هه‌ر وه‌ك کورد ووته‌نی گوڵ بێ دڕك نابێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی پرسیاری منه ئه‌وه‌یه که بۆچی که‌سێکمان نه‌بینی له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا ڕۆژێك باس له هه‌ڵه‌کانی خۆی بکات. هه‌ڵبه‌ته من به‌تایبه‌ت باس له‌وانه ده‌که‌م که گه‌نجه‌کانمان ئه‌وانیان وه‌ك نمونه‌ی که‌سایه‌تی مه‌زن داناوه. جا هونه‌رمه‌ندبێت، سیاسی بێت، پزیشك بێت، له ڕاگه‌یاندنێکدا کاربکات، یان و یان و یان…..
ئێمه که له ئه‌وروپادا ده‌ژین ڕۆژانه له مێدیاکاندا چاوپێکه‌وتنی که‌سه ناوداره‌کانی ئه‌و وڵاته‌دا ده‌بینین. ئه‌وان له‌و چاوپێکه‌وتنه‌که‌یاندا باسی کێشه‌و هه‌ڵه‌کانی خۆیان ده‌که‌ن به‌بێ هیچ تێکچونێک و سه‌ربه‌رزانه ده‌یگێڕنه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌زانن که ئه‌وان له‌و کێشه‌یه هاتونه‌ته ده‌ره‌وه‌و ئێستا ئه‌وان بۆ نمونه چیتر ماده هۆشبه‌ره‌کان ناکێشن، خواردنه‌وه‌ی ئه‌لکهولیان که‌م کردوه‌ته‌وه، ئێستا زیاتر کات به هاوسه‌رو منداڵه‌کانیان ده‌ده‌ن، که‌متر توڕه ده‌بن، یان نه خۆشیه‌کی خراپیان هه‌بوه وتوانیویانه به هه‌رشێوه‌یه‌ك بێت زاڵ‌بن به‌سه‌ریدا،….. تاد.
باسکردنی ئه‌م کێشانه ئه‌گه‌ر که‌سێکی ناودار بیکات نابێته هۆی ئابڕوچوونی، به‌ڵکو به پیچهوهانهوه تۆ خۆشه‌ویستی خۆت بۆ مرۆڤه‌کان پیشان ده‌ده‌یت و له هه‌مان کاتیش‌دا تۆ ئاگاداریان ده‌که‌یت که ئه‌و هه‌ڵانه ده‌توانێت ژیانی که‌سێك و ده‌وروبه‌ره‌که‌شی تێك و پێك بدات و شتی خراپتریشی لێببێته‌وه. زۆر له‌و که‌سانه‌ی که بوێرانه باس له و ئه‌زمونه سه‌خته‌ی خۆیان ده‌که‌ن زۆرجار ئه‌وان بانگهێش ده‌کرێن که وانه بڵێنه‌وه یان سیمینار بگێڕن. به‌م شێوه‌یه‌ش هه‌ندێ خه‌رجیشیان ده‌ست ده‌که‌وێت.
من زۆر جار چاوپێکه‌وتنی که‌سانی ناوداری بواره جیا جیاکانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردیم بینیوه، ئه‌وه‌ی من سه‌رنجم داوه که ئه‌وان باسی خۆیان ده‌که‌ن هه‌میشه له چوارچێوه‌ی سنورێك تێناپه‌ڕێت. ئه‌وان بۆ نمونه ده‌ڵێن: به‌ڵێ به‌ڕاستی من به منداڵی زۆر ئازا‌و شه‌ڕانی بووم، یان زۆر چه‌قاوه سو‌و بووم، به‌ڵێ هه‌ندێجار تووڕه‌م…..
من چاوه‌ڕێ ده‌که‌م که که‌سانێك بووێرانه ئه‌م سنوره ببه‌زێنن و بتوانن باس له‌و کارانه بکه‌ن که تونیویانه وازیلێبهێنن. با خواردنه‌وه‌ی زۆر بێت، کێشانی ماده هۆشبه‌ره‌کان ، جگه‌ره کێشانی زۆر بێت، خویه‌کی خراپ بێت، ڕه‌فتارێکی کۆمه‌ڵایه‌تی ناشرین بێت، نه‌خۆشیه‌ك بێت، ئیره‌ی بێت، دڵپیسی بێت …تاد.
هه‌موو ئه‌زانین که زۆر شت هه‌یه که زۆر تایبه‌تیتره له‌م هه‌ڵانه که زۆر که‌س ناتوانێت ته‌نانه‌ت به‌بیر خۆشی بهێنێته‌وه ، به‌ڵام من له‌و بڕوایه‌دام شاردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵانه که زۆرێك ده‌یکات ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ترس له ئابڕوچون و بیرکردنه‌وه‌ی خه‌ڵك گۆڕان به‌رامبه‌ر به‌و که‌سه. له ڕاستیدا ناکرێت ئێمه له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی وادا بژین که که‌س نه‌بینین به ئاشکرا بڵێ من به‌و هه‌ڵه‌دا چووم به‌ڵام ئێستا مرۆڤێکیترم و شانازی به گۆڕانی خۆیه‌وه بکات.
ئایا ئێمه هه‌میشه که‌سه‌کانمان به هه‌ڵه‌وه خۆشده‌وێت؟ بۆ خۆشه‌ویستیان زیاتر نه‌بێت کاتێک ده‌ڵێن من ئێستا گۆڕاوم به‌ره و باشتر.
ده‌بێت یه‌که‌مین که‌س کێبێت ئه‌و سنوره ببه‌زێنێت وبه‌ئاشکرا و بوێرانه باسی ئه‌و که‌لێنانه‌ی خۆی بکات که هه‌یبووه و ئێستا سه‌ربه‌رزبێت که هه‌موشته‌کانی ڕێکخستوهتهوه.
– سه‌رۆکی پارتێکی گه‌وره‌ی سویدی گودرون شیما باسی له‌وه‌کرد که له دیسکۆدا بووه و زۆری خواردوه‌ته‌وه. ئه‌مه‌ی به‌هه‌ڵه زانی و داوای لێبووردنی کرد و وتی ئیتر کاری واناکه‌مه‌وه.
– گۆرانی بێژێکی به‌ناوبانگی سویدی دوای کێشانی ماده هۆشبه‌ره‌کان و پاشان چوونه به‌ندینخانه‌وه و ئازادبوونی له‌وێ، دوای چه‌ند ساڵێ له‌سه‌ر ته‌له‌ڤزێۆن باسی ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی خۆر کرد‌و گۆرانیه‌کی ووت به‌سه‌ر ماده‌هۆشبه‌ره‌کاندا.
– لاسێ گوستاڤسۆن که له تیپی ئاگرکوژیهنهوهکان بوو هه‌موو گیانی سوتا و دوای چه‌ندین نه‌شته‌رگه‌ری که ئێستاش ناتوانی سه‌یری ده‌موو چاو ده‌ستی بکه‌یت، ئه‌و سیمینار ده‌گێڕێت و باس له به‌هێزی متمانه به خۆبوونی ده‌کات.
– چه‌ندین که‌سی تر که به هۆی ڕوداوی جیا جیاوه بێ ده‌ست و قاچ بوون باسی خۆیان ده‌که‌ن و ده‌توانن خۆشیه‌کانی ژیان هه‌ست پێ بکه‌ن و ئێمه فێر ده‌که‌ن که سوپاسی هه‌موو چرکه‌یه‌ك بکه‌ین که ئێمه له‌شمان ساغه‌و ده‌توانین زۆر شت به ئه‌نجام بگه‌یه‌نین.
ئایا تۆ که‌سێکی که بتوانیت بوێربیت له قسه‌کردندا و ده‌ته‌وێت سنوره‌کان تێكبشکێنیت و کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌کی تر ببه‌یت. بێگومان تۆ ده‌بیته نمونه‌ی ئازایه‌تی و پاکی بۆ مرۆڤهکانیترو فێریان ده‌که‌یت که هه‌موو هه‌ڵه ده‌که‌ین به‌ڵام قسه‌نه‌کردن له‌و باره‌یه‌وه درێژه‌دانه به هه‌ڵه‌کانمان.
بۆ ئه‌وه‌ی بوێرتربیت له‌وه‌ی که‌هه‌یت ڕاهێنانێك به ده‌روونت بکه.
– ستراتیجیه‌ك بۆ گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاته‌که‌ت دابنێ و خۆت ئاماده‌ی پرسیاری خه‌ڵك بکه.
– هه‌میشه ئاماده‌ی ده‌روونیت تیابێت و هیچ پرسیارێک به خراپ مه‌زانه و ئه‌وه بزانه که وه‌ڵامی خراپ هه‌یه نه‌ك پرسیاری خراپ.
– زاڵبه به‌سه‌ر بهسهرهاتهکهتداو ئه‌وه دوپات بکه‌ره‌وه که ئه‌وه‌ی ڕۆی ناگه‌ڕیته‌وه به‌ڵکو ده‌بێته ئه‌زمونێک بۆ سه‌رکه‌وتن.
– ده‌بێت بزانیت ئامانجت له گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاته‌که‌ت چیه.
– خۆشه‌ویستی خۆت بۆ مرۆڤه‌کان پیشان به و بڵێ من ئه‌مه ده‌ڵێم بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه‌ش به‌و هه‌ڵه‌یه‌دا نه‌ڕۆن.
– باسی ئه‌و یارمه‌تیانه بکه که تۆ وه‌رت گرتووه له هاوڕێ، خێزان، پزیشك ..تاد.
– ئه‌گه‌ر خۆت هه‌ندێ ته‌کنیك و شێوازی ترت تاقی کردووه‌ته‌وه ئه‌وا باسی بکه هه‌تا خه‌ڵکیتر سودی لێببینن.
– ڕزیلی مه‌که له زانیاری به‌خشین.
به‌م شێوه‌یه تۆ ده‌بیته که‌سێکی لێهاتوو له گێڕانه‌وه‌ی بابه‌ته‌که‌تدا و کۆڕگێڕێکی به‌ناوبانگ.
سه‌رکه‌وتوبن…….
له ڕێنمایه‌کانی عه‌بدوڵا تۆفیق
ڕاهێنه‌ری ده‌روونی/سوید
www.warzshidaruni.com