بەر لەوەی بێمە سەر وەڵامدانەوەی ئەو بابەتەی کە لەسەر (زیاد ئەسعەد) نووسراوە لەماڵپەری (داستان)، بڕواتان هەبێ زۆر پێکەنیم، پێکەنینێک کە زۆر دەمێکە بەو شێوەیە پێ نەکەنیووم، چونکە بابەت نووسین و رەخنەگرتن پرەنسیب و یاسا و رێسای خۆی هەیە، بۆ نموونە کەسێک کاتێک دەیەوێ نووسین لەسەر کەسایەتیەک بنووسێت، دەبێ زۆر بەئەدەبەوە مامەڵە لەگەڵ نووسینەکەی بکات، نەک سووکایەتی بە ووشە و ئەدەبیات و قەڵەمەکەی بکات، چونکە ئەوەش ئەو دونیایە نیە کە ئەو بەڕێزە بە فرت و فیڵ و نووشتە و دۆعای تەکیە بۆخۆی دروستی کردووە و بۆ هەڵخەڵاتندنی خەڵک !!
بەهەرحاڵ قسە کردن لەسەر هونەرمەندێکی گەورەی وەک (زیاد ئەسعەد) من بەشتێکی زۆر ئاسایی دەزانم چونکە ئەو دیارە هونەرمەندێکی گەورەیە، بۆیە خەڵکی نەزان بەردی تێدەگرن، فەرنسیەکانیش دەڵێن (ئەگەر دارێک بەر و سێبەری هەبوو ئینجا بەردی تێدەگیرێت) کەواتە دیارە (زیاد)ی هونەرمەند شتێکی کردووە بۆیە بەردی کوێرانەی بۆ دەهاوێژن، ئەو هونەرمەندە و بەدەست و بازووی خۆی بۆتە هونەرمەند نەک لەسەر حیسابی خەڵک و نووسینی خەڵک و بردنی گۆرانی خەڵکی دیکە و پاشان حاشایی لێبکات و بڵێت هی خۆم بووە، ئەوەشیان مەسەلەکە روون و ئاشکرایە بۆ رازی کردنی ئەو دەست لەملانێیەی نێوان خۆیان بۆ ئەوەی پۆستێکی دیکەی لەرێگەی ئەو گۆرانیبێژەی کە ئێستا گوایە بەتەمایە شیعری ئەو بکاتە گۆرانی بەو مەرجەی قسە بە(زیاد) بڵێت چونکە هەروەک چۆن ئێستاکە دەست لەملی ئەو برادەرە گۆرانیبێژە دەکەیت و بەشان و باڵی دا هەڵدەڵێیت ئاواش لەساڵانی هەشتاکان لەسەر حیسابی خۆی گۆرانی بۆ (زیاد ئەسعەد) تۆمار دەکرد و پارەی موزیکژەن و تۆمارگەکانیشی دەدا تەنها بۆ ئەوەی بڵێن گۆرانییەکانی ئەم کاسێتەی شیعری شێخ ( ) کە بەداخەوە ئەمڕۆکە دێتە پێشەوە و شەرم ناکات بەبێ ناو ناوی لەخۆی ناوە چاودێرێکی هونەریی باسی نەهێنی (زیاد) دەکات!!
پێم سەیرە ئەو نووسەرە بێناوە هەر لەسەرتاوە خۆی ئاشکرا دەکات و وەک فیشەک چۆن لەدەستی دەربچێت ئاواش لەدەمی دەرچووە ئەو قسانە چونکە ئەو قسانەی لێرە نووسیویەتی رۆژێکیان لە هوتێل چوار چرا بە ئامادە بوونی کۆمەڵێک برادەر گێرایەوە و ناوە ناوەش دەیگوت هەر چۆنێک بێت زیاد هونەرمەندە دەبێ رێزی بگیرێت، بەڵام ئەو (زەکەریا)یە ( ……) لەگەڵ رێزمدا ناینووسم جنێوێکی زۆر پیسی پێدا بۆ ئەوەی ئەو خەڵکەی ئەوێ شک نەکات کە بەتەنیا ریکلامی لابەلا بۆ (زیاد ) دەکات !!
بەهەر حاڵ من زۆرم پێخۆشە ئەو نهێنیەکانی زیاد ئەسعەد باس بکات، چونکە ئێمەش خەڵکی ئەو شارەین و هاوتەمەنی ئەو بەڕێزە شاعیرە شێخەین و دەیان و سەدان نەهێنی ئەومان لەلایە و کە زۆر زۆر لە نهێنیەکانی (زیاد ئەسعەد)ی هونەرمەند گەورە ترن و بڵاوی دەکەمەوە و منیش پێی دەڵێم لەسەردەمی رژێمدا چەندیین کورە کوردی بەکوشت داوە و پاشان چەندیین دەقە شیعر و نووسینی خەڵکی بەناوی خۆی بڵاو کردۆتەوە کە لە ئاساسدا موڵکی ئەو نەبووە !! هەروەها پێم خۆشە ئەگەر باسی نەهێنی (زیاد ئەسعەد)ـی کرد، باسی ئەو ژووانانەی (زیاد)ـیش بنووسێت کە ئەو بۆی رێکدەخست و پاسەوانی لێدەکرد.
بەڕێزم دەبوایە هەموو کەس باسی هەڵکەوت زاهیر بکات تۆ باسی هەڵکەوت نەکەیت و جورئەت نەکەیت جارێکی دیکە ناوی (زیاد ئەسعەد) لەریزی ناوی هەڵکەوت زاهیر بنووسی، چونکە زیاد لەسەر حیسابی ئەو وڵات و خاک و پۆست و مەنسەب هونەریی نەکردووە بۆ میلەتکەی و هیچ کاتێکیش زورنا لێدەری هیچ حیزب و پۆستێکی ئیداری نەبووە، دوای بەڕێز خەڵکانێک هەن بەچاوی خۆیان تۆیان لەنێو ماڵی (هەڵکەوت)دا بینییوە لەشاری هەولێر، دەیان شیعرت بۆ بردووە تاوەکو ئەو بیکاتە ئاواز بۆ (لەیلا فەریقی و باخان و لۆکە و دەشنێ) ئەی خاڵۆی شاعیر خێرە ئەو بانە و سێ هەوایە ؟؟!!
بۆیە جارێکی دیکە بەو بەڕێزە دەڵێم ئەوە ئەرز و ئەوەش گەز بزانم کاممان نەهێنی باشتر و بەهێزترمان لەلایە ئەو کات خوێنەرانی بەڕێز دەکەین بەشایەت و با ئەوان حوکمی خۆیان بکەن.
سامان هەولێری – شاعیر
تێبینی کەی ئەو شاعیرە بەرێز ناوی خۆی نووسی منیش ئامادەم بەناو و وێنەی خۆم و ئیمێل و ژمارەی مۆبایلیەکەم باسی نەهێنیەکانی ئەو بکەم.