کارزان کۆیی/ بەڕێوەبەری نوسین گۆڤاری ڕێچکە
ھیوادارم .کاندیدەکان کەبەدەنگی ئێمە دەکەونە ئەو نازو نیعمەتەوە نەگۆرێن وەک ئەم جوتیارە و خۆیان لەبیر نەکەن . سەر بەھەر لایەنێک بن پێ ویستە تێشووی گەشتێکی درێژ بدەن بەکۆڵیاندا و بچن خزمەتی خەڵک و خاک بکەن . رۆژێک پاشایەک جوتیارێ دەبینێ ,گۆرانی دەڵێ و بەدڵخۆشیەوە زەوی دەکێڵێ . پاشا لێی دەپرسێ ئەم زەویە ھی خۆتە واخزمەتی دەکەی.
جوتیار ئەڵێ نەخێر من بەکرێ کار دەکەم . رۆژی بەچوارفلس پاشا دەڵێ ئەوچوار فلسە بەشت دەکات وا دڵخۆشی . جوتیار ئەڵێ بەڵێ زیادیشە فلسێکی بۆ ژیانی خۆم خەرج دەکەم وە فلسێکی ئەدەمەوە بەقەرز قەرزارم , وە فلسێکی لێ ئەدەم بەقەرز . وە فلسێکی لەڕێی خوا خەرج ئەکەم . پاشا ئەڵێ من لەمە ناگەم بۆم روون بکەرەوە . جوتیارەکە ئەڵێ ئەوفلسەی بۆژیانی خۆمی خەرج دەکەم ئەوە بۆ بەڕێوەبردنی ژیانی خۆمو ھاوسەرەکەمە کەپێی دەژین , وە ئەوفلسەی کە دەیدەمەوە بەقەرز ئەوە بۆ دایک و باوکمی خەرج دەکەم لەگەڵمدا دەژین , ئەو فلسەی کە ئەڵێم ئەی دەم بەقەرز لەمنداڵە کانمدا خەرجی دەکەم خزمەتیان دەکەم و گەورەیان دەکەم بەباشی تاکە گەورە بون ئەو قەرزەم بدەنەوە , وە ئەو فلسەی لەڕێی خوادا خەرجی دەکەم دوو خوشکی پەک کەوتوم ھەیە بۆ ئەوانی خەرج دەکەم . پاشا سەرسام دەبێ لەم ھەڵوێستە مەزنە چەند دۆنمێ زەوی بۆ ئەم جوتیارە دەکڕێ و وەک دیاری دەی بەخشێتە جوتیارەکە . جوتیارەکەش کەدەکەوێتە ئەو نازو نیعمەتەوە دەست بەجێ زەویەکە دەفرۆشێتەوە و ژنێکی جوان و گەنج بەسەر ژنە بەستەزمانە کەی خۆیدا دەھێنێ . جا ترسی من لەوەدایە وەک ئەم بەسەرھاتە ئەندام پەرلمەمانەنوێکانمان ھیچ نەگۆڕن بەڵکو خۆیان بگۆڕێن . مەبەستم لێرەدا تەنھا لیستێک نیە بەڵکو ھەموانەو بەتایبەت ھێندێک لەو نوسەرو شاعیر و بێژە و مەلا و گۆرانی بێژانەیە , کە قەوارەکان بۆ بەرژەوەندی خۆیان کاندیدیان کردون بۆ ئەوەی بازاری پەرلەمانی خۆیانی پێ گەرم بکەن , ھیوادارم ھەموان سود لەم بەسەر ھاتە وەر بگرن .کاندیدەکان کەبەدەنگی ئێمە دەکەونە ئەو نازو نیعمەتەوە نەگۆرێن وەک ئەم جوتیارە و خۆیان لەبیر نەکەن . سەر بەھەر لایەنێک بن پێ ویستە تێشووی گەشتێکی درێژ بدەن بەکۆڵیاندا و بچن خزمەتی خەڵک و خاک بکەن , دەنگیان بەرز بکەنەوەو گوێ قەڵاخ بن وچاوێک بکەن بە دوو , تا باشترین و گونجاوترین یاسا دابڕێژن , بەوریایەوە بڕواننە بەند بەندی یاساکان و خەو نەیان باتەوە, ئەوەی زۆر گرنگەو پێویستە ھەمو ئەندام پەرلەمانەکان بیزانن . ئێمەی میلەت نامانەوێ لەپەرلەمانداپەرلەمانتاران بکەونە سەنگەرەوە لەیەک بۆ ئەوەی فراکسیونەکەیان بچەسپێنن . بەڵکو دەمانەوێت ھەموو دەست بخەنە دەستی یەک بۆ ئەوەی پێکەوە وڵات بنەخشێنن .