ئەندامێكی داواكاریی گشتیی لە هەرێمی كوردستان، داوای بەدواداچون دەكات بۆ سەرفكردنی بڕی (160) دهفتهر دۆلار، كە دراوە بە هەردو پێشكەشكاری تەلەفزیۆنی “ئەڤین ئاسۆ و ئارامۆ”.
بەپێی بەڵگەنامەیەك، كە كۆپییەكەی گەیشتوەتە رۆژنامەی (رۆژنامه)، دڵشاد فائیز عەبدوڵا، ئەندامی داواكاری گشتیی، نوسراوێكی بۆ فەرمانگەی داواكاری گشتیی هەولێر ناردوەو تێیدا داوای بەدواداچونی كردوە لەو زانیارییانەی پێی گەیشتون و بونهتە هۆی “بەفیڕۆدانی سامانی گشتیی”.
لە نوسراوەكەدا، كە بە ژمارەی (108)ی رۆژی (26/6/2011) نێردراوەو لە چەند خاڵێك پێكهاتوە، لە خاڵی یەكەمدا هاتوە: “لەو ماوەیەدا لە ئەنجومەنی وەزیران، بڕی (160) دەفتەر دۆلاری ئەمهریكی سەرفكراوە بۆ هەردو هونەرمەند (ئەڤین ئاسۆ و ئارامۆ) بەمەبەستی نۆژەنكردنەوەی (chanal4)و (korek).
نوسراوەكە، داوایکردوە: بەدواداچون لەسەر راستیی و دروستیی ئەو زانیارییانە بكرێت و سكاڵا لەدژی ئەو كەسانە تۆمار بكرێت، كە تێیدا كەمتەرخەم بون.
ئەڤین ئاسۆ، وەك بەڕێوەبەری (chanal4)و ئارامۆ، وەك بەڕێوەبەری (korek) كاریان كردوە، بەڵام سەرچاوەكانی هەواڵ وا باسی دەكەن، كە هەفتەی رابردو هەردوكیان دورخراونەتەوە.