پارێزەری ئەکتەری پاکستانی فیینا مالک ڕایگەیاند سکاڵا لەسەر گۆڤارێکی هیندی کە تایبەتە بە پیاوان تۆماردەکات بە هۆی بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی ڕووتی ئەکتەرەکە و دەڵێت وێنەکە دەستکاری کراوە.
پارێزەر ئەیاز بیلوالا بۆ بی بی سی ڕایگەیاند (مالک) هەست دەکات لەلایەن گۆڤاری هیندی FHM INDIA هەڵخەڵەتێنراوە و دەستکاری وێنەکەیان کردووە.
هەروەها ووتی داوایان کردووە هەموو بەرگەکانی ئەم گۆڤارە لە بازاڕ ڕابکێشنێرتەوە و داوای قەرەبووی ٢ دوو ملیۆن دۆلاری ئەمریکیشی لە گۆڤارەکە کردووە لە کاتێکدا سەرنووسەری گۆڤاری ناوبراو ( کبیر شارما) بۆ بی بی سی ووتی ” ئەم قسانە هەمووی درۆن و بەڵگەی ڤیدیۆیی لا هەیە کە دەسەپێنێت وێنەکە ڕاستییە و دەستکاری نەکراوە”.
لە وێنەکە (ڤیینا مالک) بە ڕووتی دەردەکەوێت و لەسەر قۆڵی سێ پیتی ISI کووتراوە کە ئاماژە بە دەزگای هەواڵگری پاکستانی دەکات.
لەلایەکی تر (بیلوالا) پارێزەرەکەی ڤیینا مالک ڕایگەیاند ئەم وێنەیەی پیشانی ڤینایان داوە بۆ بڵاوکردنەوە بەم شێوەیە نەبووە هەندێک جلی لەبەردابووە بۆیە ڕازی بووە بە بڵاوکردنەوەی و ئەوانیش دواتر دەستکاریان کردووە.