ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
رۆژی دووشەممە 2021/2/15 ناحه‌زان و دوژمنانی گه‌لی كوردستان چەند مووشەکێکیان ئاراستەی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێرو شاری هەولێر و دەوربەری كرد‌و بەر چەند شوێنێک کەوتن و به پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان كه‌سێك كوژراو ژماره‌یه‌ك قوربانی و برینداربوونی لێكهوتهوه جگه له زیانێكی زۆری مادیی و له ئه‌نجامدا بووه‌ته هۆی په‌شێویی و نیگه‌رانی و دڵه‌راوكێی هاوڵاتیان.
تا ئێستا به ته‌واوه‌تی نازانرێت خاوه‌ن موشه‌كه‌كان كێن و، مه‌به‌ستیان چییه؟ به پێی میدیاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان و ئاسایشی هه‌ولێر حه‌شدی شه‌عبییه به‌ڵام پێویسته تیرۆریسته‌كانی ده‌وڵه‌تی ئێسلام ( داعش) له بیر نه‌كرێن و هه‌روا زۆرانبازی نێوان ئهمریكاو ئێران و هه‌ره‌شه‌كانی توركیا بۆ داگیركردنی شه‌نگاڵ.
پێش چه‌ند رۆژیك یه‌كێك به‌ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا وتی له رێی پاشا عه‌بدوڵلای ئه‌رده‌ن ئه‌توانین كه‌ناڵیك له‌گه‌ڵ ره‌غه‌د كچه گه‌وره‌ی سه‌دام حوسةین بدۆزینه‌وه‌و له‌و سونگه‌یه‌وه ده‌ستكاری بارودۆخی عێراق بكه‌ین و، به‌پێی هه‌ندێ دهنگوباسی بڵاوكراوه ده‌نگوێ ئه‌وه هه‌یه ره‌غه‌د سه‌دام هاتووه‌ته هه‌ولێرو نیازی وایه به‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌مریكا له گه‌ڵ به‌رپرسانی كوردستان و به‌عسی و سوننه هه‌ڵاتووه‌كان و موسته‌شارجاشه‌كان كۆ ببێته‌وه.
ئه‌مریكا له كاتی دۆناڵد ترامپ سه‌ری بۆ داواكارییه‌كانی ئه‌ردۆگانی تیرۆریست شۆر كرد‌و ناوچه‌یه‌كی فراوان و چه‌ندین شار‌و گوندی له رۆژئاوا داگیركرد‌و زۆر ملهورانه هاته ناو خاكی باشوری كوردستان و چاوی له سه‌ر داگیركردنی ته‌لله‌عفه‌رو شه‌نگاڵ و كركوكهو له هاتنی خلوسی ئاكار وه‌زیری به‌رگری ده‌وڵه‌تی توركیا بێشه‌رمانه له هه‌ولێر وتی نیازمان ئه‌وه‌یه بچینه شه‌نگاڵ و بنكه‌ی سه‌ربازی وه‌ك بنكهكهی باشیك { به‌عشیقه} دابنێێن و، به ئاشكرا له هه‌فته‌ی رابردوو هێرشی كرده سه‌ر شاخی گاره‌و خۆشبه‌ختانه تووشی شكست بوو.
ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌ستدرێژییه‌و موشه‌ك هاویشتنه بۆ سه‌ر شاری هه‌ولێر حه‌شدی شه‌عبی بێت به‌بێ شك به هاندانی ئێرانه‌و ئه‌یانه‌وێت ده‌سه‌ڵاته‌كانی جۆ بایدنی سه‌رۆكی ئه‌مریكا تاقی بكه‌نه‌وه‌و بزانن كاردانه‌وه‌ی چی ئه‌بێت و، به‌و كاره‌ش جۆ بایدن تاقی ئه‌كه‌نه‌وه‌و ئه‌زانن بایی چه‌نده.
هه‌ولێر موشه‌ك باران كرا‌و دیاره ئه‌مه پێشتر روویداو تاقی كرایه‌وه‌و ئه‌مرۆش جاریكی تر روویداو ناحه‌زان ودوژمنان واز له‌و كاره قیزوه‌نه ناهێنن و ئه‌م كاره گڵاوه بووه‌ته پیشه‌یان و چه‌ندین جاری‌تر دووباره‌و سێباره‌ی ئه‌كه‌نه‌وه.
ئه‌گه‌ر راستبێت حه‌شدی شه‌عبی ئه‌و كاره‌ی كردبێت ، ئه‌وا حكومه‌تی عێراق به‌رپرسه چونكه حه‌شدی شه‌عبی وه‌ك بانگه‌شه‌ی بۆ ئه‌كه‌ن بووه‌ته به‌شێك له سوپای عێراق و، ئه‌بێت حكومه‌ته‌كه‌ی مسته‌فا كازمی سزای تاوانباران بدات و ئه‌و كرده‌وانه بوه‌ستێنێت و ئاسایش و هێمنی وئارامی هه‌ولێرو كوردستان تێكنه‌ده‌ن.
بۆ ئه‌وه‌ی ته‌بابی له نێوان كورردستانیان به‌رقه‌رار بێت هه‌وڵ بدرێت كوردستان دوور بێت له ململانێی ئهمریكاو وڵاتانی ده‌وروبه‌ری كوردستان به‌ناو دراوسێ..
به زوترین كات حكومه‌تی كوردستان زیندانیانی بادینان و هه‌ولێر ئازاد بكات بۆ ئه‌وه‌ی شیرازه‌ی كومه‌ڵگا نه‌پچرێت و چیتر وه‌زاره‌تی ناوخۆ ناوی ئه‌وانه‌ی داوای موچه‌یان كردووه به سیخور‌و قاچاغچی ناو نه‌بات.
هه‌وڵبده‌ن نه‌وت راده‌ستی به‌غدا بكه‌ن و واز له شاند نارد بێنن بۆ ئه‌وه‌ی هادی عامری نه‌بێت به بریارده‌ری چاره‌نووسی گه‌لی كوردستان.
باشه حكومه‌تی كوردستان پشت به گه‌لی كوردستان ببه‌ستێت و موسته‌شارجاش و به‌عسییه‌كان دوور بخاته‌وه‌و به هیچ شێوه‌ك نه‌كه‌وێته داوی ئه‌مریكاوه‌و رێگربیت له گه‌رانه‌وه‌ی حزبی به‌عس بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی عێراق.
پێویسته حكومه‌تی كوردستان هه‌وڵ بدات ده‌زگای هه‌واڵگیرییه‌كانی توركیا‌و ئێران ( میت و ئیتیلاعات) و بنكه‌كانی توركیا له كوردستان ده‌ر بكات.
با بۆ پاراستنی هه‌ولێرو شارهكاتی تری كوردستان تێ‌بكۆشین و، سه‌ركه‌وتن هه‌میشه له یه‌كگرتندایه.
16/2/2021