بەرزان هەستیار
شوباتی2010
ئەڵمانیا/ کۆلن
کە بیتاقەتیی ،….
وەک جگەرە ئەمنێت بە لێوی خۆیەوە ،….
کتێبخانەکەم ئەگەڕێم ،
پاشان هیچ ناخوێنمه‌وه .. هیچ
*******
بەم ناوەختە زەنگ بۆ هاوڕێیەک لێ ئەدەم
سور ئه‌زانم به‌م مهستییە لێم بێزاره
که‌چی ئه‌و دێڕه شیعرانه‌ی بۆ ئه‌خوێنمه‌وه
که خۆشم که‌یفم پێیان نایه‌ت و
بە نیازم ،
چەشنی شووشەی بەتاڵ ، توێکڵی گوڵە بەڕۆژە ،……
فڕێیان دەم
*******
گوێ له هاژه‌ی ڕژانی ” چالاک”ˆ ئه‌گرم و
“مه‌حوی ” به هه‌موو هه‌یبه‌تی خۆیه‌وه….
له ته‌نیشتمه‌وه دانیشتووه ،
که‌چی ئه‌وه‌نده بێ سیفه‌تم
کراسی ئه‌م بێزارییهم ، ئوتووه‌که‌ی ناشکێت
*******
له‌و په‌ڕی سه‌رقاڵیی خۆمدا
ڕژانی ئه‌ستێره،…..
خۆ کوشتنی کچێکم بیردێنێته‌وه
که پشکۆی یه‌که‌مین ماچ ،کردی به سه‌هۆڵ
*******
له جه‌نجاڵیی خۆمدا ….
چرکه‌یه‌کم ئه‌وێت ، له گۆڕستان هێمنتر،….
ماچی غەمگینترین ژنی تیا بکه‌م و
ڕانه‌چڵه‌کێت!!
*******
که ویستت له داخی نه‌هاتنی یار خۆت بکوژیت
بێ دوو دڵیی ، به چه‌پکێ گوڵه‌وه…..
له جێ ژواندا مه‌جووڵێ ،
مه‌رگی دڵدار ،….
به ڕه‌ونه‌قترین تابلۆیه……
له‌و ساته‌یدا ،که چاوه‌کانی به‌سه‌ر ڕێیه‌که‌وه ئه‌بڵه‌ق بوون
*******
ڕۆژێک دێت ئه‌وه‌نده په‌پووله ئه‌بارێت
ڕێی چوونه لای یارم نامێنێت ،
ئه‌و ڕۆژه ، نه، ئه‌و گازنده‌م لێ ئه‌کا و
نه ، منیش نیگه‌رانیی دام ئه‌گرێت
هه‌ردووکمان ئه‌زانین…..
عیشق ئه‌بێت جار جارێ پشوو بات
*******
هه‌میشه خودایه‌ک و ئافره‌تێکم خۆش ئه‌وێت
خودا ،
له ترسی عه‌زاب و
ئافره‌ته‌که‌ش ،
به خاتر بەهێی بۆنخۆشی میهره‌بانییه‌که‌ی
*******
ˆ چالاک ؛ مەبەست لە هونەرمەندی نەمر ‘ڕەفیق چالاک”ە .