چیرۆکی ئەمجارەم.. رۆژگار زۆر رۆیی ژنێکی جوانی کەیبانو هەتا دەبوو تەنها دەمایەوە ، ئەویش ئەیویست قسمەتی خۆی بەتەنهایی نەهێلێتەوە ،بەردەوام لەدلی خۆیدا دەیوت دەبێت من لەم ژیانەمدا خوا رەحمم پێبکات وەک دەستە خۆشکەکانم جگەر گۆشەم هەبیت ئێواران لەسەر خوان دایە دایە بانگم کەن سەرقالم بکەن، لەم باس وخواستانە بوو بەدەم ریگاوە رۆیشت بەرەو پەنجەرەی ژورەکەی گوێی لە خشە خشیكی نامۆ بوو ملچەیی شتێکی سەیر
،ئەویش زۆر بەترسەوە دەرگایی مالەکەی کردوە ، وای زانی ئاخۆ پشیلەیەک یان سەگێک لەتاو سەرمای زستان هاتۆتە بەردەرگاکەیی برسێتی، بەلام کاتێک دەرگاکەی لەدرزێکی بچووکەوە کردوە بینی سەبەتەیەکی جوان داپۆشراوە بە بەتانێکی سپێی شتێک لە ناو سەبەتەکە ئەجوڵێتەوە کغوگال ئەکات ئەویش زۆر بە پەرۆشەوە دەستی دایە سەبەتەکەو هێنایە ئەم دیوو دەرگاکە سەری هەلدایەوە منداڵێکی لەشێوەی پەری تێدابوو هەموو دەستی خۆی خستبوە دەمیی لەبەر ئەوەی کە برسیی بوو، لەسەر پارچەیەک کاغەز نوسرابوو ئەمە دیاری خوایە بۆتۆ، رۆژگار رۆیی مندالە گەورە بوو وەختی شوی هات ئەو دایکە میهرەبانەی کە لەبەر خاتری ئەو کۆرپەیە شوی نەکرد جگەر گۆشەی خۆی نەگرتە باوەش ئێستا خاوەنی کیژێکی جوانە، ئەویش هەر لەبەر ئەوەی کە تەمەنی بواری پێنەئەدا کە هەر لەگەل کچەکەیدا بمێنێتەوە بۆهەتا هەتایی، وایی بە باش زانی بەشوی بدات، کاتێکیش کە بەشویی دا لەرۆژی ئاهەنگەکەی گەورەترین دیاری پێشکەش کرد کە ئەویش ئەو پارچە کاغەزەبوو کە وەختی خۆی تێدا نوسرابوو ئەمە دیاری خوایە بۆتۆ، ئەویش هەر لەگەل ئەو کاغەزەدا نوسراوێکی نوسیبوو وەلامی دابووە خوای مەزن لەوکاتەی خەیالی مندالێکم دەکرد کە بەچاو تروکانێک پێی بەخشیم من هەر عەبدیی تۆم تۆ زۆر بەخشندەیی من هەتامابم لەدونیا دیاری وابەنرخم دەست ناکەوێت لیرەوە بیر لەهیچ پیاوێک ناکەمەوە بۆ وەبەرهینانیی مندالێک هەتا من مابم لەم ژوورە بچوکەیی کلێساکە خزمەت بە لێقەومانان دەکەم، هەرچەندە کاتێک کچەکە کاغەزەکەی خوێندەوە دلخۆش بوو بەوەی کە ژنێكی وا پەروەرێن بوە بەدایکی بەڵام لەهەمان کاتدا وتی خوایە گیان تۆ بڵێی کێ بێ خیزانەکەم، لەم قسانەدابوو دایکی لەوێنەمابوو ئەوشوێنەی بەجێهێشتبوو کە دیاریە جوانەکەی تێدا دابوە، ژنەکە لەوساتەوە کە کچەکەی بەجێ هێشت دیار نەما ماوەی چەند ساڵێک کچەکە زۆر گەرا بە شوێن دایەنەکەیدا بۆ ئەوەی کە پێی بلێ تۆدایکی راستەقینەیی منی زۆرم خۆش دەوێت، بەلام کاتێک دۆزرایەوە تەنها گۆرەکەیی بوو کەلەسەر کێلەکەی نوسرابوو ئەودایکەی کە کچ بوو هەتا مرد
سارارەشید ئەفەندی
٢٤/١١/٢٠١١،