دەمێک بوو گەلی کورد تامەزرۆی هەندێک گۆڕانکاری نوێکاری بوون کە بگەن بەو ئاستەی کە میللەتانی تر پێی گەیشتوون ،دیارە لێرەدا پێم باشە بەکورتی ئاماژە بە دەستپێکی گۆڕانکاریەکان بکەم کە لە میدیای کوردی بەرچاو کەوت ،کە بووە جێگەی دڵخۆشی جەماوەر و بینەری کەناڵەکان زۆرێک لە کەناڵە ئاسمانیەکانی وەکو “کوردسات،کوردستان،زاگرۆس” چەندین پڕۆگرامی جۆراوجۆریان بەرهەم هێنا و ڕێگەیان بۆ خەڵکانێک خۆش کرد کە لەوێدا پێ بگەن و ببن بەو کەسەی کە ئیستا سەرپەرشتی کەناڵەکانی ئاسمانی بکات!!
کە دەبێت هەموو کات ئەوە لەبیر نەکەین و خۆشیان بەد نمەک نەبن و باسی بکەن ،پێ دەچێت شۆیەکەی ئەژدەر لە ئەنجامی نەبوونی بەرنامەیەکی لەو جۆرە درووست بوو لە ڕابردوودا دواتر کەوتە سەر پێ و بە کاتێکی کەم هونەر مەند ئەژدەر وەهبی توانی وەکو پێشکەش کار و هونەرمەندێک دڵی جەماوەر و زۆرێک لە هونەرمەندان ڕازی بکات و سەرکەوتنی بەدەست هێنا لە چۆنیەتی ئەداکردنی شێوازی بەرنامەکە و دەست نیشان کردنی کەسایەتیەکان ، ئەمانە سەروەریەکە ئەژدەر .
دوای بیست ئەڵقە لە بەرنامەکەی ڕاگرتنی شۆیەکەی ئەژدەر دڵنیام هەرەس بە کەناڵەکە دەهێنێت، تەنانەت وەکو جاران بینەریشی نابێت چونکە خەڵکیش تێدەگات کە بڕیارەکان لە چ ئاراستەیەکەوە سەر دەردێنێت و کێ ئەو گۆڕانکاریانە دەکات ، پێم وانیە ئەژدەر ئەو کەسەبێت دڵی کەس بڕەنجێنێت ئەمە لە قسەکردن و هەڵسوکەوتی دیار بوو لە بەرنامەکە ئەگینا من تا ئیستا لە نزیکەوە نایناسم ، بەڵام پێم سەیرە لە وڵاتێکی وەکو کوردستان کە دەیانەوێت قۆناغەکان بەرەو مەدەنیەت و پێشکەوتنەکان ببەن لە زۆر لایەنەوە تایبەت هونەر ،بەڵام بەداخەوە کە بڕیار بە دەست کەسانێکە ، موچرکە بە لەشم دادێت کاتێک بیر لە پێکهاتە و ژیان و بەرژەوەندیەکانی دەکەمەوە ، ئیتر ئەژدەر لەبەرامبەر لەدەست نەدانی کەرامەت و مەردایەتی و تەنازوول نەکردن بۆ ئەو بڕیار بەدەستانە چ پێویست دەکات دڵی خۆی پێوە توند بکات و هەراسان بێت، هەرچەندەش زۆر ئاساییە کە مرۆڤ لەبەرامبەر بڕیارێکی وا نیگەران بێت چونکە بەرنامە هی ئەژدەر نیە هی هەوادار و جەماوەرەکەیەتی بۆیە گەورەی ئەژدەر لەوە دایە کاتێک پێشەڵکاریەکانی قبول نەکردیە و لە خزمەتکردنی هونەری ڕەسەنی کوردی بەردەوام ببوو وەکو لە پڕۆگرامەکەشی دیار بوو کە چ کەسانێک میوانی دەبوون ، ئیتر بۆ ئەو کەناڵە ئازیزەش سەد جار حەیف لەو هەڵەیەی کە کردیان هونەرمەندێکی دەنگ خۆش و پڕ جەماوەریان لەدەست دا لەسەر میزاجی شەخسی و تەدەخولی ئیستفزاجی ،بۆیە دەبێت ئەو کەناڵە بەخۆی دا بچێتەوە چونکە من هیوا ناخوازم هیچ کەناڵێکی کوردی شکست بێنێت بەڵام ئەگەر هەر وابڕوات دڵنیام متمانە لە دەست دەدەن و خۆری تەمەنی بەرەو ئاوابوون دەڕوات
دیلان ڕەشاد/هەولێر .