زانا گەڵاڵی
باران كچه كوردێكی له‌دایكبووی شاری مه‌هابادی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌و ئێستا له‌ئه‌مریكا ده‌ژی، یه‌كێكه له‌گۆرانیبێژه به‌ناوبانگه‌كانی ئێران، وه‌ك باشترین ژنه گۆرانیبێژی گه‌نجی ئێران هه‌ڵبژێردراو بڕیاره شه‌وی ١٢-٩ له‌ئه‌ڵمانیا خه‌ڵاتی سێوی گه‌وره‌ی مۆسیقای ساڵی 2015ی پێ ببه‌خشرێت، خه‌ڵاتی سێوی گه‌وره‌ی مۆسیقا كه هه‌موو ساڵێ ده‌درێته سه‌ركه‌وتووترین هونه‌رمه‌ندانی رۆژهه‌ڵاتی ناوین‌و وڵاتانی قهفقاسو ئاسیای ناوین، بۆ ئه‌مساڵیش جگه له (باران) چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی دیكه‌ی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوین ئه‌و خه‌ڵاته‌یان پێده‌به‌خشرێت كه له‌ئاست وڵاته‌كه‌ی خۆیاندا به‌سه‌ركه‌وتووترین هونه‌رمه‌ندی ساڵ هه‌ڵبژێردراون.
لهوباهیهوه باران وتی: (خۆشحاڵم بهمیوانداریكردنم له‌شاری هامبورگی ئه‌ڵمانیا بۆ به‌شداربوون له‌خه‌ڵاتی سێوی گه‌وره‌ی مۆسیقا (Big Apple Misic Award 2015) كه یه‌كێكه له‌گه‌وره‌ترین خه‌ڵاته‌كانی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوین ده‌درێ بهباشترینو سه‌ركه‌وتووترین هونه‌رمه‌ندانی ساڵ ئه‌مساڵ منیش سه‌ره‌رای خۆشه‌ویستی جه‌ماوه‌ره‌كه‌م كه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه ده‌نگم پێدراوه سوپاسیان ده‌كه‌م‌و خۆشمده‌وێن ئه‌مه شانازییه‌كی گه‌وره‌یه بۆمن، به‌لێنیشیان پێ ده‌ده‌م به‌هه‌موو تواناكانمهوه به‌شداربم له‌پێشكه‌شكردنی به‌رهه‌می باشتر).