لەشەوى 14/12/2009 ماڵئاوایت لێ کردین بەڵام هەندێ بیرەوەرى و یادگاریت بۆجێ هێشتین بابەگیان هەرگیزلەیادت ناکەین و بیرەوەریەکانت لەگەڵماندا دەژین ،
بابەگیان / ساڵانى حەفتاکانم باش لەبیرە کە رژێمى بەعس تۆپ بارانى دەکردین بە فرۆکە نەگریسەکانى ناپاڵمەکان زەرەریان نەدا با هەموومانت کۆ دەکردەوە و بە پیکابەکەت سەرت دەخستین بۆ راوەماسى دەتبردین هاوین و زستان بە هارو پایز لاى تۆ هەر وەرزێک بوو بابە گیان لە ساڵانى هەشتاکانیش بابە گیان (عەریف حسێنى ) گەڵاڵە ئازارى گەنج و لاوانى دەدا تۆش رۆژێک لەسەر گازینۆى ئێوارانت هەزاران کەرەت جنیوت پێ دەداو سەر کردەکەیانت بە موجریم دەدایە قەلەم ئەو کات کەم کەسى هەبووە ئەم بوێریەى تیا بێ ، کاتێ ژیانى هاوسەریم پێک هێنا لە 16/11/1979 کاکە محمد جەزاى گۆرانى بێژمان لابوو دەست گیر کرا تۆش وەکو شێرە پیاوێک کاکە محمد جەزات لە دەستیان دەرهێنا هەر لە هەشتاکان کە برات لە سێدارە درا (گه فقى یوسف ) کە مخابەرات هات تەرمى پیرۆزى هێنایەوە پێ ى ووتى (عزیز خۆشناو ) کێ یە تۆش زۆر بو ێرانە ووتت منم ووتى ناوى تۆى زۆر دەهێنا لە کاتى ئاشکەنجەدانى تۆش بەزەردە خەنەوە ووتت توخوا !
باوکە گیان : تۆ لە ساڵانى چلەکان یەکەم کەس بووى ئوتۆمۆبیلى لە تەختە دروست کراوت ( پاست ) بردۆتە باڵاکایەتى بەڵام (سى ) ساڵ پێش مردنیشت واتە لە ساڵانى نۆوەتەکان تۆ بێ ئوتۆمۆبیل بوى تاکو مردنیشت بە ئاواتى ئۆتۆمۆمبیلک بویت ………
باوکە گیان : تۆ خاوەنى (20) کورو (11) کچ بویت واتە (31) منداڵت هەبوو هەموومانت پێگەیاندو رۆژێ لە رۆژان دەستت لە کەس پان نەکردەوەو هەر هەمووشمان لە تۆوە فێرى کوردایەتى و کاسبى و راستگۆى بووین بابەگیان لە ساڵانى هەشتاکان شانەى رێکخستنەکانمان ئاشکرابوو هەندێ لە هەڤاڵانى دەسگیر کران و هەندێکى تر بۆ شاخ و پەیوەندیان کرد بە هێزى پێشمەرگەى (یە کێتى نیشتیمانى کوردستان ) تۆش هەشت لە کورەکانت سەر بازبوو تەنها من پێشمەرگە بووم بە عسیەکان لە کۆمەڵگاى گەڵاڵە تۆیان گرت و بو زستانى ساردو سر ئاوى ساردیان بەسەر دا دەکرى ، پێان دەگوتى برۆ کورەکەت بێنەوە تۆش پێت دەگوتن (8) کورم سەربازە بۆ ئێوەیەو کورێکیشم پێشمەرگەیە بۆ ئەوان بێت ئاوى زیاتر یان بەسەردا دەکردى .
باوکە گیان زۆر خۆراگر بووى برسیەتى ، تەعزیب ئەم هەموومنداڵە ونەوانەت بێتاقەتیان نە دەکردى ، سەرمایە داریش نەبووى موچەى تەقاعدیت زیاتر شک نەدەبرد، هیچ لە منداڵەکانت لە ئامۆژگارى و قسەکانى تۆ دەر نە دەچوون ، چوار ژنت هەبوو ئێمە بە هەر هەموویانمان دەگووت دایە براکان جیاوازیان نە دەکرد کامەى براى دایکیەتى یان هى دایکى تر یەتى ، بابە گیان لە دواى تۆ لە 1/9/2010 لە کاتى گەرانەوەى بۆ ماڵەوە سەنگەرى کورە بچوکەکەت کە پێشمەرگە بوو لە دەوام لە مێرگەسەر بە کارەساتى ئۆتۆمۆبیل کۆچى دواى کرد هات بۆلات تۆى زۆر خۆش دەویست کورى بیستەمت بوو واتە بچوکترین کورەکەت بوو بابە گیان .
باپیرەى (299) نەوە بە بێ غەم بخەوەو دڵنیابە خۆشمان دەوێ ى و هەگیز لە یادت ناکەین ئێمە (19) برا ماوین هەموومان تەباین و یەکترمان خۆش دەوێ خوشکەکانمان دایکە کانمان برازاو خوشکە زا کانمان هەر هەموومان یەکترمان خۆش دەوێ، رەنگە ئاخ هەڵبکێشی کە نەمان توانى وەکو پێویست خزمەتت بکەین یان ( یەکێتى نیشتیمانى کوردستان ) کە هەموو کورو کچ نەوەکانت لەم حزبەن هیچیان بۆ نەکردى و بروسکەیەکى سەرە خۆشیان پێ رەوا نەبینى نەمام( جەلال )نە (م . س و سەر کردایەتى بەڵام باوکە دڵنیابە ئێمە لە یادت ناکەین لە روحماندا دەژیت .
رزگار عزیز گەڵاڵەیى
بەرێوەبەرى کارگەى مافوورى سلێمانى
07701577715
کورى خوا لێخۆش بوو