مەنووچێهر جیهانی ـ بانگه‌وازی هه‌ڵبژاردنی په‌یامنێرانی مێرمنداڵی سی و دووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئیسفه‌هان بڵاو کرایه‌وه.
به پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان و راگه‌یاندنی سی و دووهه‌مین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، سی و دووهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، بۆ ئاماده‌بوونی چالاکانه‌ی مێرمنداڵان به‌رنامه‌گه‌لێکی تایبه‌تی داڕشتووه و هه‌وڵ ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی که مێرمنداڵان له‌م رووداوه گرینگه‌دا به‌شدار بکات.
ناساندنی به‌هره‌کانی ئه‌م بواره، که‌ڵک وه‌رگرتن له داهێنه‌ریی منداڵان و مێرمنداڵان له به‌ڕێوه‌چوونی فێستیڤاڵ و دروست کردنی به‌ستێن بۆ قووڵ بوونه‌وه‌ی ریشه‌کانی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری له نێوان منداڵان و مێرمنداڵان، له ئامانجه‌کانی هه‌ڵبژاردنی په‌یامنێرانی مێرمنداڵه.
هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، مێرمنداڵانی ته‌مه‌ن 14 تا 16 ساڵان ده‌توانن له رێگای ناونووسی کردن له هه‌واڵده‌ریی ئیمنا به ناونیشانی www.imna.ir له‌م بانگه‌وازه‌دا به‌شداریی بکه‌ن.
ماوه و ده‌رفه‌تی خوازیاران بۆ ناونووسی کردن له بانگه‌وازی هه‌ڵبژاردنی په‌یامنێرانی مێرمنداڵی سی و دووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئیسفه‌هان رۆژانی 15 تا 19ی پووشپه‌ڕی 1398ی هه‌تاوی رێکه‌وتی 6 تا 10ی جولای 2019ی زایینی هه‌تا کاتژمێر 24ی شه‌و دیاری کراوه.
به‌شداربووان له دوای ئاماده‌بوون له تاقیکردنه‌وه و ئه‌نجامدانی دیمانه و وتووێژ له‌گه‌ڵ خۆیان، وه‌رده‌گیرێن. خوازیاران ده‌توانن زانیاریی زیاتر له رێگای په‌یوه‌ندی به ژماره ته‌له‌فۆنی +983135544112-8 وه‌ربگرن.
سی و دووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران ICFF بە بەرپرسیاریی “عەلیڕەزا تابێش” له به‌شه‌کانی فیلمی درێژی چیرۆکی، کورته فیلمه‌کانی چیرۆکی، وێب سێری، فیلمه‌کانی ئه‌نیمه‌یشێنی درێژ و کورته فیلمه‌کانی ئه‌نیمه‌یشێن لە رۆژانی 28ی گه‌لاوێژ تا 4ی خه‌رمانانی 1398ی هه‌تاوی رێکه‌وتی 19 تا 26ی ئۆگۆستی 2019ی زایینی له دوو به‌شی “نه‌ته‌وه‌یی” و “نێونه‌ته‌وه‌یی”دا لە شاری مێژوویی ئیسفەهان لە وڵاتی ئێران بەڕێوەدەچێت.
بۆ زانیاریی زیاتر:
ڕاگه‌یاندنی گشتیی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئیسفەهان.