مامۆستا عبدول رەحمان زەبیحی لەوتارێکی دا بەناوی با تەپوتۆزی سالان لەنەورۆز بتەکێنین دەلێت فیردەوسی لەشانامەدا جێژنی نەورۆز دەباتەوە بۆ زەمانی جەمشیدی جەم و ئەڵێت جەمشید کەهاتە سەر تەخت لە پێشدا ئاسنی نەرم کردو کلاو خۆدە زریی خەفتان ورەختی دروست کرد، پاشان لەکەتان و ئاوریشمو کەژو موو قوماشی تەنیی، دوایی خەلکی فێری خۆشتنو درومان وجل لەبەر کردن کرد……، فەرمانی دا بە دێو بە خشت و بەردو گەج خانوو ، گەرماو کۆشک هەیوان ودالان دروست بکەن زانستی حەکیمی داهێناو کەشتی دروست کرد، دوای ئەوە تەختێکی جەواهیر بەدنی بۆ خۆیی ساز کرد ، دێو یان خزتمەتکار هەڵیان گرتوو دەیان برد بۆ ئاسمان ، خەلکی لیی کۆدەبونەوە وەدەیان کرد بە جەژن شایی پاشان درێژە بە وتارەکەی دەدات ودەلیت ، جەمشید کێ بوەو لە کوێ بوە؟لەوەلامی پرسیارەکەی خۆییدا ئەلیت فیردەوسی بە پاشایی چوارەمی بنەمالەکەی پێشدادی بووە و کەلەقەلاتی ئێراندا یەکەم جار پاشایەتیان کردوە ئەنجامی لێکۆڵینەوەی ئارکیولۆژی یان ئاسەوار ناسیی وانیشان ئەدات کە یەکەم بنە ماڵەی پاشایانی ماد بووبن ، وەبەم جۆرە پیشدادیی و میدەکان هەردووکیان دەبنە یەکەم بنەمالە کەلەقەلاتی ئێراندا پاشایەتیان کردوە.
ئەگەر بلێن نەورۆز دەکەوێتە کام مانگی سال بەدڵیایەوە دەبێت بڵێن یەکەم رۆژی خاکە لیو یان نەورۆز کە ئەم رۆژە ش ٢١ مارس یەکەم رۆژی بەهارە، زۆرێک لەنەتەوەکانی وەک کورد فارس و ئازەریی و ئەڤغانیی و وە هەندێ گەلانی دیکەی تریش ئەم رۆژە بەیەکم رۆژی ساڵ و جەژنی نەورۆز دەژمێردرێت یادی دەکەنەوە هەر یەک لەم میلەتانە بە شیوەو کلتوری خۆیان یادی دەکەنەوە ئەگەر بێتو باسی کورد بکەین لەم رۆژەدا دەبێت بڵێن کورد یەکەم نەتەوەیە کە هەر لەیەکەم رۆژی مانگی مارسدا خۆیان ئامادە دەکەن کورو کچەکانیان بە جلی کوردیی ئاڵ و والاوە بگرە لەکۆکردنەوەی چیلکەو چەواڵ ئامادەکاری باش بۆ ئەو رۆژە ، بەرزترین لوتکەی شاخەکانی کوردستان هەموو دەرازایەوە بە کوروکال و جلی رەنگاو رەنگی کوردیی بە شادییو خۆشی ئاگری نەورۆز دەکردەوە گەورەو بچوک بۆ ئەم ئاهەنگ وشایی وزەماوەندە هەتا درەنگ دەیان بردە سەر ئێمەی کورد وەک نەتەوەیەکی مەزن لە رۆژهەلاتی ناوین بەسەر چەند ولاتێکدا دابەش کراویین وەکاری گەری جەژنەکان وەک جەژنی نەورۆز لەکوردەوە گوستراوەتەوە بۆ نەتەوەکانی تر ولەوانیشەوە بۆ نەتەوەکانی دراوسییان تاوای لێهاتوە فراوان بوە نەورۆز بوە بە جەژنی چەند نەتەوەیەک ، کوردەکانی رۆژهەلات بەم جەشنە نەورۆز یاد دەکەن خواردنی حەوت سین دەرازێننەوەو دەبێت یەکەم پیتی خواردنەکە بە پیتی سین دەست پێبکات وەک ، سەمەنی بە واتایی ژیانەوەی گیاکان، سماق بۆتامی چیشت، سێو کە زۆرتر سێوی سورە نیشانەی بیرو باوەی باشە ، سەعات یان سکە بۆ ئاگادار بوونەوە لە گۆرینی ساڵ و وەسکە نیشانەی دەولەتی باشە، سەوزی بە مانایی پایەدار بون لە ژیاندا، سیر یان سرکە بۆ خاوێنی شتەکان ، سنچو کەبۆنی گوڵەکەی سەرچاوەی دڵداریە هەروەها بۆ زیاتر رازاندنەوەی سفرەکە ئەم شتانەش دا ئەنرێن وە لەم سەردەمەی ئیستاماندا ئەوانەی موسڵمانن کتێبی قورئان دادەنێن وئەوانەی زەردەشتین کتێبی ئاڤێستا دادەنێن هەر یەک لەبیروو باوەرکانی خۆیان بەوشیوەیە ئەو کتێبە ئاسمانیە دادەنێن وە ئاوێنە نیشانەی یەک رەهەنگیی مۆم بەمانایی گەورەیی ئاهور بەباشترین یاسا دێت وەماسی نیشانەی زیندو بوونە شیرینی وەک خورماو کشمیش کە دادەی یاهورایین وەهێلکەی رەنگاو رەنگ نیشانەی کردەوەی باش وەهەروەها لەسەردەمی کۆندا لەزوربەی شارو گوندەکان بۆ ماوەی ١٥ رۆژ ژمێر نەورۆزی دروست کردوە وە مرۆڤ وکارەکانیان بەم شێوەیە بوون.
میر _ وەزیری دەستی راست کەدەستوری باشو بەجێی بەم شێوەیە رادەگەیاند
ئەمیر دەبوایە زیندانی بێتاوانیی ئازاد بکردایە وە ئەو بنەمالانەی کە سەرو ئاژاوە لەنیواندا بوایە دەبێت ئاشت ببنەوە دەولەمەندەکان دبوایە زەکات بە فەقیرەکان بدەن وە وەزیری دەستە چەپ کە دەستوری بێسەرەو بەرە رادەگەیاند بۆ نموونە پیاوان دەبێیت بەیانی لایەکی سمێلیان بتاشن یان کورانی ١٣ سال دەبێت بۆ رۆژێک ژن بهێنن.
میرزا کە نوسەر بوو ئەم کارەی دەکرد چەند خزمەتکار گروپی نیزامیی یان شمشیر بەدەست جلی سوریان لەبەر دەکرد پیاوێکی گۆپال بەدەست کەدەستوریی ئەمیری رادەگەیاند ئینجا گرووپی مۆزیک ژەن گۆرانی بێژ وشکەرن یەکێ بوە کە جلو بەرگی لە پیستی ئاژەل بۆ دروست دەکراو چگە لە ئەمیر دەیتوانی قسە بەهەموو کەس بلێت.
نەورۆز ئەفسانەی جۆر بەجۆری لە خۆ گرتوە ، هەندی لەنەتەوەکان پییان وایە ئەم رۆژە رۆژی ئازادی لەخۆ دەگرێت ، کەونارایەکان دەلێن روحەپاکەکان لەم رۆژەدا دێنەوە سەر زەویی بەکەسو کاریان شاد دەبنەوە هەر لەم رۆژەدا خواردنی حەوتسین دروست دەکەن ماڵو کەلو پەلەکانیان خاوێن دەکەنەوە جلو بەرگی نوێ دەکەنە بەر،هەندێک لەنەتەوەی تر دەلێن نەورۆز لە جەمشید شای پادشای پێشدادیەکانەوە داهێندراوە وەسەردەمەکەشی دەگەرێتەوە بۆ پیش چاخی زێرین، زۆر دابو نەریتی تر هەن پەیوەنیان بەم رۆژەوە هەبێت وەتائیستا رون نیە ، ئێرانیەکان پیش هاتنی ئیسلام ئەم رۆژ ژمێرەیان بەکار هێناوە ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ سەر دەمیی ئیمپراتۆریەتی ماد ، کە ٧٠٠ سال پیش زایینی لە لایەن دیاکۆ دامەزراوە هەندێکیش دەلێن ئەم رۆژ ژمێرە هەر وەک سالی کۆچی هەتاویی یان سالیی زایینی ئەمیش بەدەر نیە لەوەی کە زەردەشتی ئاڤیستایی بێت ، وە کورد زۆر بۆچونیی جۆراو جۆری لەسەر ئەم رۆژە هەیە لەهەموویانباوتر ئەوەیە کە ئەم رۆژە واتە نەورۆز واتایی رۆژێکی نویێ دەبەخشێت لەم رۆژە زۆربەی ئەم گەلانەی ئەم یادە دەکەنەوە ئاگر هەلدەکەن وبەسەریا باز دەدەن یاخود بەچواردەوریا هەلەپەرن ئاگر لە ئایینی زەردەشتیەکاندا زۆر بەراشکاویی لە کتێبی ئاڤێستا نوسراوە کە ئاگر رەمزی زەردەشتەکانەوە بەمانای روناکیی یان پاک کردنەوە دێت ئەوەشمان لەبیر نەجێت کە ئاریەکان کاتێک گەرمیان وکویستانیان کردوە شەش مانگ لە گەرمیان وشەش مانگ لە کوێستان وا رێک کەوتوە کەیەکەم رۆژی گەرمیان یەکەم رۆژیی خاکە لێو یان نەورۆز بێت بۆیە لەم رۆژەدا کەرنەڤاڵیان کردوە لەسەرماو سۆلەدا رزگاریان بوە کورد لەم رۆژەدا خۆشیی خۆیان بە ئاگر یاد کردۆتەوە خواردنی کوردەواریی وفۆلکۆلۆریی دروست کراوە جلو بەرگی رەنگاو رەنگی کوردەواریان کردۆتە بەر ، هەتا ١٣ بەدەر واتە لە رۆژیی سیانزەهەمیینی نەورۆزدا کەس لەمالی خۆیدا نامێنێتەوە،ئەمەش هەر لەبەر ئەوەیەکە ١٣ ژمارەیەکی شوومە هەر وەک لە داب ونەریتیی زۆربەیی گەلانی دونیادا هاتوە،واتا ئەمرۆژە بەدەر لەرۆژەکانیتر دانراوە ناوی خۆشیی بە خۆیەوەتی.
ناوی مانگەکان لە رۆژ ژمێری کوردیدا بەم شیوەیە ریز بەندە
بەهار
خاکە لێە یاخود نەورۆز بانە مەر یاخود گوڵان جۆزەردان
هاوین
پوشپەر گەلاوێژ خەرمانان
پاییز
رەزبەر خەزەڵوەر یاخود گەلا رێزان سەرماوەرز
زستان
بەفرانبار ڕێبەندان رەشەمێ
سارا رەشید ئەفەندی
١٨_٣_٢٠١٢