كارؤخ مةلائةسعةد: زؤر بةرِاستطؤيانة دةمةويَت بلَيَم كة من بؤ يةكةم جارمة قسة بؤ رِاطةياندن دةكةم، ضونكة تا ئيَستايش ئةو هةوالَانةي بةناوي منةوة بلاَو كراونةتةوة من بيَطا بووم ليَيان و هيض ثةيوةنديةكةم بةو بابةتانةوة نية.” ماوەیەكە بەردەوام لە گۆڤار و ڕۆژنامە و ماڵپەرە كوردییەكاندا باس دەكرێت، كە خانمێكی دیكە دێتە ناو گۆڕەپانی هونەری كوردییەوە و دەیەوێت گۆرانی بچڕێت ئەویش (بانۆ حوسێن)ـە.
“هەولێر” پەیوەندی بە (بانۆ)ـەوە كرد و لەسەر زاری خۆیەوە چەند ڕاستییەكی لەسەر بەرهەمی تازە و بوونی بە گۆرانیبێژ لێ پرسی. ئەو گوتی: “زۆر بە ڕاستگۆیانە دەمەوێت بڵێم، كە من بۆ یەكەم جارمە قسە بۆ ڕاگەیاندن دەكەم، چونكە تا ئێستایش ئەو هەواڵانەی بە ناوی منەوە بڵاو كراونەتەوە من بێئاگا بووم لێیان و هیچ پەیوەندییەكەم بەو بابەتانەوە نەبووە، بۆیە لە ڕێگەی ئەو ڕۆژنامەیەوە حەزم كرد خۆم بە جەماوەر بناسێنم.”
(بانۆ) بەم جۆرە خۆی دەناسێنێت: “من ناوم (شۆخان)ـە بەڵام لەنێو هاوڕێ نزیكەكانم بە (بانۆ) ناو دەبرێم، هاوكات 19 ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیا نیشتەجێم، بەڵام زەمەنێكیشە ئارەزوو دەكەم بێمە نێو دنیای گۆرانیگوتنەوە و لەو ڕێگەیەوە خزمەت بە وڵاتەكەم بكەم، بۆیە ئێستایش سەردانی كوردستانم كردووە تا چەند گۆرانییەك بچڕم و پێشكەشی خەڵكی كوردستانی بكەم.”
ئەو خاتوونە ئاماژە دەدات، كە ئەو ستایلی و ڕێچكەیەی ئەو لەسەری گۆرانی دەچڕێت زۆر كوردانە دەبێت و خۆی دوور دەگرێت لە هەر كارێكی بەناو مۆدێرن، كە لە دواییدا زیان بە هونەرەكەی دەگەیەنێت.
وەك ئەوەی خۆی باسی لێوە دەكات، ئێستا سەرقاڵی بەرهەمهێنانی ئەلبوومێكی گۆرانییە كە ئەو ئەلبوومەیشی 9 تراك لە خۆ دەگرێت و كاری میووزیكیشی لە شاری هەولێر لە ستۆدێۆی ڕۆژ بۆ ئەنجام دەدرێت، بەڵام بەر لە بڵاوكردنەوەی سێدەكەی گۆرانییەكی سینگڵ كلیپ دەكات و پێشكەشی بینەرانی دەكات.