زاگرۆس جەبار) کچەکوردێکی دانیشتووی هۆڵەندایە، بۆ 3 ساڵ دەچێت لە ڤیستڤاڵەکانی تایبەت بە موزیک و شانۆیی وەکو کارەکتەرەکێکی سەرەکی بەشداری دەکات، ئەمساڵ بۆ زاگرۆس گرنگییەکی زۆری هەبوو، چونکە بەشداری لە فیلمێکی سینەمایی هوڵەندی کرد، کە وەک خۆی دەڵێت: ئەزموونیًَکی گرنگ بۆمن کە وەک کچە کوردێک بەشداری لە فیلمێکی بیانیدا بکەم، دەربارەی ئەم فیلمەی کە بەشداری تێدا کردووە و دەربارەی دوواین کارەکانی خۆی چەند پرسیارێکمان ئاراستە کرد
سەرەتا چۆن بوو کە بڕیارتدا بێیتە ناو جیهانی هونەر؟
هەر لە منداڵییەوە من بەشداریم لە بۆنەو ڤێستڤاڵەکاندا کردووە، هەم بە گۆرانیگوتن هەم بە سەما، بەڵام لە بارەی هونەری شانۆوە ئەوا تازە بڕیارم داوە ئەو هونەرە هەڵبژیرم، چونکە لە ناکاو هەستێکی هونەری بۆ من دروست بووە، هەروەها هۆکارێکی دیکەیش وای لە من کرد کە بێمەوە ناو دنیای شانۆ ئەوەیە کە دەمەوێً خۆم لەم بوارەدا تاقی بکەمەوە. نزیکەى 3 ساڵ دەبێت، خولیام خۆم داوەتە شانۆ پێم وایە کە تازە شانۆ لە ناخی مندا جێگربووە و جیانابێتەوە.
لەکاتی ئێستادا خەریکی بەشداری کردنی فیلمێکی سینەمایی، ناوی ئەم فیلمە چییە لە کوێ بەرهەهاتووە؟
(Sociale Controle) ئەو فیلمەیە کە بەشداریم تێدا کردووە، فیلمێکی هۆڵەندییە و دەرهێًنەرەکەیشی کە (Steve de reus) ناوە، ئەویش هەر هەر هۆڵەندییە ،لەم فیلمەدا من وەکو کچە کوردێک ڕۆڵی سەرەکیم تیادا گێراوە، لەبارەی بەرهەمهێنانی ئەم فیلمەوە لەلایەن وەزارەتی VROM هۆڵەندی و دەزگای(VOM) بەرهەهاتووە و لە ستودیۆیەکی شاری ئەمستردام کارەکانی مۆنتاژی بۆ کراوە، هەروەها دیمەنەکانیشی هەر لە وڵاتی هوڵەندا وێنەی بۆ گیراوە.
فیلمی( Sociale Controle )باس لە چی دەکات ؟
ئەم فیلمە باس لە چیرۆکێک کە پەیوەندی بە ماڵباتێکی ڕۆژهەڵاتییەوە هەیە، کە بۆ ماوەی چەند ساڵێکە لە وڵاتی هۆڵەندە دەژین، ئەگەر زیاتر بچینە بنج وبناوانی فیلمەکە ئەوا باس لەباوکێک و دوو کچەکەی دەکات، کە باوکەکە شێوەیەکی ڕۆژهەڵاتیانە بیر دەکاتەوە، هەروەها فیلمەکە باس لەو گرفتانە دەکات کە ڕووبەرووی ئەو خێزانە ڕۆژهەڵاتییانە دەبنەوە کاتێک ڕوو دەکەن وڵاتیکی بێگانە.
بۆ کچێکی کورد تا چەند گرنگە کە بەشداری لە فیلمێکی بیانی بکات؟
من وەکو کچە کوردێک لام زۆرلام گرنگ بوو کاتێک بەشداریم لە فیلمێکی بیانی کرد، چونکە من وەکو خۆم هەمیشە بە دوای ئەزموونی تازەدا دەگەرێم، بۆیە پێًشم وابوو کە بەشداریم کردنم لەم فیلمە ئەزموونێکی تازەم لە بواری هونەریدا پێ دەبەخشێت.
بۆچی دەرهێنەر لە نێو ئەو هەموو ئەکتەرانەی کە لە دوورە وڵات هەن تەنها (زاگرۆس)،ـی هەڵبژارد؟
بێگوومان هەر بەرهەمێکی سینەمایی پێش ئەوەی کە بەرهەم بهێنرێت و وێنەی بگیرێت ئەوا پێشتر لەلایەن دەرهێنەرەوە ئەکتەرەکان تاقی دەکرێنەوە، لەبارەی
منیشەوە لەلایەن دەرهێنەرەوە بانگێشت کرام تاوەکو تاقی بکرێمەوە، بۆیە دوای کە دەرهێنەرەکە زانی من بەهرەی ئەکتەریم تێدا هەیە و توانای هەڵسوراندنی ڕۆڵەکەم هەیە، ئەوەبوو داوای لێکردم کە بەشداری لەم فیلمەدا بکەم.
تۆ کە دەرچووی ناوەندێکی ئەکادیمی فیملمسازی نیت بەڵام بریارت دا ببیت بە ئەکتەری سینەما؟
من پێم وایە کە دەرچووی یان دەرنەچووی ناوەندێکی ئەکادیمی هونەری، هیچ پەیوەندێکی بە بوون بە ئەکتەریی نییە، چونکە بوون بە ئەکتەری بەهرەیەکە لە هەندێک کەسدا هەیە ولە هەندێک کەسی دیکەیش نییە، چونکە زۆر کەس هەن کە دەرچووی پەیمانگایەکی ئەکادیمین بەڵام ڕەنگە ئەو بەهرەیان تێدا نەبیت کە مرۆڤیکی دیکە هەیەتی، لە بارەی منیشەوە ئەوا بەهرەیەکی ئەکتەریم تێدا هەبوو بۆیە بڕیارمدا کە ناو بواری هونەرییەوە، هەر بۆ بەرەپێش بردن و شارەزایی پترم لەسەر کاری شانۆ وفیلم بڕیارم داوە لە ساڵی داهاتووە بچمە خوێندنگایەکی تایبەت شانۆ.
جگە لە بواری هونەری سینەما، لە چ لەبوارەکانی دیکەی هونەر کاردەکەیت؟
من جگە لە کاری فیلمی سینەمایی لەگەڵ گروپێکی شانۆی بەناوی گرووپی (بێ سنوور) کاردەکەم، کە گرووپێکی شانۆیی گەورەیە لە وڵاتی هۆڵەندا، هەروەها لەگەڵ هونەرمەندی موزیک ژەن(حەمی مام بەکر) بەشداری لە ڤیستڤالەکانی تایبەت بە موزیک و گوتنەوەی گۆرانییە فولکلۆرییەکان دەکەم.
تا چەند توانیوتی لە ئەدا کردنی کاری ئەکتەری سەرکەتوو بیت؟
بەبۆچوونی من زۆر باش دەتوانم کاری ئەکتەری ئەدا بکەم، چونکە پێش بەشداریکردنم لە هەر ڕۆلیک هەوڵ ئەدەم خۆم ماندوو بکەم تاوەکو بە شێوەیەکی سەرکەوتووی بچمە ناو ناواخنی ئەو رۆلەی کە بەشداری تێدا دەکەم، جگەلەمەیش هەوڵ دەدەم کە کەسایەتی کارەکتەرەکە بە شێوەیکی سەرکەوتوو بگەیەنم، هەروەها دەرهێنەرەکە هۆڵەندییەکەش زۆر گەشبین بوو بەرامبەر ئەدای کردنی کاری ئەکتەریم، زۆر دەست خۆشی لێکردم.
لەلایەن دەرهێنەرە کوردییەکانەوە هیچ کات داوات لێکراوە تا بەشداری بەرهەمێکی هونەری بکەیت؟
زۆر لە دەرهێنەرە کوردییەکان داوایان لێکردووە کە بەشداری لە بەرهەمێکی هونەری کوردی بکەم، منیش خۆشحاڵ دەبم کە بەشداری لە فیلمێکی کوردی بکەم، بەڵام مەرجی خۆم هەیە.
دوکاری هونەریت چییە ؟
لەمەودوداهەوڵ دەکەم کە بەردەوام کاری شانۆیی و فیلم بکەم، چونکە زۆرم حەزم لەو بوارە هەیە.
ئاریان دەرگەڵەیی
aryanhawler@yahoo.com