زانا دڵشاد دزەیی :رۆژی ٢٠/١٠ فیستیڤاڵی تایەر تۆفیق لە کۆیە دەستپێدەکات، کە ھەریەک لە ھونەرمەندان ئەیوب عەلی و حەمەرەوف کەرکووکی و ئاڤان جەمال و عەزیز شارۆخی بەشداری تێدا دەکەن.
پشتیوان کاکل، بەرپرسی راگەیاندنی تیپی باواجی کۆیە لە لێدوانێکیدا ووتی “رۆژی ٢٠/١٠ کە دەکاتە رۆژی ھونەر لە کۆیە فیستیڤاڵی تایەر تۆفیق لە ھۆڵی زانکۆ ساز دەکەن، کە دوو رۆژ دەخایەنێت”. پشتیوان ئاماژەی بەوەشدا ئەم فیستیڤاڵە تیپی باواجی کۆیە بەھاوکاری وەزارەتی رۆشنبیری ئەنجامی دەدات.
بەرپرسی راگەیاندنی تیپی باواجی کۆیە ناوی ئەو ھونەرمەندانەشی ئاشکرا کرد، کە بەشداری فیستیڤاڵەکە دەکەن و گۆرانی و مەقامەکانی تایەر تۆفیق دەڵێنەوە و گوتی “ئەیوب عەلی، حەمەرەوف کەرکووکی، ئاڤان جەمال، عەزیز شارۆخی بەشدارن”.