تایبەت بە چرا تیڤی : لەو پرێس کۆنفرانسەی کە د.روژدی سەعیدی سەرۆکی کۆمپانیاکانی عادل موتەحیدە بۆ رۆژنامەنووسانی سازکرد.لە پرسیارێکی چراتیڤی کە بۆچی ئەوەندەی ھاوکاری ھونەرمەندە عەرەبەکان دەکرێت، ھاوکاری ھونەرمەندە کوردەکانی خۆمان ناکرێت و
ھونەرمەندێکی دیاری وەکو زیاد ئەسعەد پاش بە ئەنجام گەیاندنی ئەلبومێکی گۆرانی ئێستا لە چاوەڕوانی ھاوکاری کۆمپانیایەکە بۆ لە ئەستۆگرتنی خەرجیەکانی.
لە وەڵامدا روژدی سەعید رایگەیاند کە کۆمپانیایەکەیان ئامادەیە کە ببێتە سپۆنسەری سەرەکی ئەلبومی نوێی ھونەرمەند زیاد ئەسعەد و بەھەموو شێوەیەک ھاوکاری ھونەرمەند بکات بۆ گەڕانەوەی بۆ کوردستان و بڵاوکردنەوەی بەرھەمەکانی.