رۆژى (20-12-2009) لهرِیَگهى فرِۆكهخانهى نێوده‌وڵه‌تى شارى سلێمانییه‌وه، هه‌ریه‌ك له‌هونه‌رمه‌ند به‌كر ره‌شید سیناریست و ده‌رهێنه‌رى دراماكه، عوسمان محه‌مه‌د بهرِێوهبهرى به‌رهه‌م و ئاكته‌ر، مه‌ریوان عه‌لى رۆژنامه‌نووس و ئاكته‌ر، پێشه‌وا ته‌یب وێنه‌گر، به‌مه‌به‌ستى وێنه‌گرتنى كۆتاییه‌كانى دراماى (گه‌مه‌ى باڵنده‌كان) گهیشتنهشارى ئه‌سته‌نبوڵ-ى توركیا. گه‌مه‌ى باڵنده‌كان؛ كهلهنوسینى مه‌سعود حه‌سه‌ن-ه؛ چیرۆكى كێشه‌كانى گه‌نج دهگێرِێتهوهو قسه‌له‌سه‌ر ئه‌و دیاردانهدهكات، كهكهمتازۆر تێكه‌ڵاوى ژیانى ئهمرِۆى ئێمه‌بووه..
به‌كر ره‌شید؛ ده‌رباره‌ى ئه‌و پرسیاره‌ى ئایا بۆچى بۆ وێنه‌گرتن چوونهتوركیا؟ به‌چراى وت:
دیاریكردنى جوگرافیاى ئه‌سته‌نبوڵ لهخۆیهوهنههاتووهو ده‌ق داواى ئه‌وه‌ده‌كات كهئهستهنبوڵ ێكێك بێت لهلۆكهیشنى گه‌مه‌ى باڵنده‌كان و دوو كه‌سایه‌تى سه‌ره‌كیش رۆڵه‌كان به‌رجه‌سته‌ده‌كات. یه‌كێكیش له‌و كه‌سایه‌تییانه(ئاسۆ)یهكههونهرمهند (مه‌ریوان عه‌لى) به‌رجه‌سته‌ى ده‌كات، رۆڵى قاچاغچى ده‌بینێت و كه‌سایه‌تى دووه‌میش كه(به‌رهه‌م)هو هونه‌رمه‌ند (عوسمان محه‌مه‌د) به‌رجه‌سته‌ى ده‌كات، به‌هۆى كیَشهیهكى كۆمهڵایهتییهوههاتۆتهئهستهنبوڵ و به‌هۆى نامۆیشهوهههردوو كیان به‌هۆى ئه‌و نامۆییهوهدهبنههاورِێ. به‌ڵام هه‌ریه‌كه‌یان له‌دنیاى تایبه‌تى خۆیانه‌وه دهرِواننهژیان. ئه‌وه‌شى پێكیانهوهدهبهستێتهوه پرده‌كه‌ى ئهستهنبوڵهكهرۆژههڵات و رۆژئاوا پێكهوهدهبهستێتهوهو ئه‌مه‌ش ئاماژهیهكهبۆ ئه‌ورپاو ئاسیا.
كهواتهبوونى ئهستهنیوڵ له‌ده‌قه‌كه‌دا هه‌یه‌و ده‌رهێنه‌ریش ده‌یه‌وێت بهدیمهنێکى جیاوازهوهلهوانى پێشووتر دراماى كوردى ببهستیَتهوهبهدنیاى ده‌ره‌وه.
هه‌روه‌ها مه‌ریوان عه‌لى-ى ئاكتهرى به‌شدار لهدراماكهداو له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ى كه‌ئایا رۆڵى (ئاسۆ) چۆن پیَناسهدهكهن، به‌چراى وت:
كه‌سایه‌تى ئاسۆ؛ وێناكردنى كه‌سایه‌تى هه‌موو ئه‌و قاچاخچیانهیهكهبازرگانیان به‌خوێن و سه‌روه‌ت و سامانى گه‌نجانى كوردهوهدهكرد. ئه‌و قاچاغچیانهى بێ گوێدانههیچ ماهییهتێكى ئینسانیانهلهشهوێكى ئه‌سته‌نبوڵ و ریَگهقاچاغهكانى دیكه‌دا، خه‌ونى گه‌نجى كوردیان له‌بار ده‌بردو ده‌ست درێژى سێكسیان ده‌كرده‌سه‌ر ئه‌و كچ و ژنانه‌ى ده‌یانویست بهگهیشتنهئهوروپا، ئه‌و حه‌زو خولیایانهیان بهیَننهدى، كه‌پێشتر خه‌ونیان پێوهدهبینى.
ئاسۆ؛ ئه‌و گورگه‌یه؛ بهرِاستى من بۆ خۆم رقم لیێدهبیێهوه، كهههمیشهئهو ویَنهناشرین ونهشیاوانهم دێنێتهوهبهرچاو كهئاسۆ به‌ناوى دهربازبوونهوهلهجهههننهم به‌هه‌شتى بۆ پرِكردن لهئازارو زامێك كه‌بۆ ههمیشهخویَنى لێده‌تكێ و سارِێژ نابێت.
ئاسۆ ئه‌و گورگه‌یه؛ كهههمیشهداواى خوێنی كچهچاو رِهش و كورِهتاقانهكانى نیشتمان ده‌كات.
هه‌روه‌ها؛ مه‌ریوان عه‌لى ده‌رباره‌ى جیاوازى رۆڵه‌كانى هه‌ریه‌ك له(مامۆستا هێمن) لهدراماى وهسێتنامهو برِیار لهدراماى (ژیله‌مۆ)، به‌به‌راورد له‌گه‌لڕ كه‌سایه‌تى ئاسۆ؛ ئه‌وه‌ى پیَوتین كه: هه‌ریه‌ك له‌و كهسایهتییانهماناو باكگراوندى جیاوازى خۆیان هه‌یه‌و هه‌ریه‌ك بهمهعریفهیهكهوهلهدنیایهك ده‌دوێن، كهكهمتازۆر له‌نێو ناخى كۆمه‌ڵگه‌كه‌ى ئیَمهوهههڵێنجراون.
ئومێد ده‌كه‌م؛ توانیبێتم ئه‌مجاره‌ش ئازارێكى دیكه‌و وێنه‌یه‌كى دیكه‌ى كۆمه‌ڵگه‌كه‌م لهرِابردوو ئێستادا، بۆ بینه‌ران نمایش بكه‌م.
له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات و له‌شارى ئه‌سته‌نبوڵ ده‌ژین، هه‌ردووكیان په‌یوه‌ستن به‌ژیانى كۆمه‌ڵایه‌تى كوردستانه‌وه‌و هه‌ریه‌كه‌یان بهنامۆیى لهكیَشمهكێشى ژیاندان، بۆ بینه‌ران وێنه‌بگیرێت و ئه‌و حهقیقهتهروون بكرێتهوهكهتائێستا لاى زۆرێک بهنامۆیى ماونه‌ته‌وه، جا چ جوان، چ بهناشرینى بێت.
پێشه‌وا ته‌یب؛ كهوێنهگرى دراماكه‌یه؛ بهههمانشێوهبه چرای راگه‌یاند: هیواخوازم ئێمه‌ش چیتر له‌و چوارچێوهیهبێینهدهرهوه كه‌چه‌ند وهختهلێى بیَبهش بووین، چونكهبیێگومان ئه‌م هاتنهدهرهوانهسوودى ئه‌زمونى زۆرى بۆ ئێمهههیهو خه‌یاڵمان فراوانتر‌و بینینمان واڵاتر ده‌كات. ئه‌و وتیشى: بێگومان جوانى و سهرنجرِاكێشى لۆكه‌یشن و جێگه‌كانى وێنه‌گرتن واده‌كه‌ن، ئێمه‌وه‌ك وێنه‌گر خه‌یاڵمان فراوانتر‌و گۆشه‌نیگاى بینینمان به‌رینتر بیَت. ده‌توانم لێرهوهئهوهبڵێم كه؛ ئه‌و جوانییانهى ئه‌م وڵاتهیهوادهكات، دراماكانیان جوان و سهرنجرِاكێش بن و ئه‌وه‌ى ئێمه‌ش دوو رۆژهكردوومانهلهكاتى نمایشدا ئه‌م راستییهدهچهسپێنن.
عوسمان محه‌مه‌د؛ كهرۆڵى به‌رهه‌م به‌رجه‌سته‌ده‌كات؛ قسه‌ى له‌سه‌ر ئهوهكردو وتى:به‌سوپاسه‌وه ئێستا هونه‌رمه‌ندان ده‌رگاى هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات بهرِوویاندا كراوه‌ته‌وه‌و ئه‌مه‌ش بێگومان یارمهتیدهرهب ۆ به‌رده‌وامى و دنیابینى زیاتر بۆ كاركردن و به‌رده‌وامبوون. وتیشى: ئومیَد ده‌كه‌ین به‌م به‌شه‌ى دراماكهئهو حهقیقهتهروون بكهینهوهكهقاچاغچییهكان به‌سه‌ر گه‌نجانى كوردستانیاندا هیَناوه.