بریا یەکەم چرکەی ئەم ڕۆژە نوێیە بوومایە
تا هەر هیچ نەبێت ساڵی جارێک
ئامێزم واڵا، دڵم کراوە، چاوم مەست، باڵام نوقوم لە سەما
بۆ بەختەوەرترین سات
کە دەتوانم یەکەم بم لە گەشتن بە تۆ
کە ئەم ساتە دێت و من ئەو نیم
سەدان باوەش، هەزاران گوڵ، ملیۆنان ماچ
دەکەمە ناو نامەیەک و دەیدەم بەیەکەم چرکەی ئەو
هەتا بیگەیەنێت بە تۆ،
ئەوەی لەسەر باڵی ئەم نامەیە نوسراوە
ئەم دێڕەیە:
هەموو ساڵێکت بە خۆشی.. لەدایکبوونت پیرۆز بێت.. ئەی لە وڵاتی دڵمدا خاوەنشکۆ
هێمن ڕەئووف