بۆ یەکە م جار گۆرانیەکی نووێ بە زمانی یۆنانی و کوردی دەهێننە بوونەوە و جەبار حەبیبیش لە نەرویج هۆنراوەکەی بۆ نووسیون و لە وڵاتی یۆنانیش ئەم گۆرانیە کلیپ دەکرێت و دابەشکردنی میووزیکەکەیش لە ئەڵمانیا بۆیان جێ بەجێ کراوە.
خانمە گۆرانیبێژی یۆنانی ئەنفیسا ڤیتالی بە جراتيفي ڕاگەیاند:” کە لەم کاتانەدا گۆرانیەکی بە دووێت لەگەڵ ڕژنامەنووسی بواری هونەری لە ڕۆژنامەی “هەولێر” کارۆخ مەلا ئەسعەد بەرهەم هێناوە و لە داهاتوویەکی نزیکشدا ئەو کارەیان بە کلیپ دەگەێنن.
لەبارەی چۆنیەتی دروستکردنی ئەم بەرهەمەیشیانەوە ئەنفیسا گوتی:” ستایلی ئەم گۆرانیەمان ستایلێکی ڕۆژ ئاواییەو لە وڵاتی ئەڵمانیش یوسف تۆمەکنی دابەشکردنی میووزیکەکەی بۆ مان کردووە و دەنگیش لێرە لە شاری هەولێر لە ستۆدێۆی ئۆکتاف لای حەموودی تۆمار کراوە و بەزمانی ێۆنانی و کوردیش چڕیومانە، هۆنراوەکەیش مامۆستا جەبار حەبیب لە وڵاتی نەرویج بۆمانی هۆندووەتەوە، هاوکات (بووی بە خەونی شەوانەم) ناونیشانی گۆرانیەکەمانەو ئاوازەکەیش لەلایەن گۆرانیبێژ ڕەوەند سەڵاحەوە ئامادە کراوە و گۆرانیبیژ سامان شەوکەتیش خەرج و تٍچچووی گۆرانیەکەی گرتووەتە ئەستۆ.
لەبارەی کلیپ کردنی گۆرانیەکەیش دەڵێت:” لەگەڵ کارۆخ پلانمان وایە بۆ کلیپ کردنی گۆرانیەکە بچین بۆ وڵاَتی یۆنان و لەوێ بە ئەنجامی بگەێنین، وەلێ هەوڵیش دەدەین لەگەڵ هاتنی جەژنی قوربان لە ڕێگەی کەناڵە هونەریە کوردی و یۆنانیەکان بڵاوی بکەینەوە. تێبینی: کارۆخ مەلا ئەسعەد بە دەر لە کاری ڕۆژنامەنووسی ساڵی ڕابردوویش گۆرانیەکی چڕیوە، بە هێنانە بوونی ئەم گۆرانیەش لەگەڵ خانمە گۆرانیبێژی یۆنانی دەبێت بە دووهەمین کاری هونەری