ڕه‌واج کردنی هه‌موو کاڵاو به‌رهه‌مێکی ئابوری وه‌ک ژێرخان یا په‌یوه‌سته‌کانی سه‌رخان له‌بواره سیاسی ، کۆمه‌ڵایه‌تی ، فه‌رهه‌نگی تاد…
مافی تاکی مرۆڤ و گروپه‌کانه ، به‌ئاسایی ده‌کرێ پێداهه‌ڵدانی جوانکاری شیرینسازی دروست بره‌وی پێبدرێ . ڕاگه‌یاندن به‌هه‌موو ده‌لاقه و درزه‌کانیه‌وه گه‌وره‌ترین پشکی سه‌رمایه‌گوزاری بانگه‌شه‌ی به‌رده‌که‌وێ ، ده‌روازه‌یه‌کی به‌رفراوانی کاریگه‌ری زوو گه‌یه‌نه‌ری ویسته‌کانه . ئه‌گه‌ر ته‌کنه‌لۆژیا هۆکاری ڕاپه‌ڕاندن و پێگه‌یاندنه نوێترین ئامرازی کلیکێکه ، به‌ئاسانی زۆرترین سودی گه‌یاندووه به‌ڵام دیوه‌که‌ی دی وریایی و هۆشیاری زۆری ده‌وێ ده‌بێ میدیاکاران پارێزه‌ربن تا له‌ده‌رهاویشته‌ی زیانه‌کانی پارێزراوبین . دوای ئه‌م شیکاره گشتگیره مه‌به‌ست: پێداهه‌ڵدانی هه‌رشتێک ئه‌گه‌ر زێده‌ڕۆیش بێ کڕۆکی کێشه‌که نی یه به‌ڵکو شێوازی بانگه‌شه‌که ( ڕێکلام له‌که‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنیه‌کانی کوردستانه ) . که‌رسته و پێکهاته مادیهکهیهتی چی هه‌ڵبژێردراوه ؟ چۆن پێشکه‌شه ! شه‌وانه و ڕۆژانه هه‌زاران که‌س به‌دیار ته‌له‌فزیۆنه‌کان ده‌ڕوانن ده‌بینن و ده‌بیستن له‌جیات ده‌یان ناوی خۆشی کوردی ” برنجی خوله ، برنجی معۆ ، هایر و ئیستقبالی تورکی ، چایه‌کانی ئه‌عمه‌د و مه‌عمود ، دوو مامز و دوو قاز ، هێلکه‌ماسی جۆکه‌ر بۆ هه‌موو نه‌خۆشیه‌ک په‌کو مردی درۆتان مری ! یا سه‌مه‌ره‌که‌ی ئه‌رێ ئێوه مۆڵپێدتان پێ یه ؟ ” هێنده چه‌ندباره‌ی بێزارکه‌رن هێزی فێربوون و سه‌لیقه‌ی ڕوانین سیلاک ده‌که‌ن . سپۆنسه‌ر و ده‌رهێنه‌ره‌کانی بهنائهکتهرهکانیشهوه هێنده بێ زه‌وقن ناهونهریانه ئه‌وه‌ی جوان یا باشیشه نافڕه‌جا و خراپی ده‌که‌ن . له‌ڕووی ئابوری بانگه‌شه بوارێکی زیندووی چالاکی ئه‌مرۆی بازاڕی کڕیار په‌یداکردنه ، شێوازی به‌کارهێنانی کات و شوێنی خۆی هه‌یه ده‌بێ له‌به‌رهه‌مێكی شازی داهێنانی هونهرسازیدا پێشکه‌ش بکرێ . خوێندنه‌وی زانستی و به‌کارهێنانی دروستی ده‌وێ که ئه‌نجامی نه‌رێنی نه‌داته‌وه هه‌روا ده‌بێ دوای پێداچوونه‌وه‌ی ده‌ق و وێنه‌کان ئه‌وجا ڕێگه‌پێدراوبن له‌لایه‌ن میدیازانانهوه . له‌وانه گرینگتر وێنه‌ی بانگه‌شه‌یه چی یه و چۆن کراوه ! وه‌ک به‌رهه‌مێکی ڕاسته‌وخۆی به‌رچاوی بینه‌ر به‌ده‌نگ و ڕه‌نگه‌کانه‌وه وه‌ک ده‌ڵێ: باشه باش قڵپ ئایفۆنێکی گران به‌ها ده‌خاته گلاسیک ئاو بیگومان کار و ڕه‌فتارێکی به‌ده ! له‌وانه‌یه چه‌ندین منداڵ لاوه‌کی لاسای بکه‌نه‌وه یان که‌ته‌یه‌کی زلی قه‌به له‌بانگه‌شه‌یه‌کی تر دیته‌ده‌ر ده‌سته‌کانی له‌به‌ر ورگی گرێده‌دا: مامه ئه‌و هێلکه… وه‌ک دێوه خه‌یاڵیه‌که‌ی ناو فانۆسی کارتۆن فیلمه‌کان ئاماده‌باشی خواسته‌کان ده‌رده‌بڕێ ، کڕیاره‌که‌ش ده‌نگ ناسازی نه‌زان ده‌رده‌که‌وێ بهمیکسهر ده‌نگی ناشاز ده‌که‌ن . وێنه‌ی ڕیکلام و شێوازی کارتۆن فیلمی به‌شێوه‌ی نوکته‌یه‌کی خه‌نده‌هێن ئامێز ئه‌رێنی یه به‌ڵام ئه‌و ده‌نگه ناشازانه‌ی کوردی نه‌زان له‌وه‌یه بیانی بن له‌تورک و عاره‌ب و ناسکیلهی ئه‌وروپی ، وشه و پیته‌کانی زمانه‌که‌مان ده‌قرتێن و ده‌شێوێنن ، به‌هه‌ڵه و ئاشکرا بانگهشهبێژیان پێده‌که‌ن . له‌ڕووی وێژه‌یی و زمانه‌وانی ڕسته‌کان که‌رت و په‌رت ده‌که‌ن هه‌رجارێک و به‌ڕێکه‌وت نی یه ئه‌میش جۆرێک له‌بێ ڕێزیه به‌رامبه‌ر زمانی دایک . تۆنی ده‌ربڕینی بێژه‌ری هه‌واڵی سیاسی له‌بانگه‌شه‌یه‌کی ئابوری ناهونه‌ری ته‌واو نابه‌جێ یه واته هه‌موو بێژهرێکیش جۆکه‌ر نه‌بێ خۆی له‌هه‌موو شتێک هه‌ڵقورتێنێ ، بیستنیان ئازارده‌ر و بێزارکه‌ره بهگۆرانیبێژهکانیشهوه زۆر گۆتراوهی له‌به‌رگیراوی لاساکارن . ئارایش و ڕازانه‌وه به‌ڕه‌نگ و ڕووناکی له‌نوسین هه‌روا کورته فیلمی بانگه‌شه‌یی پێویستیه‌کی گه‌یاندن و جوانکاریه . که‌واته چۆن به‌رهه‌میکی گۆرانی بریتیه له‌ده‌قی هۆنراوه‌یی ، ئاواز ، موزیک و ده‌نگی خۆش له‌گه‌ڵ تۆمارسازی ئاواش بانگه‌شه خاڵبه‌ندی کار و پێکهاته‌ی پرنسیپی هه‌یه . گۆیه به‌و نۆڕینه نه‌رێنیه‌ی ئه‌وان له‌م شێوازه باوه‌ی ئێستا بانگه‌شه ده‌بێ چاوکێشی سه‌رنج و سهرسامکهربێ ئه‌گه‌ر قۆڕیات و به‌هونه‌رێکی تهپیویش بخرێته ڕوو ! یا ته‌نێ مه‌به‌ست لێ ی کڕیار هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنه ؟ به‌بێ ڕه‌چاوی جۆریهتیهکهی یا کاردانه‌وه‌ی له‌ناو خه‌ڵکی به‌لایانه‌وه گرینگ نی یه ! خۆ بانگه‌شه هه‌ر پاره په‌یداکردن و زۆربڵێ ی نی یه به‌ڵکو ئه‌رک و به‌رپرسیاریه‌تیه.