ئەو ئێوارەیەى دەگەرێمەوە ..
تۆ پێخەفى گوڵت لەخۆت
ئاڵاندبيت!
تۆ!
ئەو وێنانەى من دەمێكە دەست لەملانێيان بوو
لەگەڵ دەستێكى سارد و سڕا
ترسام چاوە پڕ ميهرەكانت لەنيگايان
تۆرابێ ..
دەترسم باوكە دەترسم
ئەوەندە لەبەر دەرگا بمێنمەوە..
تۆ گەڕانەوەى كچەکەشت
بير نەمابێ!
من و هەزارن چيرۆكى ئاگردانى
عیشقت جێهێڵابێ!.
شــەويار سـروش