وەرگێڕان وئامادەکردنی سامان فەرەج :زۆرێک لە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست: ئێران،ئەرمینیا…،کوردستان تا ئیسرائیل ،شایەتحاڵی ڕوناکیەکی شێوە قوچەکی ئەکەن لە ئاسمانی ناوچەکەدا و سەرەداوی ئەم ڕوداوەش بریتی یە لەوەی، ڕوسیا خەریکی تەقاندن و بەکارهێنانی ڕۆکێتی تۆپۆڵ بالیستیک ە لە هەرێمی ئەستەرخانی نێوەندی ڕوسیاوە. )topol ballistic( ئاژانسی هەواڵی ڕوسی ئەو هەواڵەی
لە وەزارەتی بەرگری روسی یەوە گواستەوە کە ڕوسیا، لە هەرێمی ئەستەرخانی ڕوسیاوە ئەزمونی تەقاندنی ڕۆکێتێکیان لەئاسماندا و لە دەوروبەری سەعات.٩،٣٩ ی شەو بەکاتی مۆسکۆ لە ئێوارەی پێنج شەممە،حەوتی یونیو٢٠١٢ ئەنجامداوە، ئەمەش هۆکاری ئەو دیاردە ئاسمانیەیە کە لە ئاسمانەکانی زۆرێک لە وڵاتانی ناوچەکەدا بەدیکراوە ،شایانی باسە کە بەبەرزی ٢٠٠-٣٠٠کم ئەم ڕۆکێتە کشاوە بەئاسمانداو دوکەڵ و تەمێکی سپی لێ جێماوە،وە ئامانجی ئەم ڕۆکێتە دیاری کرابوو بە ناوچەی سەریشاگانی کازاکیستان و دواسات ڕۆکێتەکە بەسەرکەوتویی لە ئامانجەکەی دا .
ئەم ڕوداوە هاوشێوەی هەمان دیاردەی ڕۆکێتە سەرنەکەوتوەکەی تری ڕوسە کەلە دیسەمبەری ساڵی ٢٠٠٩ دا لە نەرویج بەدیئەکرا. ئەم دیاردەیە هیچ پەیوەندیەکی نیە بە و دیاردە گەردونی یەی کە زاناکانی ناسا پێشبینی ڕودانی ئەکەن لەم مانگەدا، کە ئەویش بریتی یە لە تێپەڕبوونی هەسارەی زوهرە بەبەردەم خۆردا، کە لەشێوەی خالێکی ڕەش لەسەر خۆر، لەدەمەو بەیانا بەدی ئەکرێ و هەموو سەد ودەساڵ جارێک رووئەدات.