عەبدوڵا تۆفیق/ ڕاهێنەری دەروونی : زۆر جار کە یەکتر ئەبینین یان لە ڕێگەی تەلەفونەوە پرسیارێك کە بەردەوام لەیەکتری ئەکەین ئەوەیە کە دەڵێین: تەندروستیت چۆنە؟ هەواڵت چۆنە؟ من هیوادارم کە هەموو باشبن، بەڵام ئەی ئەگەر باش نەبوون. بۆیە ئەم بابەتە ئەنوسم هەتا بزانیت کە ئەو ڕۆژانەی کە تۆ باشنیت شتێك هەیە کە پێویستە بەبیرت بێتەوە ئەویش هێزە دەروونیەکەتە.
کاتێکە کە لەوێدا تۆ هەست بە چۆڵی ئەکەیت. شتێك یان کەسێك بەجێی هێشتوویت و تۆ بەتەنها ماویتەتەوە. ئەی ئەو خەونەی کە بەرەو شتیکی باشتربوو، بەرەو کوێ ڕۆی؟ ئەی ئێستا چی ئەکەیت؟ ئەتەوێ لێرەدا بمێنیتەوە و بوەستی یان ڕێگا ئەگریتە بەر؟ بەڵام بەرەو کوێ؟ چۆڵی دەنگ ئەداتەوە وەك خانوویەکی چۆڵی بێ کەلوپەڵ.
تۆ وا هەست ئەکەیت کە کەسێك هەموو ئەو شتانەی کە تۆ هەتبوون هەمووی لەگەڵ خۆیدا بردو ڕۆی. ئیتر هەموو شت تەواو بوو. هیچ شتێك نەما کە ڕزگاری بکەیت. ئەو شتانەی کە نرخیان هەبوو ئیتر لەلات نەما هەر وەك ڕەشەبایەك هەمووی پێچابێتەوە لەگەڵ خۆیدا.
بەڵام ئەم بیرکردنەوانە هەڵەن لەبەر ئەوەی بەسەرهاتەکەت لێرەدا کۆتای نایەت. لەوانەیە سەرەتایەکیش بێت بۆ دەست پێکردنەوەت.
هەموو شتەکانت نەپێچراونەتەوە لەگەڵ ڕەشەباکەدا لەبەر ئەوەی تۆ لەبیرت چووە کە شتیکت هەیە کە کەس ناتوانێ بیگاتێ. ئەویش لەناو خۆتدا هەیە. نرخی خۆت، ڕێزی خۆت، توانای خۆت کە کە بەردەوام هەیە لە ناوتا کە ئەتوانێ مادە بدۆزێتەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو ژەهراوی بوونەت کە لەکاتی تەنها مانەوەتدا هەستت پێ ئەکرد. ئەو هێزەت ئامادەیە بۆ پڕکردنەوەی ئەو چۆڵاییە و دیسانەوە مانایەکیترت پێ ئەبەخشێ. هەندێ جار وا هەست ئەکریت کە ئەمە ڕێگایەکی زۆری بوێت هەتا ئەگەیتە ئەو سەرچاوانەت و بەکاریان بهێنی، بەڵام هیچ رێگایەکیترت لەبەردەمدا نیە جگە لەوە.
کە لە یاریەکدا بدۆڕێیت بەڵام هەست بکەیت کە براوەیت نەك براوەبیت هەست بکەیت دۆڕاویت، ئەمەیە کە پێناسەی تۆ ئەکات وەك مرۆڤێك.
ئەوەش بزانە کە کەس نیە ئەوەت بۆ چارەسەر بکات بێجکە لە خۆت. تەنها تۆ خۆت ئەبیت و کەسیتر ناتوانێ گاگۆلکێت پێبکات. دەبێ زۆر باش سەیری دەوروبەرت بکەیت، تۆ کاڵا نیت وهەرگیز بۆ فرۆشتن نیت. هەرگیز ئەمەت لەبیر نەچێت.
هەرگیز خۆت مەدەرە دەست شەیتانەکان و ڕیگایان پێمەدە کە بیرکردنەوەی خراپت بدەنێ و وەك زۆرکەسی پێش تۆ ڕێگای خۆکوشتن و کاری خرپیان جێبەجێکرد. تۆ خۆت دەربازکە و وەختی هاتووە کە بڕیار بدەیت بەردەوامبیت.
ئەو شتەی کە بە ڕێکەوت بەدەست هێنابێ تۆ هەرگیز لێی دڵنیا نابیت، بەڵام ئەگەر خۆت دروستتکردبێ بە هەوڵی خۆت ئەوکاتە هەست ئەکەیت کە جیاوازیەك هەیە لەنێوان ئەو شتەی کە بووە و ئەو شتەی کە ئەبوایە بەشێوەیەکیتر ببوایە.
ئەوەش ئەکرێت کە چارەنوسێكی نوێ بۆ خۆت دیاری بکەیت و ئەو زنجیرانەی کەتۆی پێ بەستراوەتەوە لە بازنەیەکدا بەهۆی ئەو بەسەرهاتەوە کە تێکت بشکێنێ بەسەریەکدا، تۆ تێکیان بشکینی. ئەتوانی نەخشەیەکی نوێ بکێشی بە هۆی بیرکردنەوەیەکی جوامێرانەوە. بەڵام هیچ شتێك مەحاڵ نیە و بریار بدە.
زۆر جار تۆ هەست ئەکەیت کە بەرزوونزمی دێتە ڕێگاکەت بۆ ئەوەی کە بتوەستێنێ و تاریکی دروست ئەکات هەتا ئەو شتانەی کە تۆ لەناوتا ماوەتەوە و لەبەردەمتایە نەیان بینی. تۆ ئەتوانی بیرێك بکەیتەوە کە ئایا لە کەیەوە تۆ بڕوات بە داهاتوو نەماوە. ئەوە بزانە کە ئەوان شتێك هەیە کە هەرگیز ناتوانن دەستیان بیگاتێ. ئەوە بزانە کە تۆ ناخت خودا پێی بەخشیویت و سروشت خۆی بەڕێوەی دەبات، ئەگەر چی هەمیشە بەو شێوەیەش هەستی پێ ناکرێت، بەڵام تۆ لە ناو مرۆڤێکی گەورەدا دەژیت و گەر بەو شێوەیە ڕەفتاری لەگەڵدا نەکەیت و ئاگات لێی نەبێت تۆ بوختانێکی گەورەی بۆ ئەکەیت و خۆت تاوان باریت.
مەڵێ بە بروای من وا ئەبێ، بەڵکو ئەبێ بزانی کەوا ئەبێت. پێویست ناکات کە ئێمە لەدەرەوە بیربکەینەوە کە جانتایەك چی تیایە، لەبەر ئەوەی شتەکە لە ناو جانتاکەدایە.
سەرکەوتوبن