ن:ئارام کەرکوکی تورکیا، ئەنکەرە
aramkarkuki@hotmail.com
ئەمەوێ سەرتا بەوە دەست پێ بکەم نیزیک بونەوە لە ھەر میللەتێک ھەلەیە ستراتیژی نەتەوەی نەبێ یان یەک ڕاو یەکگرتنی نەتەوەی نەبێ، شتێکی تر بە دوایدا ئەوەیە زەمانەتی نزیک بونەوە لە دوژمن بە خۆش باوەریی ناکرێ ،
پێشتر ئەگەر باسی یەکگرتن بکەین لە نێو گەلەکەماندا بونی نیە! وە دڵنیاشم ئاڵوگۆری راو بۆ چون نیە لەنێو سیاسی و رۆشنبیرەکانی گەلەکەمدا، بۆ ئەم مەترسیە بەڵکو خەیاڵ پڵاوێیەک ھەیە دڵی پێ خۆش کراوە بێ ھیچ ئایندەیەکی روون و دیار ئەمەوێ بپرسم ستراتیژیەتی نەتەوە لە سەر چ بنەمایەک کاتێک لە سەدا %٥٠ی سیاسیەکانی کوردستان تۆی قەبول نەبێ بارزانی ئەم ژمارەیە زۆرە با بلێن ئەکسەرێتە ئەپرسم رابردوو لە ستراتیژەکەی ئێوەدا لەسەر بنەمای رێکەوتنی( شەری ھەکارییەوە )دەستی پێ کردوە یان خالێک ھەیە زۆر باس ئەکرێ بازرگانی کردنە بۆ زل ھێز کردنی یەک” باشە من ئەپرسم ئەمە ئاشتی نیە پارتێکی کۆمەلە خەمخورێکی بازرگانی زۆر دەولەمەندی تورکیا بۆ بە ھێزکردنی( ئیکو نۆمی) واتا باری ئابوری تورکیا بەھێز بکەن بە ناوی (ئەکا پارت ) وتا پارتی رۆشنای تورکیا کە پارتەکەی (رەجەب تەیب ئەردۆغان و عبداللە گولە )لە کاتێک دا زۆر بەی مەجلیسەکەی تورکیا زۆربەی پارتە عونسوریە مەترسی دارەکانی تورکیا کە بریتە لە (جەھەپە،مە ھەپە ،برلیک پارت،ئەنا پارت ،سەھادەت ،پارت،بیوک بەرلیک پارت)ئایە ئەمانە رازین ئەم ئاشتیەی کوردو تورکیا قە بول کەن بێ گومان نەخێر کە بزانە لە سەردانەکەی تورکیادا زۆر ئیھانەیان بە تۆ و ئەکا پارت کرد ئایە تۆش جارێ بت وتایە من سەرۆکی دەولەتی کوردیم نەک پێت بلێن سەرۆکی بارچە کوردیەکەی عێراق ،پارتەکانی کوردستان چۆن ئەم بەرنامەو سەردانەی تۆ چ ڕاو بۆ چونێکان ھەیە بێ گومان مەترسی من ئەمەوێ بێم بەیەک شت دڵخۆشمی کرد لە (دیار بەکر) جلی کوردیەوە بینیتم ئاڵای کوردستانم لە رۆژنامەکانی تورکیاوە بینی داغێکی زۆرت دا بە پارتەکانی تر ئەمە جێگەی دڵخۆشی بوو بۆ من ،ئەمەوێ بپرسم بۆ پارتە کوردیەکان تۆیان قە بول نیە بۆ نمونە پارتەکەی (دەمیرتاش وساڵح موسلیم )واتا” بەدەپە و پەیەدە ئەوان ئەلێن ئێمە لەسەر ستراتیژی سەرۆک( عەبدوللە ئۆجەلان دەرۆین بارزانی بگرە زۆر ستراتیژیەتی ئێمە تێک ئەدا گلەی زۆریان ھەیە لە ئێوە بەردەوام ئەلێن سوکایەتیمان پێ دەکەن و بگرە ساڵح موسلیم ئەلێ بارزانی ئەوێت ئێمە خواردنمان ھەر گەڵا بێ و سنورمان لێ دادەخات باشە دوای لێبوردن لە یەک نەکەن پێ کەوە رێکەوتنێکی دوو نەتەوی نەبێ ھەر لایەکتان پارتەکانی تر سیاسیەکانی تەنیشتان واتا (قارداشەکانتان )ئێوەیان قەبول نەبێ (ئەم مارە بە جاشە بۆ) لە پێناوی ئەوەی پێکەوە پێش کەون ئێوە ببنە ھۆی دروست کردنی خەونی بە دەولەت بوون باورم نیە!! یان ئەکا پارت ئەوێت بەھێز بێ لە ئابوریدا وستراتیژیەتێکی ھەیە ئەلێت لەم رێگایەی گرتومانەتە بەر لێدانی تێدانیە بەڵام بەردەوام ئەبین، ئەی سەرکەوت چی بەرنامەیەکی ھەیە وەک ئەوەی ئەلێن کەرکوک و موسل ھی ئێمەیە وەک ئەوەی ئەلێن بولخارستان وئازەرباینجان و یۆنانستان وگورجستان ھی ئێمەیە ئێمە خاوەنی ١٦ جوموریەتین ئەی حەیفت نەکرد بارزانی کەی لەخەو ھەڵ دەسی جارێ تۆ ئۆجەلان بەئازاد بکە جاری تۆ ٢٥ ملوێن کوردی تورکیا پاسپورتەکەی بگۆرە بۆ کوردی خوێندنی کوردی لە ناوچە کوردیەکان ئازاد بکە جارێ تۆ گۆرەکەی ئەحمەت قایە بھێنەوە دیار بەکر ئەوەشت لە بیر بێ بە قەت توکی سەری بنەمالەی بارزانی کوردت لێ کوژارەو تورکتان بە کوشت داوە جەرگی ئەو ھەموو ودایکەی کوردستان و تورکیا گالەتەیە میللەت لە بیری بکا شتێکی زۆر خۆشە لە نێو ھەولێر لە %٣٠ ی کوردەکەت لە پاسپۆرتی تورکی ھەیە و پاسپۆرتی عێراقی ھەیە بیری ئەوەت نیە لە حوکمەتی عێراقی و تورکی داوا بکەی ھەر یەکەم شت پاسپۆرتێکی کوردی بۆ نەتەوەکەت دەر بکەن یان خۆت ئایدی کارتی حوکمەتی ئەلکترۆنیەک ھەوێکی کارتی پڵاستیکی کورد دروست بکە کە سەرجەم کوردی پارچەکانی کوردستان تۆمار بکا لە دەیان کۆمپانیای تۆ و ئەدۆغان لە سنورەکان پێکەوە لە گەل ئەردۆغان ٢٥٠ بنکەی ئەسکەری گەورەتان لە سنور دروست کردەوە بە دەیان تانکی تێدایە ،ئەگەر ئەردۆغان بۆ داوای پارە بانگی کردوی ئەوە براتە ھاوکاری ئەرکتە ،ئەگەر بە نیازی ئەوە بووە پرسی تۆ وەرگرێت لە سەر پاکیزەکەی حوکمەتی داھاتویی ئەوە شتێکی ترە ،ئەگەر بییەوێت تۆ لە نێوانی پەیە دە و بەدەپە ترسی ئەوەی ھەبێ لە کاتی ھەڵبژاردنەکان داوایی ئازادی عەبدوللە ئۆجەلان و جیابونەوەی کوردو بانگەشەی دەولەتی کوردی بکەن بیوەستێنێ بەڕای من خۆت کۆ بکەیتەوە باشە گۆیت لێناگرن بروات ھەبێ ،ئەگەریش پێکەوە بە نیازن ببنە زل ھێزی دونیا بۆ ھاوتای( ئیسرائیل و ئەمریکا) خەوێکی زۆر قول ،من لەم بۆمبە زۆر ئەترسم بە خۆمانا بتەقێتەوە برواشت ھەبێ دەولەتی کوردم بۆ بە دی بھێنی لە مێژووی ئەو ھەموو ھەلە سیاسیەتان خۆش نابم تورکیش لێتان خۆش نابێ