ئەمڕۆ گۆڤاری (سڤیل) بڵاوی کردۆتەوە، دوو مانگ پێش ئێستا بڕی زیاتر لە ١٠ ھەزار دۆلار لە گۆرانیبێژ دڵنیا قەرەداغی دزراوە و ئێستاش دزەکان دەستگیرکراون و پارەکەش بۆ دڵنیا گەڕاوەتەوە.
خانمە گۆرانیبێژ دڵنیا قەرەداغی راگەیاند “کە دوو مانگ بەر لەئێستا بڕی ١٠ ھەزار دۆلار و ٤٠٠ ھەزار دیناری عێراقی و لەگەڵ ناسنامەی باری شارستانی لە ھەولێر لێم دزرا، لەم ماوەیەدا دزەکان دەستگیرکران و پارەکەشم بۆ گەڕایەوە”.
ھەر بەپێی ھەواڵەکەی گۆڤاری (سڤیل) دڵنیا قەرەداغی رۆژی چوارشەمەی رابردوو لەوڵاتی تورکیا گەڕاوەتەوە کوردستان، کە بۆ گەشت و چارەسەی پزیشکی سەفەری کردووە، ئەمەش یەکەم حالەتە کە دزی لەھونەرمەندێک بکرێ لەکوردستان.