بە هێج جۆرێك ئافرەت بۆ توندوتیزی خەلق نەکراوە و پێویستە ڕێزی لێ بگیرێت، نەوەکو لە 8 مارس بەڵكو هەموو كاتێك و ساتێك دەبێت یادی بکرێتەوە و لەبەرچاو بگیرێت. جوانترین بەشی مرۆڤایەتی ئافرەتە، وە دەبێت ئافرەتیش شانازی بە ژنایەتی و مێیینەی خۆی بكات. نەوەكو خۆی بهێنێتە ڕێزی پیاوان. لێرە لەخۆی كەم دەکاتەوە، وە ڕێز گرتنی ئافرەت لە پیــاو گەورەیی ئافرەت نیشان دەدات.. *** دەڵێن و دەڵێنەوە کە پیـــاو لە ئافرەتە ، یا پیاو لە ژن بووە…! ***
+- ئەوە ڕاست نیە، ژن لە پیاو بووە نەك پیاو لە ژن، وە ژن پارچەیەکە لە پیاو، حەزرەتی حەوا لە حەزرەتی ئادەم دروست کرا ، ئەوەش قورئانی پیرۆز شاهێدی ئەوەمان بۆ دەدات و خودای داهێنەر ئەوەی خستۆتە ڕوو. و وە حەزرەتی عیساش نموونەی دووەمە کە لە ڕوح دروست بووە لە زۆر لە سورەتەکانی تریش ئاماژەی پێکراوە، خودای بەخشندە ئاماژەی بەوە کردووە کە خەلق كردنی حەزرەتی عیساش وەکو حەزرەتی ئادەم وایە.. جـــا ئەگەر کەسانێك باوەڕیان بە قورئان نیە و دەیانەوێت یاسای مرۆيی و خودایی بشێوێنن بەناوی مافی ژنانەوە ئەوە شتێکیترە و لە توانایاندا نیە. ڕوونکردنەوە: بوونی کۆرپەلە لە مەنی پیاو دروست دەبێت، توێژینەوەکانیش ئەوە دەردەخەن، هێلکەکانی ئافرەت تەنها دەی تروکێنێ و دەیپارێزێت لە لەناو چوون، (وەکو چۆن ئاو بەسەر دەنکە تۆوێك دابکرێت یا بارانی بەسەردا ببارێت) ، ئەوەش خودای گەورە گەورەییەکی بە ئافرەت داوە تەنانەت لە ناو سكیشیدا و لە دوای لە دایكبوونی کۆرپەكەش بەخێو کردنی لە ئەستۆی ئافرەتەکەیە، بە یارمەتی پیاوەکەیی.
– *** *** پیاو سالاری، هەفتە نیە گوێم لەو وشە قورسە نەبێت.. *** من پرسیار دەکەم، ئایا ئەو ڕێكخراوانە دەیانەوێت پیاوسالاری لەناو ببەن، بۆ ئەوەی ئافرەتە چەوساوەکان ڕزگار بکەن، یاخود، ئافرەت سالاری دادەمەزرێنن بۆ لەناوبردنی ئافرەت و منداڵ و کۆمەڵگا..! بە چ پێوانەیەك پیاوسالاری لە هەموو ماڵێكدا هەیە؟؟؟. ئایا ئەوە ڕاستە هەموو پیاوێك بەو ناوە ناو بنێــن؟ ئەوە تاوان و پێشێلكاریە بەرامبەر بە پیاوان کە زۆرینە دێننە ڕێزی چەند پیاوسالارێك بەسەر خێزانەکانیانەوە. زۆر بەداخەوە هەموو پیاوەکان بە خێڵەكی ناودەبەن، ئایا هەموو کوردستان خێڵەكین !؟
– ***دەڵێن وشەی قەیرە و بێوەژن ناشرینە****.
– ئەو وشانە هەڵقوڵای دەمی ئافرەتانە، کەم پیاو هەیە ئەم وشانە باکار بێنن، هەموو پیاوەکان بەوە تاوانبار بکرێن و بیانهێننە ڕێزی ئەو کەمایەتیە، بێ ڕێزیە بەرامبەر بە پیاو. دەبێت ئەوە بزانن، كاتێك هەر ئافرەتەکان خۆیان بە پیاو دەڵێن ئەوە بۆ و تا ئیستا ژنت نەهێناوە و مایەوە و یا ژنی بۆ دەدۆزنەوە ئەوە وەکو ئەوە وایە کچێك بەزۆر بەشوو بدەن..! بۆ تا ئێستا گوێمان لێ نەبوو بەخۆتاندا بێنەوە !؟
سەرخستنی کێشەی ئافرەت کەسانی پسپۆری دەوێت کە لە هەموو بوارێكەوە زانیاری هەبێت، لەوانەش لە ئایین بە شێوەیەکی ڕاست و دروست ..
– ڕێزگرتنی ئافرەت لە پیاوەکەی، وە بە قدوەی خۆی بزانێت، شانازیە بۆ ئافرەت و گەورەیی خۆی نیشان دەدات..
– ***دروست بوونی ئەو ڕێکخراوانە خۆی لە خۆیدا جیاکردنەوەی ئافرەتانە لەناو کٶمەڵگادا.***
ئەگەر بە هاوشانی پیاوان کارەکەیان ئەنجـــام بکەن، بە بۆچوونی من سەرکەوتووتر دەبن و زانیاریان زیاتر دەبێت و شارەزایی لە پیاوان زیاتر پەیدا دەکەن، زۆر جار دەڵێن كوان ئەو پیاوانەی ماقی ئافرەتان دەدەن!!! ئەگەر وجود بۆ ئەو پیاوانە دانەنێن، ئەوا هەڵەکە لە خۆتان دایە و تاوانەکە لە ئەستۆی خۆتانە. کەواتە هەوڵەکانتان دژ بە پیاوانە و دژ بە پیاوان كارەکەتان ئەنجام دەدەن، نەوەکو بەرگری کردن بێ لە ئافرەتە چەوساوەکان و ژێر دەستی چەند پیاو سالارێك.
– *** ئافرەت ئەگەر خۆی بێنێتە ڕێزی پیاو بشان بەشانی پیاو کار بکات بۆ بژێوی ژیان و ئاوەدان کردنەوەی ماڵ و وڵاتەکەی کارێکی پیرۆزە. بەڵام، ئەگەر دەیەوێت ئەوەی پیاو دەیکات و دەستی بۆ دەبات، ئەویش دەستی بۆ درێژ بکات ئەوە پیی ناکرێت و لە خۆی کەم دەکاتەوە، دەبێت شانازی بە مێینەی خۆی بکات، ئافرەت بە هەستی مێینەیەوە جوانە. دەگینا خوداوەند هەمووی بە نێرینە خەلق دەکردین. -*** تەنها دەپرسم لەوەتەی ئەو ڕێكخراوانە دروست بوونە یا دامەزراون، تا چەند توانیویانە کێشەکانی ئافرەتان چارەسەر بکەن.؟
دەڵێم بەداخەوە، لەو ئاستەدا نەبوون و وازهێنانتان یا خۆد خۆ ڕاستکردنەوەتان بە باشتر و دروستتر دەزانم .
– دروست بوونی چەند ڕێکخراوێک، بەتایبەتی ڕێكخراوی ژنان مافی ژنان و هتد… بوونە هۆی ماڵوێرانی زۆر سەرەخێزان و جیاکردنەوەیان لە پیاوەکانیان، بە دەست تێوەردان لە ژیانی هاوسەرگیری و درکاندنی نهێنیەکانیان. لە هەر هەمووشی گرنگتر بێ ناز كردنی منداڵەکانیان لە هەست و سۆزی ئەو دایك و باوکە، کە ئەوە خۆی لە خۆیدا تاوانێکی هەرە گەورەیە و کاردانەوەی زۆر خراپی هەیە لەسەر کۆمەڵگا و دواڕۆژی دەروونی و جەستەیی و تێگەیشتنی منداڵەکانیش، لە جیاتی ئەوە بە لێهاتوویی کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکرێت. بەداخەوە، زۆر بەداخەوە دەڵێم كە ئەو ڕێكخراوانە بەناوی هەموو ژنان قسە دەکەن، بێ ئەوەی بپرسن کە هەموو ئافرەتان كوكن لەسەر بۆچوونەکانیان و بۆ ئەو بەرگریە بێ سەروبەرە..؟