ئەمڕۆ بۆ هەمووان و بە تایبەتی بۆ خانەوادەی هونەرمەندی ناوداری کورد یاسین قادر بەرزنجی ڕۆژێکی پڕ لەدڵەڕاوکێ بوو، ئەویش دوای وەرگرتنەوەی ئەنجامی پشکنینی ڤایرۆسی کۆڤید-١٩ ی هونەرمەند بە پۆزەتیڤ. خۆشبەختانە هەر لەسەرەتای تووشبوونیەوە پێیزانراوە و لە ئێستادا لە ماڵەکەی خۆیدا کەرەنتین کراوە.
دەنگۆ و خێرا بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە نێو تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان نیگەرانیی لای زۆربەی هونەرمەندان و هونەردۆستان دروستکرد، هەر هەموو بە شێوازی جیاجیا نزای چاکبوونەوە بۆ هونەرمەند یاسین بەرزنجی دەخوازن.
ماڵپەڕی چراتیڤی هیوای چاکبوونەوەی بەپەلە بۆ هونەرمەند یاسین قادر بەرزنجی دەخوازێت. نزا دەکەین بە زووترین کات ئەم ڤایرۆسە بەرۆکی بەردات.