مرۆڤ هه رله سه ره تایی دروست بوونیه وه بوونیه تێکی زۆر به نرخه مرۆڤ زۆرگه وره یه ئه و بیرو هۆش و هه سته ی که خوایی گه وره داویه تی به مرۆڤ زۆر زۆر گه وره ن .ده رئه نجامی ئه م گه وره یه ش که خوایی گه وره داوێتی به مرۆڤ ئه وه یه که ئیمرۆ ئێمه تێیدا ئه ژین وئه م پێشکه وتنه گه وره و گرانه ی که هه ر مرۆڤ دروستی کردووه وبه به رده وامی شتی تازه و نوێ یه ته کایه وه وته کنه لۆژیا بۆته خه ونێکی واکه ئه وشته ی له خه یاڵیشتا نییه یه ته دی و ئه بێت به ڕاستی . پێویست ناکات باسی گه وره یی وگرانی مرۆڤ هێنده ی تر بکه م.ته نها ئه وه نده ئه ڵێم مرۆڤ زۆر زۆر گه وره تره له وه ی که ئیمرۆ باس له نموونه یه کی زۆر زه قی ووشه ی مرۆڤ ئه که م.. که ئه ویش به کار هێنانی مرۆڤه بۆ گیرفان پڕکردنی چه ند دژه مرۆڤێک که وه ک ئا له تێک مرۆڤ به کارئه هێنن بۆ گیرفان پڕکردنی خۆیان.
پێش ئه وه ی باسی بابه ته که م بکه م باسی کورد ئه که م له تاراوگه ..هه ر گه نجێک هه رخێزانێک له تاراوگه تووشی نه خۆشی نه فسی بووه .یان ته نیایی وایی لێکردووین پێکه نینه که شمان حزنی پێوه دیاربێت.. له به رئه وه ی ڕۆژ گار وای فه رس کردووه به سه رماندا ئه م ژیانه هه ڵبژێرین . به هه ر حاڵ هه رتاکێکی کورد له تاراوگه ئه وه نده بێزاره له به ر دووباره بوونه وه ی ژیان له تاراوگه که ئه توانم بڵێم ڕۆژه کان هه مووی وه کویه ک وان ئیش و ماڵه وه وجار جاربه سه رکردنه وه ی ئازیزێک..ئه توانم بڵێم ئه وه نده ئه م دووباره بوونه وه یه دووباره بۆته وه هه موو وه کو که سانێکی نامۆمان لێ هاتووه. دوورله که س وکارو دوورله زمانی خۆمان ودوور له وکه لتووره جوانه ی که تێیدا گه وره بووین.. ئه م هۆیانه وای لێکردووین که هه رگۆێمان له هه ر هه واڵێکی نیشتمانی بێت یان ئاهه نگێک یان کۆنسێرتێک..هه مووان به ته وژمه وه ئه ڕۆین به ره وپیری.بۆ نموونه نیشتمانیه کان پرۆسه ی هه ڵبژاردن بوو که چۆن هه مووان به ته وژمه وه وبه ره و پیری بنکه ی هه ڵبژاردنه کان چووین وده نگمان دا گۆێمان له دووری و نزیکی نه ئه کرده وه. مرۆڤ گه رهه ڵوێستی هه بوو له ناو ووڵاتی خۆی بێت یان له ده ره وه ی ووڵاتی خۆی بێت هه ڵوێستی خۆی ئه نوێنێت بۆیه هه میشه که م تازۆر له نزیکه وه ئاگاداری بۆنه و ئاهه نگه کان وهه میشه خه م خۆروئاگاداری نیشتمانه که مان بووین..به هه مان شێوه حه زمان کردووه بۆ ئاهه نگ وکۆنسێرته کانیش به هه مان شێوه ئه ڕۆین به ره و پیری وئه گه ر بۆ چه ند ساتێکیش بێت له خه مه کانمان که م کاته وه هه ر باشه تێکه ڵی خێزانه کوورده کان ده بین و گوێله گۆرانیه کوردیه کان ئه گرین و کاتێکی خۆش به سه ر ئه به ین به ڵام به مه رجێک شیاوبێت و سیفاتی ته واوی تیادابێت……. ئه وه نزیکه ی چه ند ساڵێکه چه ند مرۆڤێکی دژه مرۆڤ ناوی خۆیان ناوه کۆمپانیا .که ئه سڵه ن نازانن ووشه ی کۆمپانیا مانایی چیه و یانی چی .به ناوی ئاهه نگی هونه رییه وه ئاهه نگ ئه گێڕن به که مووکوڕییه کی زۆرهوه.
گه ر باسێکی کورتی ئه و کۆمپانیانه بکه م که ئه بنه هۆی به ڕێوه بردنی ئاهه نگێک یان کۆنسێرتێک ئه بێت چیبێت و چی بکات .
1.هه ڵبژاردنی هۆڵ ..واته له هه موو باره یه که وه گوونجاو بێت ستایشی ئه وه بێت که ئا هه نگی تێدا بکرێت و سیفاتی هۆڵی تێدا بێت..نه ک له سایلۆی گه نموو جۆدابێت..یان له یاریگای باله و باسکه دا بێت…
2.ئه وه نده بلیت بفرۆشرێت که شیاوی ئه وه بێت ئه و هۆڵه هه ڵی بگرێت و کورسی تایبه تی خۆی هه بێت وشوێنی تایبه تی هه بێت بۆ هه ڵپه رکێ .له به ر ئه وه ی خه ڵكێکی زۆرتر ڕوو له ئاهه نگه کان ئه که ن وه ک له کۆنسێرته کان.
3.شوێنی پاک و گونجاو وخزمه ت گوزاری باش..
4.ده رباره ی خواردن ئه بێت ته واوی سیفاتی چێشتخانه ی تێدابێت.
5.ده رباره ی ته کنیک و ڕوناکی ..ئه بێت ڕووناکی ته واوده نگێکی باش بێت.مۆنتێری تایبه تی خۆی سه ر په رشتی بکات.زۆرجار له ئاهه نگه کاندا به هه ره مه کی ده نگ نه سب ئه کرێت .هه تا هه فته یه ک سه رت ئێشێ و ووڕی.
6.ئه وتیپه ی که بانگێش ئه کرێت و ئه وهونه رمه نده ی که بانگ ئه کرێت ئه بێت به و شێوه یه بێت که ڕیکلامی بۆ ئه که ن.نه ک نیوه ی کاته که به لێدانی دی جی واته گۆرانی گۆرانیبێژانی ترو له پاشا ئه ڵێن هونه رمه نده که هی لا که و له شوێنێکی تره وه هاتووه ته نها کاتژمێرێک یان دوو کات ژمێرگۆرانیی ئه ڵێ و دیار نامێنێت .خه ڵکانێکی زۆر له شوێنی دووره وه دێن بۆ ئا هه نگه کان.کاتێکی خۆش به سه ر به رن.گووناهی که س نییه ئه و هونه رمه نده له ماوه ی دووانزه ڕۆژدا دوانزه ئاهه نگ بکات له شوێنی جیا جیا ش.هونه رمه ند هه یه ئیمرۆ له هۆڵندا ئاهه نگ ئه کات به یانی له سوید ڕۆژی دووایی له فینله نداڕۆژی دوایی تر له ئه ڵمانیا…ئه مه چۆن ئه بێت و کێسه ر له مه ده ر ئه کات .ئه گه ر بۆ بازرگانی نه بێت .
زۆر خاڵی تر ..هیوادارم چی تر به م شێوانه ی ئێستا ئه هه نگ ئه کرێت دووباره نه بێته وه هۆ ڵێکی دووسه د کورسی تیابێت هه زار که س بکه نه ژوورێ. چه ند گۆرانی بێژێک بانگ بکرێت با شتره وه ک له یه ک گۆرانیبێش.. با چی تر له به ر گیرفان پڕکردنی چه ند که سانێک دڵی سه دان که س بڕه نجێنن که جارێکی تر روو له هۆڵه کان نه که نه وه .ئه م شێوه ئا هه نگانه پێی ئه وترێت شایی نه ک ئاهه نگ.هیوادارم ئه و هونه رمه ندانه ش گرنگی بده ن به هونه ره که یان باشتره .وه ک له بازرگانی کردن به هونه ره وه.سه رده می شایی به سه ر چوو با به شتی جوان و ڕاست گۆیی هونه ره که ما ن پێش که ش که ین نه ک به به ڵێنی ساخته و درۆ.
هیوایی سه رکه وتنتان بۆ ئه خوازم
02.01.2010
شێرزاد قادر ئه مین
ئه ڵمانیا.ڕۆتلینگن