زنجیرە درامای باوک کە بەرهەمی دەزگای رسانە میهر تاهایە،نوسین و سیناریۆی حامد حەنقایە و لەدەرهێنانی بهرانگ تۆفیقی گەورە دەرهێنەری سینەما و دڕامایە ،پارساڵ کاری وێنەگرتن و مۆنتاژی لەلایەن بەهنام کەریمیەوە تەواو کرا ،بڕیاربوو مانگی ڕەمەزانی ڕابردوو پەخش کرێت،بەڵام دواکەوت بۆ مانگی ۷ ی ساڵی ڕابردوو تا لەکەناڵی شەبەکە دووی تاران پەخشکرا، لە دراماکەدا چەندین ئەکتەری ناودار و خاوەن ئەزموون،تێکهەلکێش بە نواندنی چەند ئەکتەرێکی گەنج و تازەکار بەشداریان کردووە،
چیرۆکی بەرهەمەکە باس لە کچ و کوڕێکی گەنج دەکات،لەزانکۆ ئاشنای یەک دەبن، سەڕەرای جیاوازی زۆری بیروڕایان، کەچی ئاشقی یەک دەبن، چیڕۆکە تراژیدی و ئەڤینداریەکە لەوێوە دەست پێدەکات. دوای پەخشی دراماکە لەئێران، لێرە لە کوردستان بە دۆبلاژی کوردی لەهەردوو کەناڵی زێد و nrt4 ئێستا لە پەخشدان. ئەکتەرە سەرەکیەکانی ئەو درامایە بریتین لە مەهدی سوڵتانی گەورە سینەماکاری ئێرانی لە ڕۆڵی عەلی تارانی باوکی حامد. لەحیان زەنگەنە لەڕۆڵی شەریفە کە دەکاتە دایکی حامد. ئەکتەری سەرەکی،سینا میهرداد ی تەمەن ۲۷ ساڵی کوڕی دەرهێنەری ناودار سەعید سوهەیلیە و یەکەم ئەزموونی نواندنیەتی لە ڕۆڵی حامد.
هەروەها ریحانە پارسای ۲۷ساڵ، ئەویش بەهەمان شێوە یەکەم کاری نواندنیەتی، بۆخۆی یەکێکە لەوێنەکێشە لێهاتووەکانی ئێران، ڕۆڵی سەرەکی لەیلای شەریفی دەبینێت کە خۆشەویست و هاوسەری حامیدە. نیما ڕەئیسی لەڕۆڵی مەسعود شەریفی ئامۆزای لەیلا. ساناس و مهتاب شێروانی و شەهاب میهرەبان لەڕۆڵی هاوڕێیانی لەیلا. پوریان ئەمیرزادە لەڕۆڵی حوسێنی هاوڕێی حامید. ئیلهام تەهموری لەڕۆڵی مەهتاب کەدەکاتە خوشکی حامید بێژەن ئیمکانیان لەڕۆڵی تۆفیق. گەورە ئەکتەری ناوداری ئێران مەجید موشیری لەڕۆڵی مەنسووڕ شەریفی کەدەکاتە باوکی لەیلا. کاوە خوداشناس لە ڕۆڵی موحسین.
مووژگان تەرانە لەڕۆڵی مینای دایکی لەیلا. مەسعود فرۆتن لەڕۆڵی ناسرشەریفی مامی لەیلا.هەروەها ئەکبەر رەحمەتی لەڕۆڵی مامە ئەکبەر. لە دراماکەدا تەنها یەک گۆرانی بەکارهاتووە بەناوی ئیشق ئاسان نیە.کەبەدەنگی عەلی ڕەزا قوربانی ووتراوە. لەکۆتایدا، بڕیارە دووای تەواوبوونی ۳۲ ئەڵقەی بەشی یەکەم،بەشی دووەمیشی لێ بەرهەمبێ..
دیــــــدار نانەکەلی