كچه گۆرانیبێژی ئێرانی “باران” به‌ئه‌ستێره هونه‌ری ئێرانی بۆ ساڵی 2016 هه‌ڵبژێردراو بڕیاره له ٢٣ ئەو مانگە لهمهراسیمێكدا له‌گه‌ڵ چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی تری ناوداری جیهان بۆ جاری دووه‌م خه‌ڵاتی “سێوی گه‌وره‌ی مۆسیقا بۆ ساڵی 2016″ی پێ ببه‌خشرێت.
سه‌باره‌ت به‌هۆكاری دووباره هه‌ڵبژادنه‌وه‌ی، باران وێرای خۆشحالی دەربرینی ، ده‌ڵێت: له‌مانگی 9ی ساڵی رابردوو وه‌ك باشترین كچه گۆرانیبێژی ئێران هه‌ڵبژێردرام، به‌ڵام بۆ ئه‌مساڵ وه‌ك ئه‌ستێره‌ی ساڵ هه‌ڵبژێردراوم، وتیشی لە ئێستادا خەریکی خۆ ئامادەکردنم بۆ ئەلبومی نوێم ، بە دڵنییایەوە بەکوردیش گۆرانی دەلێم.
جگە لەو خەلاتە ، باران خەلاتێکی دیکەش وەردەگری وەک یەکێک لە ١٠ کچە هونەرمەندی جوان لە جیهان دەستنیشانکراوە، هاوکات هونەرمەندی ناوداری عەرەب “هەیفا وەهبی” چەند ژنە هونەرمەندێکی دیکەی جیهان هەمان خەلات وەردەگرن
جێی باسه خه‌ڵاتی سێوی گه‌وره‌ی مۆسیقا (Big Apple Misic Award 2016)كه هه‌موو ساڵێك ده‌درێته سه‌ركه‌وتووترین هونه‌رمه‌ندانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و وڵاتانی قه‌فقاس و ئاسیای ناوین، .سالی رابردووش باران و هەیفا وەهبی و ئەحلام وچەند هونەرمەندێکی دیکەی ناوداری جیهان خەلاتی سێوی گەورەی مۆسیقایان پێبەخشرا.
زانا گەڵاڵی