وه‌زیره به‌رێزه‌کانی وه‌زاره‌ت له هه‌رێمی کوردستان واتێ ده‌گه‌ن که ئیتر له سایه‌یی واسیده‌و واسییدهکاری خۆیان بۆ سه‌ره‌وه‌و بۆ خواره‌وه هه‌رخۆیان خاوه‌نی ئه‌و کورسی و ده‌سه‌لاته‌ن که هه‌رخۆیان خاوه‌ن سه‌رچاوه‌ی ئاوی ئه‌و وولاته بن.. له ژێر فێنکی هه‌وای سارو گه‌رم و پر و فره‌یی ژیانیان به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ئاگایان له ژیانی خواره‌وه نه‌ماوه بۆ ئه‌وه‌ی بزانن له چ ره‌وشێکدا ده‌ژین .. مرۆڤی هه‌ژار چۆن ده‌ژیت بژێوی ژیان له‌کوێ په‌یدا بکات .. ئه‌مه گرنگی وه‌زاره‌ته‌کان نی یه وه گرنگیش نی یه که بزانن چۆن ئه‌م مرۆڤانه ده‌ژین له هه‌رێمی کوردستان.گرنگی وه‌زاره‌ته‌کان وای لێ هاتووه که ته‌نها لاپه‌ره کۆنه‌کانی خۆیان زیاتر هیچ شتێکی تر نه‌بینن.. وه‌زاره‌تی رۆشنبیری بۆ نمونه ..
من له 2 ئازاری2008 سه‌ردانی بهریوبهرایهتی شێوه‌کاریم کرد که که‌سێکی ده‌رچووی پۆلی 3 ناوه‌ندیان دانابوو به‌ناوی سه‌لام ئه‌دۆ هه‌ڵگری ناسنامه‌ی هۆله‌ندی و ده‌رچووی به‌شی واسیده دارێتی یه له‌هه‌رێمی کوردستان .. به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی تێ بگات له شێوه‌کاری ئه‌وه‌یه که نازانێت شێوه‌کاری مانای چی یه ؟ وه کێن هونهمهندهکانی کوردستان وه کێن ئه‌وانه‌ی که کۆچیان کردوه وه یه‌که‌م کاری هونه‌ری چی یه له کوردستان که هونه‌رمه‌ندێکی کورد هه‌ستابێت پێ ی..
وه‌زاره‌ته‌کان بۆ نمونه‌یی خۆیان ته‌نها ناو شار ده‌بینن گونده‌کان له‌رێی خوا ده‌ژین .. له هه‌موو به‌رێوبه‌رایه‌تی یه‌کان هه‌ر خه‌لکه‌و چوه به‌یه‌کدا کێ کێ ده‌ناسێت کێ ئه‌زانێت بۆ چی هاتوه وولاتێک پره له نه‌هامه‌تی و زه‌حمه‌تی ژیان پره له بێ کاری و که‌م ته‌رخه‌می مرۆڤ زۆر زه‌لیلی رۆژگاره له‌م وولاته.. ده‌بێت زۆر به‌نه‌رمی رێز له پۆلیس و پاشماوه‌ی پۆلیس بگریت زۆر به نه‌رمی فه‌رموو بکه‌یت .. کام په‌یکه‌ری شارسهره نجمانی راکێشا.. کام مۆزه‌خانه‌ی وولاتهم کوردستانی کردوه به شارستانیه‌تی سه‌رده‌م نی یه ئه‌و کارانه‌ی ئه‌نجام ده‌ده‌رێت ئه‌وه‌ی له راگه‌یاندنن ده‌بیستین و ده‌بینین زۆر کهمیام راستن .. بۆیهبانگهوازهکانی وه‌زاره‌ت زۆریان دراوون کۆنن بۆنی گه‌نده‌لی سه‌رده‌میان لێ دێت ..