دیــــدار نانەکەلــی : وەرزش بە شێوەیەکی گشتی پڕە لە سەروەری و ئەنجام و دەسکەوتی گرینگ و مێژوویی کە ھەندێکیان زۆر بە زەحمەت بیردەچنەوە.
بۆیەلە نووسینەوەی مێژووی وەرزشدا ناتوانین فەرامۆشیان بکەین.
زۆرن ئەو ئەستێرە دیارانەی بواری وەرزش کە تاھەتایە ناویان بە زیندوویی دەمینێتەوە ،ئەگەر بۆ ١٠٠ ساڵیش بێت مالئاواییان لە ژیان کردبێت.
ھەندێک لەو دەسکەوت و ھەوڵانەش دەگەنە لوتکەی سەرکەوتن و پاش چەندین ساڵ لە تۆمارکردنیان ناتوانرێت ریکۆردەکانیان بشکێندرێت..
باشترین یاریزانی گۆڵفی جیھان
تاوەکو ئێستا ھەندێک کەس پێیان وایە کە یاریزانی ئەمریکی تایگەر ودز باشترین یاریزانی گۆڵفی جیھانە، بەڵام لە راستیدا جاک نیکیلاسی ئەمریکی باشترین یاریزانی گۆڵفی جیھانە ،لەبەر ئەوەی ودز لە ژیانیدا باشترین یاریزانی ١٤ پاڵەوانیەتی بووە، کەچی لەبەرامبەردا نیکیلاس خاوەنی ١٨ پاڵەوانیەتیە گەورەکەی جیھانە. لەوانە ٦ جار پلەی یەکەم لە پاڵەوانیەتی ماستەرزی جیھان لە ساڵەکانی (١٩٦٣،٦٥،٦٦،٧٢،٧٥،٨٦) ھەروەھا باشترینی پاڵەوانیەتی ساڵانەی ووڵاتە یەکگرتووەکان لە ساڵەکانی :
(١٩٦٢،٧٢،٦٧،٨٠). ھەروەھا پاڵەونیەتی کراوەی ساڵانە لە (١٩٦٦،١٩٧٠،١٩٧٨) لەگەڵ پاڵەوانیەتیBJI لە ساڵەکانی (١٩٦٣،٧١،٧٣،٧٥،٨٠)، لەگەڵ ئەوەی دەسکەوتەکانی جاک نیکیلاس ژمارەی پێوانەییان تۆمارکردووە،بەڵام بەھۆی ئەوەی تەمەنی ودز ھێشتا دەرفەتی زۆری بۆ بەشداربوون لە پاڵەوانیەتیەکان بۆ ھێشتۆتەوە، رەنگە ئەو ژمارانە گۆڕانکاریان بەسەردابێت و ئەو ریزبەندیە بگۆڕدرێت.
درێژترین ماوەی یاریکردن لە مێژووی تێنسی سەر زەوی
ئەو ماوە درێژە لە یاری نێوان جۆن ئەزنری ئەمریکی و نیکۆلاس ماھتی فەڕەنسی لە میانی یاریەکانی جەولەی یەکەمی پاڵەوانیەتی ویمبڵۆنی نێودەوڵەتی لە ساڵی ٢٠١٠ تۆمارکراوە، کە یاریەکە ١١ سەعات و ٥ خولەکی خایاندووە و لەماوەی ٣ رۆژ بەڕێوەچووە. بە تۆمارکردنی ئەو ماوەیەش، یاریەکە دەبێتە درێژترین ماوەی یاریکردنی تێنسی سەر زەوی لە مێژوودا.
پاڵەوانی تۆپی بالە
ھەڵبژاردەی روسیا ژمارەی پێوانەیی شکاندووە لە بەدەستھێنانی جامی جیھانی یاری تۆپی بالە، ئەویش بە ٥ جار لە پاڵەوانیەتی مۆندیالەکانی ١٩٦٥، ٧٧، ٨١، ٩١، ٩٩.
باشترین ھەڵبژاردەی تۆپی سەرمێز
ھەڵبژاردەی تۆپی سەرمێزی چین بە بەدەستھێنانی ١٧ پاڵەوانیەتی باشترین ھەڵبژاردەی جیھانن لە یاری تێنسی سەرمێز. لە دوای ئەوانیش ھەڵبژاردەی مەجەر دێت بە بە خاوەنداریەتی ١٤ نازناوی گەورەی جیھان.
ھەڵبژاردەی تۆپی دەست
ھەردوو ھەڵبژاردەی سوید و رۆمانیا باشترین ھەڵبژاردەی تۆپی دەستی جیھانن. بە خاوەنداریەتیکردنی ٤ پاڵەوانیەتی
کە لەسەرەتاکانی ساڵی ١٩٣٨ دەست پێدەکات تاوەکو ئەمڕۆ.
باشترین مەلەوانزان لە مێژوودا
مایکل فلێپسی ئەمریکی بەناوبانگترین و باشترین یاریزانی مەلەوانیە لە مێژوودا،چونکە فلێپ خاوەنی ١٤ میدالیای زێڕی ئۆڵۆمپیادەکانە و ژمارەی ھەموو میدالیا زێڕەکانی دەگاتە ٤٥ لە پاڵەوانیەتیە جۆربەجۆرەکانی جیھان.
پاڵەوانیەتی مانچستەر بۆ لەشجوانی
ھەردوو پاڵەوانی لەشجوانی ئەمریکی رۆنی کۆڵمان و لێ ھینی توانیویانە زۆرترین جار ببنە پاڵەوانی پێشبرکێی مانچستەر ئۆلۆمپیای نێودەوڵەتی بۆ یاری لەشجوانی بە بەدەستھێنانی ٨ نازناو بۆ ھەریەکەیان.
راکردنی درێژ
ھیلاجیبریسیلای پاڵەوانی ماراسۆنی ١٥٠٠ مەتری تاوەکو ئەمرۆ ئەستێرەیەکی دیاری ئەو بوارەیە. ئەو یاریزانە ئەسیوپیە بە بەدەستھێنانی ٢٧ میدالیای نێودەوڵەتی ژمارەی پێوانەیی شکاندووە و زۆریش زەحمەتە لەو نزیکانە ئەو ژمارەیە دووبارە بکرێتەوە.