چراتیڤی : ئەکتەر و دەرهێنەری سووری بەناوبانگ محمد ال رشي ئێوارەی پێنچ شەممە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی سوریا لە ماڵەکەی خۆی لە دیمەشق دەستگیرکرا. بە گوێرەی هەواڵ ال رشي لە پێش ژن و مناڵەکانی لە ماڵەکەی خۆی لەگەڕەکی (حي رکن) لە دیمەشق ڕاپێچی زیندان کرا.
ال رشي پێشتریش ڕێگای چوونە دەرەوەی لە سووریا لێگیرا کاتێک ویستی بەرەو فیستیڤاڵی دوبەی سینەمایی بەڕێبکەوێت داوای لێکرا سەردانی لقی ئاسایشی سەربازی بکات.
ئەکتەر و دەرهێنەر ئال رەشی کە بە ئەسڵ کوردە و کوڕی هونەرمەندی بەناوبانگ عبدالرحمن ال رشی، یەکێکە لەم هونەرمەندانی پشتگیری شۆڕشی سوری دەکات و داوای نەمانی ڕژێمی سوریا دەکات و لە شوێنیدا دەولەتێکی دیموکراتی بێتە جێگای.
دەستگیرکردنی محەمەد ئال ڕەشی دوای ئەوە دێت کاتێک لە ئینتەرنیت ڤیدیۆیەک بلاوکرایەوە و ئال رەشی بە مایکرۆفۆن لە پێش خۆپیشاندەران بوو هوتافی نەمانی بەسار ئەسەدی دەووتەوە و سەرەخۆشیشی لە کەسوکاری شەهیدان کرد.
ئەوەی شایانی باسە ئەوە یەکەم جارە هونەرمەندێکی سوری ئاوا بە ئاشکرا و بە تووندی ئیدانەی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد بکات. “.