رۆژنامه‌نووس
47- دڵدار عه‌بدوڵڵا رۆژنامه‌نووس
48- سۆران عه‌زیز رۆژنامه‌نووس
49- ئازاد ئه‌حمه‌د مامۆستا
50- فه‌رمان سادق رۆژنامه‌نووس
51- ئه‌ڤین به‌كر توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی
52- ئاسۆ جه‌بار نووسه‌ر
53_شیرزاد محمد رۆزنامه‌نووس
ده‌توانن به‌م ئه‌دره‌سه په‌یوه‌ندیمان پێوه بكه‌ن
springkurdishkampin@yahoo.com