مەسعودی مەلا ھەمزە : کورتەفیلمی ئەودیوی تاوان لەدەستپێکی نمایش و بەشدارییەکانی لە دوو فێستیڤاڵی کوردی بەشدارە. کورتەفیلمی ئەودیوی تاوان لە چیرۆکی مەھاباد قەرەداغی و سیناریۆی عەدنان عوسمان و دەرھێنانی سامی کاکەیە، لە دەستپێکی نمایش و بەشدارییەکانی لە فێستیڤاڵەکان لە ھەردوو
فێستیڤاڵی نابۆتوندوتیژی دژی مێینەو فێستیڤاڵی سلێمانی بەشدارە، کە لە فێستیڤاڵی نابۆتوندوتیژی لە بەشی پێشبڕکێدایە.
لە لێدوانێکی تایبەتدا سامی کاکە دەرھێنەری کورتەفیلمەکە گوتی”کورتەفیلمی ئەودیوی تاوان باس لە کێشەکانی ژن لەکۆمەڵگای کوردی دەکاو لە روانگەیەکی جیاوازەوە لێی روانراوە.
سامی گوتیشی”ئەم کورتەفیلمە چیرۆکی مھاباد قەرەداغی و سیناریۆی عەدنان عوسمانەو سامان عەدنان وەک وێنەگرو بۆتان عەبدوڵڵا وەک مۆنتێر لە کارەکە بەشداربوونەوە، ھەریەک لە ھونەرمەندان “شەیدا جاف، فەرمان ئیسماعیل، مەحمود گلی، شنۆ ھیرانی” وەک ئەکتەر لە کورتە فیلمەکە بەشدارن.