(م.س) ئه ندامى مه‌كته‌بى سیاسیی و به ربرسى مه كته بى رؤشنبيري و راكه ياندنى بارتى ديموكراتى كوردستان 11 مانگه مووجەى رؤزنامه نوس ( فيصل شيخانى ) ده برێت و 11 ساليشه به نا ياسايي باوكى كردؤته شەهيدى سەنكەر،
زؤر بەداخەوه كه له جێگادا وه فاتى كردووه !! له‌وه‌تی فامم كردوه‌ته‌وه و متابه‌عه‌ی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی پارتیم كردووه، ساڵ به ساڵ خۆزگه به پار بووه‌ته وێردی سه‌ر زاری راگه‌یاندنكارانی پارتی له ده‌ست ئه‌و به‌شه گرنگه‌ی حزب، دوای ئه‌وه‌ی (م س) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی كرا به به‌رپرسی ئه‌و مه‌كته‌به هه‌موو رۆژنامه‌نووسانی ئه‌و حزبه ئاواتێكیان هه‌بوو ئه‌مجاره په‌نده كوردیه‌كه پێچه‌وانه‌وه بێته‌وه، لێ واش ده‌رنه‌چوو، كزتر، لاوازتر. چه‌ندین راگه‌یاندنكار و رۆژنامه‌نووسی ئه‌و حزبه‌ش له به‌شه جیاجیاكانی راگه‌یاندن وازیان هێناوه، هۆكاریش نادادپه‌روه‌ری و نه‌بوونی سیستمێكی نوێ و هێنانه كایه‌ی كه‌شێكی جیاوازتر.
فه‌یسه‌ڵ شێخانی كه پێشمه‌رگه‌ی كۆنی ئه‌و حزبه‌یه و له ساڵی 1992 پێشمه‌رگه بووه و چه‌ندین ساڵیشه له بواری راگه‌یاندن وه‌ك رۆژنامه‌نووسێك كار بۆ ئه‌و حزبه ده‌كات، به هۆی گه‌نده‌ڵی و بێ سه‌ر و به‌ری له رۆژنامه‌ی هه‌ولێر ده‌ستی له كار كێشایه‌وه، ئه‌وه‌بوو براكه‌ی (س ق) له ژێر باڵی (م س) چه‌ندین ده‌فته‌ر دۆلاری دزی و رایكرد! تا ئێستا ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ی فه‌یسه‌ڵ له لایه‌ن (م س ) ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر نه‌دراوه! 11 مانگه مووچه‌ی ناوبراوی راگرتووه و ناشیدا، نه ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌كه‌ی ده‌رده‌بڕێ، نه له‌ولاش مووچه‌كه‌ی ده‌داتێ! قهباحهتتر ئه‌وه‌یه له كاتێكدا 11 مانگه مووچه‌ی رۆژنامه‌نووسێكی خۆیانی راگرتووه، له به‌رامبه‌ریشدا ئه‌و ئه‌ندام مه‌كته‌ب سیاسییه‌ی پارتی باوكی له جێ‌دا كۆچی دوایی كردووه، (خوا لێی خۆشبێت) كردوویه‌تییه شه‌هیدی سه‌نگه‌ر و 11 ساڵه مووچه‌ی شه‌هیدانه‌ی سه‌نگه‌ر وه‌رده‌گرێت. حزبێك ئه‌مه ئه‌ندام مه‌كته‌ب سیاسییه‌كه‌ی بێت و به‌رپرسی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنه‌كه‌ی بێت، كه به‌شێكی گرنگی حزبه، گه‌نده‌ڵ بێت، ئه‌بێت بڵێین خه‌رمان به‌ره‌كه‌ت. ئه‌وه‌ی خاڵی هاوبه‌شه له‌م نووسینه‌دا، 11 مانگ راگرتنی مووچه‌ی رۆژنامه‌نووسێكی حزبه‌كه‌ی، له‌گه‌ڵ به شه‌هیدی سه‌نگه‌ر كردنی باوكی كه له جێ‌دا مردووه و 11 ساڵه مووچه‌كه‌ی.
فەیسەڵ شێخانی