کارۆخ مەلا ئەسعەد: پێشتر لە رێگەی میدیا کانەوە وەکوو هۆنراوەنووس دەرکەوتووە و لە ئێستایشدا دەبێت بە گۆرانیبێژ.
باریکان بەسەردانێکی هونەریانە دەگەڕێتەوە کوردستان و گۆرانیەک دەهێنێتە بوونەوە،
لەمبارەیەوە ناوبراو بە ڕۆژنامەی “هەولێر”ـی ڕاگەیاند ئەگەر چی تاوەکوو ئەو کاتەنەیش وەک هۆنراوە نووسێک دەرکەوتووە و ناومبراوە. بەڵام لە ئێستادا بەدەر لە هۆنراوە نووسین دەپەڕمەوە بواری گۆرانی گووتن و گۆرانیەی دەچرێت. بە گوتەی خۆیشی هەمیشە لە چاوپێکەوتنەکانیدا خستوویەتیە باسەوە کە ئارەزوو خۆشەویستیەکی زۆری بۆ گۆرانی هەیەو حەز دەکات لە داهاتوودا لەو بوارەدا دەر بکەوێت، ئێستایشی بە کاتێکی گونجاو زانیوە بۆ ئەوەی بە هیوایەکەی بگات.
(باریکان) لەبارەی ئەو بەرهەمەیشیەوە دەڵێت:” ئەو بەرهەمەم گۆرانیەکی سینگڵە بەناونیشانی “هەستی پێت” کە ئاوازو دابەشکردنەکەی لەشاری سلێمانی لە ستۆدێۆی “ڤینۆ”ڕێباز سەرباز” ئامادەگی بۆ کردووە و تێکستەکەیش “خاڵە قازی” هۆندووتیەوە، هەروەها میکس و ماستترینگیش لە ڕۆژهەلاتی کوردستان جێ بەجێ کراوە و دەنگیش لە وڵاتی دانیمارک تۆمار کراوە.
ناوبراو گوتیشی:” لە ئێستایشدا سەرقاڵی کلیپ کردنی ئەم گۆرانیەن کە سێبستیان ئەفشین بۆم بە ئەنجام دەگەیەنێنت. لەکۆتیشدا لە “باریکان”ـمان پرسی ئایا چ هۆکارێک وای کرد کە ئاراستەی بوارەکەت بگۆرٍیت؟ لە وڵامادا گوتی:” من جۆرە مرۆڤێکم کە هەرگیز کارێک ناکەم بە قوربانی بۆ ئەوەی بگەم بە کارێکی تر، وەلێ هۆنراوە نووسینیش هەست و ئیحساسی ناخمەو گۆرانیش هەمیشە هەمان هەست و ئیحساسی من بووە.