كاتی زۆر له‌به‌رده‌ستدا نه‌ماوه،په‌له بكه‌و به‌شداری راپرسییه‌كه‌ی كۆشكی سپی بكه بۆ پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی كوردی.
رۆژی 22ی ئاب دوا واده‌یه بۆ به‌شداریكردنت، له راپرسییه‌كه‌ی سایتی فه‌رمی كۆشكی سپی ده‌بێت تا ئه‌و كاته سه‌د هه‌زار كه‌س ده‌نگیان دابێت بۆ ئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی كوردستان بكه‌وێتە به‌رنامه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاوه.
ده‌نگدان بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه ئاسانه، ته‌نها ئه‌وه‌نده به‌سه بچیته به‌شی تایبه‌تی راپرسییه‌كه كه لێره‌دا لینکەکەی لینكه‌كه‌ی بڵاودەکەینەوە.
شێوازی ده‌نگدان:
1. له‌خانه‌ی یه‌كه‌می ده‌سته راست ناوی خۆت بنوسه.
2. خانه‌ی دووه‌م تایبه‌ته به‌نوسینی ناوی دووه‌مت (ناوی باوكت یان نازناو).
3. خانه‌ی سێهه‌م ئیمه‌یله‌كه‌ت بنوسه (مه‌رجه ئیمه‌یلێكی ڕاست بێت).
4. له‌خانه‌ی چواره‌مدا زیپكۆدی پارێزگاكه‌ت بنوسه، به‌جۆرێك پارێزگای هه‌ولێر (4400)، پارێزگاكانی سلێمانی‌و هه‌ڵه‌بجه (4600)، پارێزگای دهۆك (4200)، پارێزگای كه‌ركوك (3600) بۆ كوردانی ده‌ره‌وه‌ی ههرێمو پارچه‌كانی تریش هه‌ر یه‌كه‌و زیپكۆدی شاره‌كه‌ی خۆی ده‌نوسێت، بۆ وڵاتانی دەرەوەیش پۆستکۆدی خۆتت هەیە .ئه‌گه‌ر زیپكۆدیش له‌به‌رده‌ستدا نه‌بوو ده‌توانیت ئه‌و خانه‌یه جێبهێڵیت.
5. نیشانه‌ی راست له‌چوارگۆشه‌ی خوار زیپكۆدهكه بده.
6. ئینجا كلیك له (SIGN NOW) بكه بۆ ئیمزا كردن.
7. ئیمه‌یله‌كه‌ت بكه‌ره‌وه، له‌و سایته‌وه ئیمهیلێكت بۆ هاتووه بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابیت كه ده‌نگدانه‌كه‌ت راسته، ده‌بێت له‌ناو ئه‌و ئیمه‌یله‌دا كلیك لهلینكی (Confirm your signature by clicking here) بكه‌یت،بۆ ئەوەی دەنگدانەکەت جێگیر بکەیت.