لە پێناو چەسپاندنی ئاشتی و گیانی تەبایی و لێبوردەیی لە نێو ڕێزەکانی گەل ونیشتمانەکەمان و گەڕانەوەی ئارامی بۆ ماڵەکانمان لە بەر ڕۆشنایی وتارە گرنگ و مێژووییەکەی سەرۆکی هەرێم بەڕێز مەسعود بارزانی(دیالۆک لە پێناو چەسپاندنی ئاشتی)، لێرەدا وەکو هونەرمەندێک وهەڵوێستێکی مێژوویی نیشتمان پەرەوەرانە و هەست کردن بەرامبەر بە ئەرکێکی مێژوویی و نەتەوەیی بانگەوازی سازدانی ڤیستیڤاڵێکی هونەری موزیک و گۆرانی بۆ ئاشتی دەکەم لە ژێر ناوی (با گۆرانی بۆ ئاشتی بڵێین).
ڕەزامەندی و بەدەنگەوەهاتنتان بۆ بانگەوازەکەم هەست کردنە بە ئەرکێکی پیررۆزو ڕوانینە بۆ ئایندەیێکی پڕ لە ئارام بۆ هەرێمەکەمان.
قادر ئەسعەد
٢٥ /٩/٢٠١١
بۆ
وەزارە تی ڕۆشنبیری ولاوان حکومەتی هەرێمی کوردستان
هەموو ڕێکخراوە پیشییە هونەرییەکانی کوردستان
فیدراسۆنی رێکخراوە ناحکومیەکانی کوردستان
لایەنە پەیوەندیدارەکان.
دەزگاکانی ڕاگەیاندن.
تێبینی
ئەم بانگەوازە لە بەرواری ١٨ \٥ \ ٢٠١١ لە زۆربەی دەزگاکانی ڕاگەیاندن بڵاوکراوەتەوە ، وا ئەم جارەش ئەم بانگەوازە دەخەینە بەر دیدی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان بەهیوای بەدەنگەوەهاتنیان بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرکێکی نیشتیمان پەروەرانە.