ن/جەلال قادر : بارام و نازەنین چیرۆکێکی دڵداری دلتەزێنە که له گه‌ڕه‌کی (ره‌حیماوه) ڕوویداوه. بارام گەنجێکی موو زەردی باریکەلانە و کەمانچە ژەن بوو. نازەنین کچێکی هەرزەکاری خرپن و خوێن شیرین و پێست سپی بالابەرز بوو. لە پاش تێپەربوون سی ساڵ بەسەر ئەم دڵدارییە ، ئێستا نازەنین مووە سپییەکانی لە ژێر لەچکەکەی شاردۆتەوە ، نەخۆش و لاواز لەسەر قەرەوێلەیەک پاڵ کەوتووە وکەمانچەیەکی بەدەستەوەیە و جارجار یاری بە ژێیەکانی دەکات و چیرۆکی ئەم خۆشەویستیەمان بۆ دەگێڕێتەوە :
له‌سه‌ره‌تای سالی هه‌شتاکان قوتابی ئاماده‌یی بووم ، لە دوا ناوەندی ( خانزادی کچان) دەمخوێند. کاتێ لە قوتابخانە بەردەبووین ، من به‌ناو بازاڕی رەحیماوا ده‌گه‌ڕامه‌وه بەرەو ماڵ ،که‌س نه‌بوو نهڕوانێتهبهژن وبالام ، لهبیرمهدوکاندارهکان سه‌ریان دههێنایهدهرهوهتا سێبه‌ره‌که‌م ببینن . پیره‌مێرده‌کانی بن دیوارش توانجیان ڵیمدهدا..من کچێکی به‌ناز و ناسک بووم .
زۆربه‌ی گه‌نجی گه‌ڕه‌ک کۆلان به کۆلان به‌دوام ده‌که‌وتن ئاوڕم لێیاننهدهدایهوه..ته‌نیا بارام نه‌بێت . ئه‌ویش به‌دوام نه‌ده‌که‌وت به‌لکو له‌دوکانه‌که‌ی (ئوسمان کاره‌باچی) ڕادهوەستا تا من به‌به‌رده‌میا تێپه‌ڕده‌بووم. کاتێ دهگهیشتمهئاستی بارام به‌نیگایه‌ک سه‌یرم ده‌کرد ده‌مبینی فرمێسک له‌چاوه‌کانی قه‌تیس مابوون . منیش ئهوهندهخۆشمدهویست ده‌مگوت : ده‌بێت ڕۆژێک بێت بتوانم ئه‌و فرمێسکانه‌ی به‌په‌نجه‌کانم بسڕمه‌وه.
ئه‌وه‌ی سه‌رنجی ڕاکێشابووم لهبارام کاتێ له‌دوور ده‌مبینی که‌مانچه‌یه‌کی پێ‌بوو ، کاتێکش نزیکی ده‌بوومه‌وه له‌شه‌رما که‌مانچه‌که‌ی دهشاردهوهههر کهپشتم لێده‌کرد ده‌چووه‌ناو دوکانه‌که‌و خۆشترین ئاوازی بۆ ده‌ژه‌نیم .
سه‌ره‌تا وامده‌زانی بۆیه کهمانچهکهدهشارێتهوهڕهنگبێ نه‌زانێت بیژه‌نێت..دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژانهبهبهردهم دوکانهکهتێدهپهڕیم و گوێم ڕاده‌گرت، بۆم ده‌رکه‌وت جوانترین مۆسیقا ژه‌نه!.
ئه‌و ئاوازانه‌ی بارام ده‌یژه‌نی به‌که‌مانچه‌که‌ی ..بوون به به‌شێک له‌روح و جه‌سته‌م ..به‌ڕۆژ گوێم له‌ئاوازه‌کانی ده‌گرت ..به‌شه‌ویش له‌گه‌لی ده‌نوستم .
به‌و ئاواته بووم ڕۆژێک بارام ڕێگام لێبگرێ و بلێ خۆشمده‌وێی ، یاخود نامه‌یه‌کی بۆم ههلدایهتا پڕ به‌دڵ ههلیگرمهوه.
له‌دوا جار بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌زامه‌ندیم پشاندهم ، کاتێک ده‌گه‌یشتمه لای بارام خه‌نده‌یه‌کم له‌سه‌ر لێو بۆ ده‌بزواند هه‌نگاوه‌کانم هێواشتر دهکردهوهتا گوێم له‌وشه‌ی سلاوێک بێت . هه‌ر که‌ده‌ستی بهکهمانچهژهنین ده‌کرد ده‌سته‌سڕه‌که‌م به‌رده‌دایه‌وه ساتێک دەوەستام تا جوانتر بتوانم گوێبیستی ئاوازی دلی بم…
ڕۆژێکیان له‌دووره‌وه بارامم بینی له‌به‌رده‌م دوکانهکهبهخۆی و که‌مانچه‌که‌ی و لهشهباریک ولاوازهکهی ڕاوه‌ستا بوو..منیش ویستم نازی پێ بفرۆشم چوومهڕیزی ئه‌وبه‌ری شه‌قامه‌که، خۆم کرد به‌ناو کۆلانهتهسکهکهی به‌رانبه‌ر مزگه‌وته‌که..له‌ناکاو بارامم بینی به‌ئاره‌قی شین و مۆر بهدوامهوهدههات. ڕێک به‌رانبه‌ری وه‌ستام..هیچی بۆ نه‌ما مهجبووربوو قسه‌یه‌ک بکات ..یه‌که‌م قسه‌ی ئه‌وه‌بوو
گوتی : کچێ ئه‌وه‌تۆ ڕێت بزر کردووه..
منیش گوتم : بۆ؟
بارام لە شه‌رما..گوتی : نا بمبوورهمن ڕێم بزر کردووه!
من دام له‌قاقای پێکه‌نین بارامش بهدوامهوهپێکهنی ..ئنجا پێی‌گوتم : خۆشمده‌وێی.
منیش گوتم : منیش تۆم خۆشده‌وێ به‌س ناوت نازانم ؟
گوتی : من ناوم بارامه..مالمان لهرهحیماوای کۆنه.
گوتم : بارام هه‌ر چیت ههیهلهنامهیهک بۆم بنوسه با که‌س نه‌مانبینێ له‌م کۆلانه..
بارام گوتی : به‌خوا ڕاستده‌که‌یت هه‌ر براکانت بمبینن ده‌مکوژن ..
ئنجا بارام لێی‌پرسیم چۆن نامه‌کانی بگهیهنێتهدهستم؟
منیش نه‌مده‌زانی چۆن چۆنی نامه‌کانی لێوه‌رگرم .
له‌پڕێکا هه‌ردووکمان چاومان که‌وت بهدرزو چالی خانووە بە خشت دروستکرەوەکەی مالی ( عه‌لی نه‌جار) ..چالێکمان نیشان کرد ..هه‌ر ڕۆژ بارام نامه‌کانی له‌ناوی داده‌نا منیش وه‌لامیم ده‌دایه‌وه..ئه‌و چالهبووهپۆستخانه. نامه‌کانمان به‌بێ پول ده‌ست به‌ده‌ستی ده‌کرد..هه‌موو جارلهدوورهوهسهیری چالهکهم ده‌کرد هه‌ر کهگوێچکی کاخه‌زم ده‌بینی ده‌گه‌شامه‌وه..
ئای چه‌ند به‌ترس و لەرزەوە نامه‌کانم ههلدهگرتهوهدهبوایهسهد جار سه‌یری ئه‌م سه‌رو ئه‌وسه‌ری کۆلانهکهبکهم ئینجا ده‌ستم ده‌برد بۆ درزی نێوان خشته‌کان ..نامه‌که‌م له‌ناو چنگم ده‌ئاخنی وخوا خوامبوو بگهمهماڵ تا نه‌ک جارێک سه‌دجار بیخوێنمه‌وه..
من و بارام جوانترین و پاکترین په‌یوه‌ندیمان هه‌بوو..نامه‌کانی پڕ بوون له‌وشه‌ی ڕه‌نگاوڕه‌نگ ..کاتێ نامه‌کانیم ده‌خوێنده‌وه وامده‌زانی بارام گورانیم بۆ ده‌لێ و ده‌ملاوێنێته‌وه..سه‌یر لهوهیهبوو له‌دێڕێکدا بۆی نەدەنوسیم خۆشمده‌وێی که‌چی گشت پیت و وشه‌کانی ده‌بوون به‌وشه‌ی ئه‌شق و دهبارینهسهر جه‌سته‌م ته‌نانه‌ت جارێکیان لێم پرسی : بارام لهنامهکانت بۆ نانوسی خۆشم ده‌وێی ..بارام پێکه‌نی گوتی : یه‌کجار پێمووتوی ئیتر ئهوهبهلێن بووه..
گوتم : بارام من تینووی خۆشه‌ویستیم ده‌مه‌وێ هه‌ر بیلێیته‌وه..
بارام گوتی : نازەنین خۆشه‌ویستی تۆ له‌گه‌ردوون مهزنترهچۆن بتوانم هه‌ر بیلێمهوه!
ئهوهخۆشترین وشهبوون له‌ده‌می کهسێکهوهبهڕاستگۆیی بیبیستم ..له‌و ڕۆژهوهداوام لێنهکردهوه چیتر پێم بلێ خۆشمده‌وێیی..نیگا کردنی چاوه‌کانی هه‌موو شتێکی بۆم ده‌خوێنده‌وه.
نامه‌گۆڕینه‌وه‌و چاوبڕکێی من و بارام ڕۆژانهتێکهل به‌و سه‌وزه‌فرۆش و ژنهعهبا له‌سه‌ره‌کانی بازاڕی ره‌حیماوا ده‌بوون.
دوا جار کهبارامم بینی له‌هه‌مان کۆلانی ته‌سکی به‌رانبه‌ر مزگه‌وته‌که‌بوو. بە خۆیی کەمانچەکەی دەستی پێشی لێگرتم و گوتی : ده‌بێ بڕۆم ببمه پێشمه‌رگه!
گوتم : به‌رگه‌ی دووریت ناگرم وه‌ره‌بۆ داخوازیم وبمبهلهگهل خۆت.
بارام گوتی : نازه‌نین کاتی هاتنهداخوازیتم نه‌ماوه..من ته‌نزیمی بووم ئێستا شانه‌که‌مان ئاشکرا بووه..ئه‌بێ ڕاکه‌م وخۆم بشارمه‌وه.
گوتم : به‌قوربانتبم ئاگای له‌خۆت بێت ، هه‌ر کات توانیت بنێرهداخوازیم ئاماده‌م بێم له‌و گوند و شاخانهلهگهلتا بژیم.
بارام گوتی : بێگومان.
پاشان بارام که‌مانچه‌که‌ی دایه‌ده‌ستم گوتی : نازه‌نین ئه‌م کهمانچهیهدیارییهبۆ هه‌ردووکمان کاتێ بوویت به‌هاوسه‌رم خۆشترین مۆسیقات بۆ ده‌ژه‌نم .
دام له‌پڕمه‌ی گریان و وتم : بارام ئه‌گه‌ر مالهوهلێیان پرسیم چیان پێبلێم؟
گوتی : پێیان بلێ ئه‌م کەمانچەیەت لهقوتابخانهوەک خەلات وه‌رگرتووه بۆ ئه‌وه‌ی پرۆڤهبکهیت.
بارام ماچێکی سه‌ر ڕومه‌تی کردم و هه‌رچه‌ندی کرد شه‌رمی کرد لە باوه‌شم بگرێت ..به‌لام له‌گه‌ل ماچ کردنهکهئاگام لێ‌بوو تێر بۆنی کردم..پاشان ده‌ستی گوشیم.
گوتم : بارام گیان، تکایه بێ نامه‌م نه‌که‌یت،به‌لێن بێت تا مردن چاوه‌ڕوانت بم.
له‌به‌رئه‌وه‌ی بارام قوڕگی پڕ له گریان بوو وه‌لامی نه‌دامه‌وه، زوو پشتی تێ‌کردم تا فرمێسکه‌کانی لێمبشارێته‌وه. له‌سه‌ر سووچی کۆلانه‌که ئاوڕێکی ڵیدامهوه و وه‌ک خۆر ئاوا بوو ، ژیانی تاریک کردم.
تا ئێستا واده‌زانم دوێنێهو ئێستا نا ئێستا بارام ده‌گه‌ڕێته‌وه..به‌عه‌قل ده‌زانم وانییهناگهڕێتهوهبهس به‌دڵ و به‌گیان لهگهلمایهو جیا نابێته‌وه.
له پاش چه‌ند مانگێ بارام نامه‌کانی به ده‌ستی دایک و خوشکه‌کانی گه‌یانده ده‌ستم، منیش پێمخۆشبوو که بارام پهیوهندییهکهمانی له‌گه‌ل مالهوهیاندا ئاشکرا کردبوو ئه‌وه‌یش نیشانه‌ی به وه‌فایی بوو،به‌م بۆنه‌یه له‌گه‌ڵ خوشکه‌که‌ی بارام بووین به هاوڕێ و زوو زوو سه‌ری لێده‌دام و دڵنه‌وایی ده‌دامه‌وه.
لە ترسی ماڵەوە نامەکانی بارامم لەناو کەمانەکەم دەشاردهوە…(نازەنین بە قامکە باریکەلانەکەی چەند نامەیەکی (بارام)ی خۆشەویستی لەناو کەمانەکە هێنایە دەرەوە) .
چەند دێڕێکی لە یەکێ لە نامەکان خوێندەوە :
نازەنین
بمبوورە کە تا ئێستا نەمتوانیوە بنێرم بۆ داخوازیت. خۆتدەزانی ژیانی پێشمەرگەیاتی چەند سەختە.
مالێکی خانەخوێم پەیدا کردووە بەلێنیان پێداوم لە وەرزی داهاتوو ژوورێکمان بۆ سازکەن. ئەو ژوورە دەبێت بە هێلانەی خۆشەویستیمان و ….
نامەیەکی تر:
نازەنین:
شەوانە ئاوازم بۆ دێت نازانم چۆن بیاننوسمەوە. ..چەندە خۆشدەبوو لە جیاتی ئەم کلاشینکۆفەی سەرشانم کەمانچەکەم بەدەستەوە بوایە تۆش بەتەنیشتمەوە لەگەڵ ئەم پۆلە پێشمەرگە قارەمانانە لە سەنگەرێکدا بووینایە و جوانترین ئاوازم بۆتان بژەنیایە. نازەنین بە قەد ئەوەی بیری تۆ دەکەم ئەوهاش بیری کەمانچەکەم دەکەم .
نازەنین نامەکانی خستە ژێر سەرینەکەی و وەک منداڵ دای لە پڕمەی گریان و وتی :جەنگ کردەوەیەکی دزێوە و تەڕ و وشک پێکەوە دەسوتێنێ…( بارام) لە تەمەنێکی کورتی پێشمەرگەیاتی پای کەوتە سەر مین و شەهید بوو، لەشە نەرم نیانەکەی و موو زەردیییەکەی پارچە پارچە بوو.
به شه‌هید بوونی بارام وه‌ک دایکێکی جه‌رگ سووتاوم لێهات. ته‌نیا و دلته‌نگ، بۆ ساتێک نه‌متوانی له‌بیری خۆمی به‌رمه‌وه. هه‌میشه له دڵی خۆم ده‌لێم: چی ده‌بوو ئه‌گه‌ر چاره‌نووسم ڕه‌ش نه‌بوایه و بارام هاوسه‌رم بوایه، ژیانم پڕ له مۆسیقا و خۆشی بوایه!.
نازەنین کەمانەکەی گرتەوە باوەش و تێر بۆنی کرد و وتی :
ئەی کەمانچە خۆشەویستەکەی دەستی یارم تا ئێستاش بۆنی بارامت پێوە ماوە … ئەم عەشقە وا دەمسووتێنێ ، مەگەر بە نۆتەکانی تۆ بگوژێمەوە…ئەو ئاوازەی بارام بۆی دەژنیم وا لە گوێچکم دەزرنگێتەوە… تۆ کۆرپەی ساوای من و بارامی لە بیرت نەچێ لە پاش مەرگم بە ئاوازە دڵگیرەکەت داستانی دلداری من و بارام بژه‌نیته‌وه…