لەم چەند ساڵەى دوایدا بوارى وەرزش لە کوردستاندا گرنگیەکى زۆرى پێدەدرێت و چەندین پاڵەونێتى گرنگ سازدەکرێت کەتێیدا چەندین یاریزانى بەتواناى تێدا دەرکەوت ئەوەى ئێمە دەمانەوێت باسى بکەین ئەو پاڵەوانێتیە بوو کە بۆ گۆرەپان و مەیدان سازکرا لە مانگى 4 ى 2008 لە یاریگاى شەهید فرەنسۆ هەریرى لە شارى هەولێرى پایتەخت کەوەک یەکەم پاڵەوانێتى دەناسێنرێت لەو یاریگایە سازکرابێت کەتێیدا یاریزانى لاوى یانەى وەرزشى سەرچنار ى شارى سلێمانى (بابان بەهادین ) توانى دوو ریکۆدى تازە بشکێنێت و پلەى یەکەم لە لاوان و تازە پێگەیشتواندا بەدەست بهێنێت بۆیە پێمان باش بوو لە نزیکەوە ئەم دیدارە کورتەى لەگەڵ ئەنجام بدەین:
دیمانە: بەرزان باراوى (سلێمانى)
*سەرەتا خۆت بناسێنە؟
-ناوم (بابان بەهادین حسین)ە، لە ساڵى 1990 لە شارى سلێمانى لەدایک بووم ئێستا قوتابى قۆناغى دووەمى پەیمانگاى وەرزشى سلێمانیم وە هەروەها یاریزانى یانەى وەرزشى سەرچنارم.
*لە بوارى وەرزشدا بۆ یارى گۆرەپان و مەیدانت هەڵبژارد؟
-لە راستیا خۆم حەزم لێى بوو ئینجا مالیشەوە رێگریان نەکردم وەهەروەها لەرێى قوتابخانەکەمەوە بەشدارى گۆرەپان و مەیدانم دەکرد بۆیە زیاتر حەزم لەم یاریە کردوو و ە بۆ ئەوەى زیاتر پێش بکەوم لەم یاریەدا پەیوەندیم کرد بەیانەى وەرزشى سەرچنار لەوێش لەلایەن هەرسێ مامۆستاى بەرێز ( مامۆستا سیروان ومامۆستا رەوەند و مامۆستا کارزان ) گرنگى زیاترم پێدراو زیاتر هانیان دام لەسەر ئەو یاریە.
*دەکرێت بەکورتى باسى ئەو پاڵەوانێتیە بکەیت کەلە شارى هەولێر بەشداریت کردوو پلەى یەکەمت بەدەست هێنا؟
– بەڵێ لە 10 / 4 / 2008 دا یەکەم پاڵەوانێتى گۆرەپان ومەیدان لەشارى هەولێر و لە یاریگاى نێو دەوڵەتى شەهید فرەسۆ هەریرى رێکخرا منیش وەک یاریزانێکى یانەى وەرزشى سەرچنار تێیدا بەشدار بووم کەتوانیم لە 100 مەترى لاواندا پلەى یەکەم بەدەست بهێنم و کاتەکەى بە 10.93 خولەک ببڕم و ە لە 200 مەتر یشدا هەرپلەى یە کەم بەدەست بهێنم و کاتەکەى بە 23.00 خولەک کاتەتە ببڕم ، وە دەمەوێت ئەوەش بڵێم کەلە تازە پێگەیشتواندا هەتا ئێستا ریکۆرد ى گۆرەپان و مەیدان بەناوى منەوەیە ئەویش لە 100 مەتر 11.41 خولەکە و لە 200 مەتر 22.14 خولەکە.
*داواکاریت لە بەرپرسانى وەرزشى چى یە؟
داواکارم لە بەرپرسانى وەرزشى کە زیاتر گرنگى بدەن بە یارى گۆرەپان و مەیدان چونکە هیچى کەمتر نى یە لە یاریەکانى تر وەهەروەها داوایەکى ترم ئەوەیە کە بەشداریمان پێبکەن لەو پاڵەوانێتیەى کەلە دەرەوەى عێراق ئەنجام دەدرێت.
*لە کۆتایدا دەتەوێت چى بلێیت؟
– لە کۆتایدا دەمەوێت زۆر سوپاسى هەرسێ مامۆستاى بەرێزم ( مامۆستا سیروان ومامۆستا رەوەند و مامۆستارزگار) بکەم کەهەمیشە هاندەرم بوون وەهەروەها زۆر سوپاسى ئێوەش دەکەم کە منتان بەسەر کردوە و هیواى سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.